سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیسلام وزانستی سه‌رده‌م
ئه‌ندازیار عوسمان.........له‌لایه‌نى ماددى دا، ڕوَژئاوایىیه‌کان له بوارى نه‌فسى مروَڤیشدا زوَرتاقیکردنه‌وه ولێکوَڵینه‌وه‌یان کردووه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی باش که هه‌مووکه‌س ده‌توانێت سوودى لێوه‌رگرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره و گه‌وره‌یى ئه‌م ئیسلامه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه که ئه‌وشتانه‌ى ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌دا وپاش خه‌رج کردنى پاره‌وپولێکى زۆر ئه‌ىدۆزنه‌وه‌و ڕێیان لێى ده‌که‌وێت هه‌زاروچوار سه‌د ساڵه ئیسلام فه‌رمانى پێداوه‌و جه‌ختى کردۆته سه‌ر بۆ نموونه:
یه‌که‌م :ئاینىپیرۆزى ئیسلام باس له‌وه ده‌کات که‌ژیانىدنیا تاقیکردنه‌وه‌یه‌و هه‌رکه‌سه‌و به‌پێى خۆى تووشى به‌شێک له به‌ڵاوموسیبه‌ت وناڕه‌حه‌تىدێت ،هه‌روه‌ک ده فه‌رموێت (ولنبلونكم بشىء من الخوف والجوع ونقص من الاموال والانفس والثمرات وبشر الصابرين ، الذين اذا اصابتهم مصيبة قالوا انالله وانا اليه را‌جعون ، اولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمة واولئك هم المهتدون) ١٥٧البقره
واته: سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه به که‌میک له‌ترس وبرسێتىوکه‌م بوونى ماڵ وسامان ومردنى که‌س و کار‌و تیاچوونى به‌روبوومى کشتوکاڵ، جا مژده بده به‌و که‌سانه‌ى خۆگروئارامگرن . ئه‌وانه‌ى هه‌رکاتێک تووشى به‌ڵاو ناخۆشىیه‌ک ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵکى خواین و هه‌رچى هه‌مانه به‌خششىخوایه،سه‌ره‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لاى ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان، ئائه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش وڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانى ده‌بارێت به سه‌ریاندا له په‌روه‌ردگاریانه‌وه وئه‌وانه ڕێبازىهیدایه‌تیان گرتووه.
دیاره ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ش حیکمه‌تى تیایه وخواى گه‌وره ده‌یه‌وێت که هه‌میشه به‌نده‌کانى هۆشیار بکاته‌وه ونیعمه‌ت وبه‌خششه‌کانیان بیربخاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشى نه‌بێ که‌س قه‌درى له‌ش ساغى نازانێ وهه‌ستى پێناکرێت..
ئاینى پیرۆزى ئیسلام زۆر گرنگى ئه‌دات به ئارامگرتن به تایبه‌ت له سه‌ره‌تاى به‌ڵاکه‌دا وهه‌وڵ ده‌دات مرۆڤ هاوسه‌نگى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات ، ته‌نانه‌ت حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رمۆیت (له‌ئێمه نیه که‌سێک له‌موسیبه‌تێکدا بکێشێ به ڕوومه‌تیاویه‌خه‌ى خۆى دا بدڕێ وقسه‌ى نه‌فامىوناشکورى بکات)...
ڕۆژێک حه‌زره‌ت(ص) به‌لاى ئافره‌تێکدا تێپه‌ڕى که زۆر شپرز بووبۆ نزیکێکی که مردبوو ، ئامۆژگاری کرد که ئارام بگرێت،دیاره ئه‌ویش نه‌یزانى ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه ، بۆیه له شپرزىدا وتى:تۆ نازانى چیم به‌سه‌رهاتووه‌و تووشی چى بووم.
حه‌زره‌ت (ص)به جێى هێشت ، دواتر که ژنه‌که سارد بۆوه و، زانى ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر بووه، چوو بو لاى و داواى لێبوردنى لێکرد و وتى: ئه‌وکاته زۆر دڵم گه‌رم بووه ، حه‌زره‌تیش (ص) فه‌رمووى(سه‌بر ئه‌و سه‌بره‌یه که له گه‌رمه‌ى ڕووداوه‌که‌داو له سه‌ره‌تاوه بگیرێت ) (انما الصبر عند الصدمة الاولى). ئارامگرتن له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر ده‌گۆڕێت و هى وا هه‌یه باشتر خۆى ده‌گونجێنێ،یه‌کێک له هاوه‌ڵانى حه‌زره‌ت(ص) هه واڵیان دایه که کوڕه‌که‌ت مرد ، وتى:پێشتر ده‌مزانى که ئه‌مرێت ! وتیان: چۆن ؟ وتى:ئه‌ىخوا به پێغه‌مبه‌ر (ص) نافه‌رموێ ( انك ميت و انهم ميتون) توَ ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن. ئه‌مه باس وخواسى به‌ڵاو موسیبه‌ت و ئارامگرتنه له ئیسلامدا با بزانین زانایان پاش چوارده سه‌ده به لێکۆڵینه‌وه گه یشتونه‌ته چى؟!.
دکتور یوسف البدر له به‌رنامه‌ى(لغة الحياة) دا له که‌ناڵى( سمارت)ده‌ڵێ: زانایان پاش تاقیکردنه‌وه‌و لێکوَڵینه‌وه‌ى زۆر بۆیان ده‌رکه‌وتووه کاتێک که‌سێک تووشى به‌ڵایه‌ک ده‌بێت و (صدمة)یه‌ک ڕووى تێده‌کات ،ئه‌گه‌رئارام نه‌گرێت،پچڕانێک دروست ده‌بێت له بوارى(كهروموطناتيسى) مێشکى وده‌بێته مایه‌ى نه‌خۆشى وه‌ک شێرپه‌نجه‌و قورحه‌و .. هتد.........
له ئه‌وروپا دیراسه کراوه له سه‌ر هه‌شت هه‌زار ئافره‌ت که کێشه‌یان هه‌بووه له گه‌ڵ مناڵه کانیاندا و ئارامیان نه‌گرتووه توشى شێرپه‌نجه بوون .
له قورئانى پیرۆزیشدا ئه‌گه‌ر جوان لێى وردبینه‌وه تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م راستیىیه ئه‌وه‌حه‌زره‌تى ئه‌یوب(سةلامىخواى لةسةر بىَ) توشى به‌ڵاو موسیبه‌تێک بوو،ماڵ و سامان و مناڵه‌کانى تیاچوون، ئه‌مه‌ش زۆر کاریگه‌رى هه‌بوو له سه‌ردڵ ده‌روونىو بووه مایه‌ى ئازار ونه‌خۆشى هه‌روه‌ک (قرطبى)ده‌فه‌رموێت:حه‌زره‌تى ئه‌یوب سه‌لامى خواى لێبێت توشى به‌ڵاوموسیبه‌ته‌که بوو به هۆى ئه‌وه‌شه‌وه تووشى نه‌خۆشى بوو.. قورئان ده‌فه‌رموێت (واذكرعبدنا ايوب اذنادى ربه انى مسنى الشيطان بنصب وعذاب، اركض برجلك هذا مغتسل بارد وشراب و وهبنا له اهله ومثله معهم رحمةمنا وذكرى لاولي الالباب)٤٢ ص . واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص) سه‌رگوزه‌شته‌ى به‌نده‌ى ئێمه ئه‌یوبیان بۆباس بکه ، کاتێک بانگىله په‌روه‌ردگارى کرد‌و وتى : بێگومان شه‌یتان تووشى نه‌خۆشى و ئازارى کردووم ، ئێمه‌یش دوعاکه‌یمان گیرا کرد و وتمان : هه‌سته، به‌پێى خۆت ڕابکه ئه‌وه ئاوێکى سارد بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه .ئه‌وسا که‌سوکار وئه‌هله‌که‌یمان پێبه‌خشى وئه‌وه‌نده‌ى تریش ، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانى تایبه‌تى بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌و، یاده‌وه‌ریشه بوَ هه‌مووخاوه‌ن بیروهۆشه‌کان،ئالێره‌وه گرنگى ئیمان وبڕوا تێده‌گه‌ین به تایبه‌ت بڕوا بوون به قه‌زا وقه‌ده‌رى خوا، که ده‌بیته مایه‌ى دڵدانه‌وه‌ى مرۆڤ وئارامگرتنى ، هه‌روه‌ک قورئان به ئاشکرا ئاماژه به‌م راستىیه ده‌کات وده‌فه‌رموێت: (مااصاب من مصيبة فى الارض ولا فى انفسكم الا فى كتاب من قبل ان نبراها ان ذلك على الله يسير ، لكيلا تأسوا على ما فاتكم ولا تفرحوا بما اتاكم والله لايُحب كل مُختال فخور ) (حديد) ٢٣ واته : هیچ به‌ڵاو ڕووداوێک له زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه که له – لوح المحفوڤ- دا تۆمارمان نه‌کردبێت ، پێش ئه‌وه‌ى ڕووداوه‌که پێش بێت، ئه‌وکاره‌ش بۆخوا زۆر ئاسانه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى که خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وى له کیستان چووه به‌وه‌ش دڵخۆش غه‌ڕڕا نه‌بن که پێمان به‌خشیون، چونکه خوا که‌سانى خۆ به‌گه‌وره زان وله خۆ بایى خوش ناوێت . حه‌زره‌ت(ص) ده‌فه‌رموێ(عجبأ لأمر المؤمن، ان امره كله خير، ان اصابه ضراء صبر فله خير، ان اصابه سراء شكر فله خير)

