سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری هه‌لچوون له قورئاندا: به‌شی چواره‌م
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
كتێبى په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و به‌هه‌شته دواوه كه په‌یمانى به پارێزكاران پێدراوه:{وَسَاڕعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133)} [آل عمران]، واته: به‌په‌له بن و پێشبڕكىَ بكه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونى په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێك كه پانتاییه‌كه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌وى گرتووه‌ته‌وه و بۆ پارێزكاران ئاماده‌كراوه. كامه‌یه سیفه‌ته‌كانى پارێزكاران؟
له ئایه‌ته‌كه‌ى دواتردا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)} [آل عمران]، واته: ئه‌وانه‌ى له خۆشى و ناخۆشیدا، له هه‌رزانى و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و كینه‌ى خۆیان ده‌خۆنه‌وه و خۆگرن، له خه‌ڵكى خۆش ده‌بن و لێبورده‌ن، خواى میهره‌بانیش چاكه‌كار و چاكه‌خوازانى خۆش ده‌وێت.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه سىَ ڕێوشوێنى كردارى له‌خۆده‌گرێت:
1. به‌خشینى هه‌ندێك له ماڵ و سامان به هه‌ژاران: هه‌ر ئه‌وه‌یه زانایان جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كه جۆرێك له سه‌قامگیرى ده‌روونى به مرۆڤ ده‌دات:
2. مرۆڤ هه‌وڵبدات به هه‌ر شێوازێك بێت هه‌ڵچوونه‌كانى خه‌فه بكات و ڕێیان پێنه‌دات به‌ڕووى ئه‌وانى تردا بته‌قنه‌وه: ئه‌م ڕێسایه‌ش مرۆڤ فێرى جۆرێك له ڕێكسازى خودى ده‌كات:
3. ئایه‌ته‌كه ڕێوشوێنى كرده‌یى له‌خۆده‌گرێت له لێبورده‌یى به‌رامبه‌ر ئه‌وانى تر، هه‌رئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م زانایانى ئه‌مڕۆ جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كه لێبورده‌یى باشترین هۆكارى ڕێكخستنى هه‌ڵچوونه‌كانه: [ﭥ ﭦ ﭧ].
له ئایه‌تى دواترى هه‌مان سوره‌تدا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ (135)} [آل عمران] واته: ئه‌وانه‌ش كه تاوان یان گوناهێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن، خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن، جا كىَ هه‌یه له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناه و تاوانیان به‌رده‌وام نابن له‌كاتێكدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه).
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ش سىَ ڕێوشوێنى كردارى له‌خۆده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رى سته‌م له‌خۆكردن... هه‌موومان ده‌زانین كه هه‌ڵچوون و په‌له‌كردن و هه‌ڵه‌شه‌یى له جۆره‌كانى سته‌مى مرۆڤن له خودى خۆى، ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش بریتین له:
1. داننان به تاواندا: كاتێك باوه‌ڕدارێك خراپه‌یه‌ك ده‌كات یان سته‌م له خۆى ده‌كات یاخود هه‌ڵده‌چێت یان له هه‌ڵسوكه‌وتێكدا په‌له ده‌كات، پێویسته ڕاسته‌وخۆ ده‌ركى هه‌ڵه‌كه‌ى بكات و دانى پێدابنێت. ئه‌م ئایه‌ته جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر داننان به هه‌ڵه‌دا، چونكه داواى لێخۆشبوو‌ن له خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها له‌دواى ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕدار هه‌ست به هه‌ڵه‌كه‌ى ده‌كات.
سه‌رجه‌م توێژه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه داننان به هه‌ڵه له‌به‌رده‌م خۆدا ڕێگاى شیفایه، به‌لاَم قورئانى پیرۆز فه‌رمانمان پێده‌دا له‌به‌رده‌م خوادا دان به هه‌ڵه و تاوانه‌كانماندا بنێین!! ئه‌و زاته به‌تواناترینه بۆ شیفادانمان.
2. دڵنیایى له‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵچوونه و ئه‌م هه‌ڵه‌یه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
زانایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه متمانه و دڵنیایى نه‌خۆش به شیفا، نیوه‌ى شیفا ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌ر پتریش نه‌بێت. لێره ماناى وته‌ى په‌روه‌ردگار ده‌دره‌وشێته‌وه،ئه‌م وشانه متمانه‌یه‌كى گه‌وره به مرۆڤ ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ى ئیمكانیه‌تى لێخۆشبوونى تاوان، ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ش ده‌كرێت دووباره نه‌بێته‌وه.
3. سه‌رجه‌م زانایانى پرۆگرامسازى زمانیانه‌ى ده‌مارى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ڕێگاى نموونه‌یی بۆ چاره‌سه‌رى زۆر له په‌شێویه ده‌روونییه‌كان و هه‌ڵچوونه‌كان، بوونى ئیراده‌ى پێویست و به‌هێزه بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵچوون و پێداگرنه‌بوون له‌سه‌رى... پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مه نییه كه ئایه‌ته پیرۆزه‌كه ده‌رباره‌ى ده‌دوێت
زنجيره‌ى قورئان و زانست (4)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

