ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئامانجی سه‌ربرینی مانگایه‌كه‌..چیرۆكه‌قورئانیه‌كان

ئامانجی سه‌ربرینی مانگایه‌كه‌..چیرۆكه‌قورئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی//نووسینگه‌ی ته‌فسیر //بێگومان سەربڕینی مانگاكە خۆی لەخۆیدا ئامانجی خوازراونەبووە، بەڵكو ئامرازێك بووە بۆ بەدییهێنانی ئامانجێكی تر، ئەویش دروست كردنی بەڵگەی كردەییی واقیعی لەسەر توانای خودا

لە زیندووكردنەوەی مردواندا، تاكو باوەڕداران باوەڕیان زیاتر بێت‌و، كەسانی تریش لە مەوقیعی گومانەوە بچنە نێو مەوقیعی باوەڕو ئیمانەوە.

بێگومان تەواوە بەچاوی خۆتان دیتان، كە (موعجیزەیەكی ڕۆشنی خودایی)تان پیشان دراو ئەوەبوو: مرۆڤێكی مردوو، لاشەیەكی بێگیان‌و بێ‌جووڵەو، مانگایەكی بێ‌عەقڵا‌و بێ زمان، كە خۆتان سەرتان بڕیوەو بۆتە لاشەیەكی بێ گیان‌و بێ‌جووڵەو، ئینجا بەشێك، یان پارچەیەكی بێگیان لە پارچەكانی مانگا مردووەكەتان هێناوەو، بەو پارچەیە داوتانە لە تەرمی مرۆڤە مردووەكەو، ئەو گۆڕانە لەناكاوەش ڕایچڵەكاندوون، كە ژیان بەبەر مرۆڤە مردووەكەدا كراوەتەوە (بەهۆی ئەو لێدانەوە)، وەك زیندووەكان دەستی بە جم‌وجووڵا كردۆتەوەو وەك زیندوانیش قسەی كردووە.. ئەو دیمەنەی دیتان ئاوایە (كذلك) ئاوا خودا مردوان زیندوو دەكاتەوە و لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوویان دەكاتەوەو، ئەوانیش بە هەموو تایبەتمەندییەكانی ژیان‌و دیاردەو ڕاستییەكانیەوە لە گۆڕەكانیان دەردەچن.
جا قورئانیش، كە چیرۆكی مانگاكەی وەك بەڵگەیەك لەسەر توانای ڕەهای خوداو لەسەر زیندووكردنەوەی مردوان لە ڕۆژی قیامەتدا خستۆتەگەڕ، شێوازی سەلماندنی ڕاستییەكانی باوەڕو بنەماكانی تێڕوانینی ئیسلامی‌و، هێنانەوە بەڵگەكان لەسەریان دەخاتە بەرچاومان.
قورئان ڕاستییەكانی باوەڕمان، تەنها لەلایەنێكی سەربەخۆو دابڕاوەوە پیشان نادات، بەڵكو دەیانلكێنێت بە بەڵگە بەهێزەكانەوە، ئەم بەڵگانەش لە جیهانی بینراوی واقیعەوە دەرهێنراون، لەوحاڵەت‌و بارودۆخانەوە وەرگیراون، كە خەڵكی تیایاندا دەژی‌و پەییان پێ دەبەن‌و مامەڵەیان پێ دەكەن. بەم ڕەنگەش (بەڵگەی قورئانی) سانایی‌و ئاسایی‌و هێزو كارایی‌و، گوڕوتین‌و زیندوویەتی‌و، سەركەوتنی لە چەسپاندنی ڕاستییە لێدواوەكانیدا دەبێت.
هەروەها قورئان لە چیرۆكەكانیدا ئامڕاز دروست دەكات بۆ سەلماندنی ڕاستییەكانی باوەڕو، گێڕانەوەی ئەو چیرۆكانەش دەبێتە بوارێك بۆ خستنە ڕووی ئەو ڕاستییانەو جەخت لەسەركردنیان.
ئەمەش بەڵگەی ئەو قسەیەمانە، كە دەڵێین: (چیرۆكەكانی قورئان لە ناواخن‌و كرۆكیاندا تەنها بۆ باسی چەند بەسەرهات‌و سەربردەیەك نییەو، مەبەست لێیان چێژی چیرۆك‌و لەززەتی دەرونی نییە، (چونكە ئەم مەبەستە، یان هەر تێدا بەدی دێت) بەڵام لەڕاستیدا قورئان ئەم چیرۆكانە بۆ نیازێكی بەرزو پیرۆز باس دەكات، ئەویش چەسپاندنی ڕاستییەكانی باوەڕ‌و، بەڵگە لەسەر هێنانەوەیانە. بۆیە لە سەربڕینی مانگاكەو لە لێدانی تەرمی پیاوەكوژراوەكەش بە پارچەیەك لە لاشەی مانگاكەو لە هەستانەوەی كوژراوەكەشدا بە زیندوویی، خودا چەند مەبەستێكی تیایدا بەدیهێناوە.
1- بۆ ئاشكراكردنی بكوژی ڕاستەقینەو ناساندنی بە جوولەكەكان.
2- بۆ داڕشتنی بەڵگەی كردەیی (عەمەلی) لەسەر توانای خودا لە زیندووكردنەوەی مردواندا.
3- بۆ خستنەڕووی نیشانەیەك لە نیشانەكانی خوداو، موعجیزەیەك لەو موعجیزانەی، كە سنووری ڕێسا ئاسایییەكان‌و دەستوورەكانی گەردوونی تێپەڕاندووە، چونكە هەرگیز ئەوە ڕووینەداوە، كە مردوویەك بە لێدانی پارچە گۆشتی مانگایەكی سەربڕاو زیندوو بووبێـتەوە، مەگەر تەنها لە ڕێ‌ی موعجیزەیەكی دڵفڕێنی خودایییەوە نەبێت.
4- ئەم چیرۆكە لە نەریتی جوولەكە شارەزامان دەكات، ئەویش لەڕێ‌ی ڕوانینیان بۆ فەرمانەكانی خوداو، چۆنیەتی مامەڵەیان لەگەڵا پێغەمبەرانیاندا.
5- بۆ وریاكردنەوەی ئیمانداران لەوەی، كە هەمان خوو نەریتی نالەباری جوولەكەكانیان نەبێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز