سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی قامەت دەكرێ و پێشتنوێژ نایەت و بەدانیشتنەوە چاوەڕێی دەكەن..فیقه
لهسونهنی فهرموودهكانی ابوداودی ئهسسهجهستانی /نووسینگهی تهفسیر//عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِى قَتَادَةَ, عَنْ أَبِيهِ, عَنْ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ فَلاَ تَقُومُوا حَتَّى تَرَوْنِى»./(صحيح) واتە: لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی (أَبِی قَتَادَەَ)ەوە,
لە باوكیەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (كاتێ قامەت دەكرێت بۆ نوێژ هەڵمەسن هەتا كاتێ كە دەمبینن دێم بۆ نوێژ). وقال ..قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَهَكَذَا رَوَاهُ أَيُّوبُ وَحَجَّاجٌ الصَّوَّافُ, عَنْ يَحْيَى, وَهِشَامٌ الدَّسْتَوَائِىُّ , قَالَ: كَتَبَ إِلَىَّ يَحْيَى, وَرَوَاهُ مُعَاوِيَةُ بْنُ سَلاَّمٍ وَعَلِىُّ بْنُ الْمُبَارَكِ, عَنْ يَحْيَى وَقَالاَ فِيهِ: « حَتَّى تَرَوْنِى وَعَلَيْكُمُ السَّكِينَةُ ».(صحيح)ئەبو داود دەڵێت: بەم شێوەیە ئەیوب و (حَجَّاجٌ الصَّوَّاف) لە (ێحْێی)ەوە گێڕاویانەتەوە. وە (هِشَامٌ الدَّسْتَۆائِیّ) وتی: (ێحْێی) بەم شێوەیە بۆی نوسیووم. هەروەها لە ریوایەتێكی تردا مەعاویەی كوڕی سەلام و عەلی كوڕی موبارك لە (ێحْێی)ەوە گێڕاویانەتەوە, لە فەرموودەكەیاندا وتویانە: (هەتا كاتێ دەمبینن دێم بۆ نوێژ لەسەرخۆو هێمن و ئارام بن) .عَنْ مَعْمَرٍ, عَنْ يَحْيَى, بِإِسْنَادِهِ مِثْلَهُ, قَالَ: «حَتَّى تَرَوْنِى قَدْ خَرَجْتُ». قَالَ أَبُو دَاوُدَ: لَمْ يَذْكُرْ: « قَدْ خَرَجْتُ ». إِلاَّ: مَعْمَرٌ, وَرَوَاهُ ابْنُ عُيَيْنَةَ, عَنْ مَعْمَرٍ, لَمْ يَقُلْ فِيهِ: « قَدْ خَرَجْتُ »(صحيح)واتە: لە مەعمەرەوە, لە (ێحْێی)ەوە, بەهەمان سەنەد وەك فەرمودەكەی پێشوو هاتووە, كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (هەتا كاتێ دەمبینن لەژوورەكەی خۆم دەردەچم بۆ نوێژ). ئەبو داود دەڵێ: كەس باسی: (قَدْ خَرَجْتُ)ی نەكرد جگە لە مەعمەر, وە (ابْنُ عُێیْنَە), لە مەعمەرەوە گێڕاویەتیەوە, بەڵام تێدا نەیفەرموو: (قَدْ خَرَجْتُ). /عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ: أَنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ تُقَامُ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَيَأْخُذُ النَّاسُ مَقَامَهُمْ قَبْلَ أَنْ يَأْخُذَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ./(صحيح)واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە قامەت دەكرا بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم خەڵكەكە ریزیان دەبەست, پێش ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەجێی خۆی هەستێ /عَنْ حُمَيْدٍ , قَالَ: سَأَلْتُ ثَابِتًا الْبُنَانِىَّ عَنْ الرَّجُلِ يَتَكَلَّمُ بَعْدَ مَا تُقَامُ الصَّلاَةُ؟ فَحَدَّثَنِى عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ , قَالَ: أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ فَعَرَضَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ, فَحَبَسَهُ بَعْدَ مَا أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ.(صحيح)/ واتە: لە حومەیدەوە هاتووە, كە وتویەتی: سەبارەت بە قسەكردنی كەسێك لەدوای قامەت كە ئایا دروستە یان نا لە (ثابِت الْبُنَانِیّ)م پرسی؟ ئەویش لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە بۆی گێڕامەوەو, وتی: قامەت كرا بۆ پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەوكاتەدا پیاوێ قسەی لەگەڵ دەكرد, بە قسەكردن گیری دا دوای ئەوەی كە بانگبێژ قامەتی تەواو كردبوو. /عَنْ كَهْمَسٍ, قَالَ: قُمْنَا إِلَى الصَّلاَةِ بِمِنًى, وَالإِمَامُ لَمْ يَخْرُجْ فَقَعَدَ بَعْضُنَا, فَقَالَ لِى شَيْخٌ مِنْ أَهْلِ الْكُوفَةِ: مَا يُقْعِدُكَ؟ قُلْتُ ابْنُ بُرَيْدَةَ, قَالَ: هَذَا السُّمُودُ! فَقَالَ: لِى الشَّيْخُ: حَدَّثَنِى عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ عَوْسَجَةَ, عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ, قَالَ: كُنَّا نَقُومُ فِى الصُّفُوفِ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَوِيلاً قَبْلَ أَنْ يُكَبِّرَ, قَالَ: وَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى الَّذِينَ يَلُونَ الصُّفُوفَ الأُوَلَ, وَمَا مِنْ خَطْوَةٍ أَحَبَّ إِلَى اللَّهِ مِنْ خَطْوَةٍ يَمْشِيهَا يَصِلُ بِهَا صَفًّا»(ضعيف)واتە: لە (كَهْمَس)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: لە مونا هەستاین بۆ نوێژ بەڵام پێشنوێژ نەهاتەدەرەوە بۆ نوێژ, بۆیە هەندێكمان دانیشتینەوە, شێخێكی خەڵكی كوفە پێی وتم: چی وای لێكردی كە دانیشی؟ وتم: (ابْنُ بُرَیْدَەَ)ە, چونكە وتی: ئەو وەستان بە پێوە بۆ چاوەڕوانی كردنی پێشنوێژ بێ ئاگاییەو رێگری لێ كراوە. شێخەكە پێی وتم: (عَبْدُ الرَّحْمَنِ)ی كوڕی عەوسەجە لە بەرائی كوڕی عازبەوە بۆی گێڕامەوەو, وتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم لەڕیزەكاندا ماوەیەكی دورودرێژ بە پێوە بووین پێش ئەوەی بانگبێژ (الله أكبر) بكات, یان پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم (الله أكبر) بكات, وتی: پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (بەڕاستی خواو مەلائیكەكانی سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەوانەی كە لەڕیزی یەكەمدا نوێژ دەكەن, وە هیچ هەنگاوێك خۆشەویستر نیە لەو هەنگاوەی كە دەنرێت بۆ گەیشتن بە ریزی یەكەمدا). /عَنْ أَنَسٍ , قَالَ: أُقِيمَتِ الصَّلاَةُ وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَجِىٌّ فِى جَانِبِ الْمَسْجِدِ, فَمَا قَامَ إِلَى الصَّلاَةِ حَتَّى نَامَ الْقَوْمُ.(صحيح) واتە: لە ئەنەسەوە هاتووە, كە وتویەتی: جارێ قامەت كرا بۆ نوێژ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەوكاتەدا لە كۆشەیەكی مزگەوتدا لەگەڵ پیاوێكدا گفتوگۆی دەكرد, هەڵنەسا بۆ نوێژ هەتا خەڵكەكە خەویان لێ كەوت

