سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٢٨) ی سورەتی (الاحزاب) : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا ..}
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه: (مسلم) و (أحمد) و (نسائي) له (إبن زبير) ى كورى (جابر) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه, ده‌ڵيت: (ابوبكر) هات داواى ئيزنى ريگه پيدان بۆ
هاتنه ژووره‌وه‌ى پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) كرد, به‌ڵام رێى نه‌دا ,پاشان (عمر) هات داواى هه‌مان شتيكرد ريگه‌ى ئه‌ويشى نه‌دا, دواتر رێيان پيدرا و هه‌ردووكيان هاتنه ژووره‌وه, بينيان وا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دانيشتووه و خێزانه‌كانى ده‌وريان داوه, (عمر) فه‌رمووى: ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ پێغەمبەردا(صلی الله علیه وسلم) بكه‌م, ده‌يدوێنم به‌ڵكو پێبكه‌نێت, (عمر) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ى كچه‌كه‌ى (زيد) ــ مه‌به‌ستى خێزانه‌كه‌ى خۆيه‌تى ــ داواى نه‌فه‌قه‌م لێبكات منيش بكێشم به لامليدا چى ده‌بيت ؟ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستيكرد به پێكه‌نين تا خرێكانى ده‌ركه‌وت ــ واته زۆر پيكه‌نى ــ فه‌رمووى : خێزانه‌كانم له‌ده‌ورمدان و ئه‌وانيش داواى نه‌فه‌قه‌م ليده‌كه‌ن , (أبوبكر) خێرا هه‌ستا له (عائيشه) بدات ,(عمر) يش هه‌ستا له (حه‌فصه) بدات, هه‌ردووكيان ده‌يان وت: داواى شتێك له پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن كه‌وا نيه‌تى؟ پاشان خوای گه‌وره ئایه‌تی :(سه‌رپشك كردن) له‌نێوان مانه‌وه و ته‌ڵاقدانى نارده خواره‌وه. پێغەمبەريش (صلی الله علیه وسلم) له خاتوو (عائيشه) وه ده‌ستى پێكرد و فه‌رمووى : من شتێكت بۆ باس ده‌كه‌م حه‌زناكه‌م په‌له‌بكه‌ى تێيدا ,هه‌تا پرس به دايك و باوكت ده‌كه‌ى, خاتوو (عائيشه) پرسى: چى يه؟ ئنجا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئایه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا خوێنده‌وه كه‌باس له سه‌رپشك كردن ده‌كات {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ ..} ئايه‌ته‌كه, (عائيشه) فه‌رمووى :ئايا له هه‌ڵبژاردنى تۆدا پرس به دايك و باوكم بكه‌م؟ ده‌ی وامن خواوپێغەمبەره‌كه‌ى هه‌ڵده‌بژێرم.

