سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری کوڕی سهعد) چنراوی تهنها خۆی ..(بهشى ٣)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / لەراستیدا بۆ یەكەم جار بەر لەچوار ساڵ، ئەو كاتەی كە پەرتووكی (بین یدی عمر)م دەنووسی، بە دیداری (عومەیر) خۆشحاڵ بووم..بەجۆرێ
سەرسام بووم كە هیچ شتێك بەو جۆرە سەرسامی نەكردووم، وەك بەسەرهاتی ئەو لەگەڵ ئەمیری باوەڕداراندا.. ئەو بەسەرهاتەی كە ئێستا بۆتانی دەگێڕمەوە، تا لە رێیەوە ئەوپەڕی مەزنێتیتان بۆ دەربكەوێت.
* * *
خۆتان دەزانن كە ئەمیری باوەڕداران (عومەر) (خوا لێى ڕازى بێت) وەك ئەوەی قەدەرەكەی هەڵبژێرێت ئاوەها والیەكانی هەڵدەبژارد..!!
لەنێو دونيانەویست و پارێزكار و، دەستپاكە راستگۆكاندا هەڵیدەبژاردن.. ئەوانەی كە لە والیێتی و ئەمیرایەتی هەڵدەهاتن و، پێی رازی نەدەبوون مەگەر ئەو كاتە رازی ببونایە كە ئەمیری باوەڕداران زۆری لێبكردنایە..
سەرەڕای ئەوبەرچاوروونییە تیژەو، شارەزاییە هەمەلایەنییە، زۆر بیری دەكردەوەو، ورد دەبوویەوە لە هەڵبژاردنی والی و بریكارەكانیدا و..
بەردەوام ئەو دەستەواژە هەمیشەیییەی دووبارە دەكردەوە.
{پیاوێكم دەوێت كە لەناو هۆزەكەیدایە و، ئەمیریان نیە وەك ئەمیریان بێت وا دیاربێت.. كاتێكیش لەنێویاندایە وئەمیریانە، وەك ئەوەی كەسێكی ئاسایی نێوانیان بێت وا دەربكەوێت..!!
والییەكم دەوێت، خۆی لە كاڵا و، خواردن و، خانو و ماڵدا لە خەڵكی جودا نەكاتەوە..
نوێژیان لە نێودا بكات و... دادوەرانە شت لە نێوانیاندا بەش بكات و.. دادگەرانە فەرمانڕەواییان بكات و... دەرگاكەیشی بەرووی پێویستیەكانیاندا دانەخات}.
لەبەر رۆشنایی ئەو پێودانگە توندوتیژانەدا رۆژێكیان (عومەیری كوڕی سەعد)ی هەڵبژارد و كردی بە وای (حومص)..
عومەیر هەوڵی دا كە خۆی لەو كارە دەرباز بكات و رزگاری ببێت، بەڵام ئەمیری باوەڕداران سەپاندی بەسەریدا..
عومەیر ئیستخارەی كرد و، بەرەو ئەرك و كارەكەی كەوتە رێ..
لە شاری (حومص)، ساڵێكی تەواوی بەسەردا رابورد، هیچ خەراجێكی لێوە نەهات بۆ مەدینە.. بگرە هیچ نامەیەكیشی لێوە نەگەیشتە ئەمیری باوەڕداران (خوا لێى ڕازى بێت)...
عومەر بانگی نوسیارەكەی كرد و، پێی وت:
{نامە بۆ عومەیر بنووسە، تا بێت بۆ لامان}..
ئا لێرەدا مۆڵەتتان لێدەخوازم تا وێنەی ئەو بەیەك گەیشتنەی عومەر و عومەیر وەك خۆی لە پەرتوكی (بین یدی عمر)دا هاتووە بخەمە روو بۆتان.
((رۆژێكیان شەقامەكانی مەدینە پیاوێكی قژگژی تۆزاوی بەخۆوە دی، ماندوویەتی سەفەری پێوە دیاربوو، وەخت بوو هەنگاوی بۆ نەنرێت بەهۆی ئەو ماندویەتیە زۆرەو، ئەو هیلاكیەی تووشی بووبوو..
توورەكەیەكی پشت و راخەرێك بەسەر شانی راستیەوە بوو..
گۆزەیەكی بچوكی ئاویشی بەسەر شانی چەپیەوە بوو..!
خۆی دابوو بەسەر گۆچانەكەیدا و، كۆڵە سوك و بێكێشەكەی بەوە گرنگ نەبوو..!!
هێور هێور بەرەو كۆڕ و دانیشتنی عومەر هەنگاوی دەنا..
- سڵاوت لێبێت ئەی ئەمیری باوەڕداران..
عومەریش وەڵامی سڵاوەكەی دایەوەو، ئەو ماندویەتی و كۆششەی ناڕەحەت بوو، لێی پرسی:
- ئەوە چیتە عومەیر..؟؟
- ئەوەمە كە دەیبینی.. نابینی لاشەم رێك و راستە و، خوێنم بێگەردە و، دونیام پێیە و بە شاخەكانی رایدەكێشم..؟؟!!
عومەر وتی: چیت پێیە..؟؟
عومەیر وتی: هەگبەم پێیە و توێشووی خۆمی تێدا هەڵدەگرم..
دەفرێكیشم كە خواردنی تێدا دەخۆم و.. گۆزەیەكیشم كە ئاوی دەستنوێژ گرتن و خواردنەوەی تێدا هەڵدەگرم و.. گۆچانێكیشم كە پێی دەڕۆم و، بەرپەرچی هەر دوژمنێكی پێدەدەمەوە كە بێتە رێم..
جا سوێند بەخوا دونیا تەنها شوێنكەوتەی شت و مەكەكانمە..!!
عومەر وتی: بەپێ هاتوویت..
عومەیر: وتی: بەڵێ..
عومەر: كەسێكت نەدۆزیەوە وڵاخێكت بداتێ پێی بڕۆیت..؟
عومەیر: ئەوان قسەیان نەكرد و.. منیش داوام نەكرد..
عومەر: ئەی چیت كردووە لەوەی داومانەتە دەستت..؟؟
عومەیر: چومە ئەو وڵاتەی رەوانە كردم، پیاوچاكانیم كۆكردەوە و، ئەركی كۆكردنەوەی سەرانە و سامانیانم دایە دەستیان، هەتا كۆیان كردەوە لە شوێنی خۆیدا دامنا.. گەر هیچ شتێكی بۆ تۆ تێدا بمایا بۆم دەهێنایت..!!
عومەر: خۆ هیچت بۆ نەهێناوین..؟
عومەیر: نەخێر..
ئەمجا عومەر بە سەرسامی و بەختەوەرییەوە هاواری كرد:
- بەڵێن بۆ عومەیر تازە بكەنەوە..
عومەیریش بە لەخۆبردنێكی مەزنەوە وەڵامی دایەوە:
-ئەو رۆژانە بەسەر چوون.. ئیدی نە بۆ تۆ و، نە بۆ هیچ كەسێكی دیكەی دوای تۆ كار ناكەم..!!
ئەم دیمەنە (سیناریۆ)یەك نیە وێنەی بكێشین، گفتوگۆیەك نیە دروستی بكەین.. بەڵكو رووداوێكی مێژووییە، خاكی مەدینەی پایتەختی ئیسلام رۆژێك لە رۆژانی جاویدانی و مەزنیی بەخۆیەوە بینیووە.
جا چ پێڕێك بوون لە پیاوان ئەو مەردە پایەبەرزانە..؟!!

