سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن تواناى بیرکردنه‌وه‌ى منداڵ گه‌شه‌پێبده‌ین
شه‌هله عه‌بدوڵڵا ـ توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى .......زوونوستن : منداڵ له شه‌ودا پێویسته (8) کاتژمێر بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى مێشکى هه‌میشه ئاماده و کراوه بێت , به‌شداریکردن له میوانی‌دا و زوونه‌نوستن ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێت منداڵه‌که به زۆر له خه‌و هه‌ڵسێنن و نانى به‌یانیانیش به په‌له بخوات . ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تان بکه‌ن ئه‌وا ئه‌نجام گه‌لێکى ناله‌بارى لێده‌که‌وێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه دروست بیرکردنه‌وه بۆ منداڵه‌که‌تان زۆر گرنگه .
*خووگرتن به زووهه‌ڵسان له خه‌و :
زووهه‌ڵسان له خه‌و به هۆى زوونوستنه‌وه‌یه . به‌یانیان بۆ خۆى که شێکى تایبه‌ت هه‌یه که ئارامى و بێده‌نگى به‌یانیان بیرى منداڵ چالاکده‌کات .
*نانخواردنى به‌یانیان :
نانخواردنى پێکه‌وه, گوڕوتینێکى تایبه‌تى به منداڵ ده‌به‌خشێت ده‌بێت به شێوه‌یه‌کى وه‌ها به‌رنامه ڕێژیبکرێت که نانى به‌یانیان له ئارامیدا بخورێت و بۆ هه‌رسکردنى ماوه‌یه‌کى باشمان له به‌رده‌مدابێت و له کاتى نانخوارنه‌که‌دا ده‌توانین چاوێک به به‌رنامه‌کانى ئه‌و ڕۆژه‌دا بخشێنن و بۆ منداڵه‌که‌تان باسبکه‌ن و به‌م شێوه‌یه منداڵه‌که‌تان هه‌واڵه نوێیه‌کان ده‌بیستێت و پاشان ده‌توانین بیروڕاى منداڵه‌که‌تان له‌و باره‌یه‌وه بپرسن و گفتوگۆیبکه‌ن . .
*وانه‌کانى قوتابخانه :-
ئیش‌کردن و خوێندنه‌وه , به‌بێ یارى منداڵه‌که‌تان ماندووده‌کات , بواربده‌ن منداڵه‌که‌تان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا یاریبکات ئه‌مه بۆ تواناییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى منداڵ پێویسته . ده‌توانن (15 بؤ 20 ) خوله‌ک یارمه‌تى منداڵه‌که‌تان بده‌ن بۆ نوسینه‌وه‌ى ده‌رسه‌کانى, به‌ڵام بۆی مه‌نووسنه‌وه .
*نانخواردنى شێوان: شوێنێک بۆ گفتوگۆکردن که له‌م کاته‌دا منداڵ به باسکردنى ئه‌زموون و کار و چالاکییه‌کانى ڕۆژانه‌ى سه‌رگه‌رمتان ده‌کات, به وردى گوێ لێ‌بگرن و ده‌ستخۆشى لێبکه‌ن بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى له‌و ڕۆژه‌دا به‌ده‌ستیهێناوه .
*کاتى نوستن :
کاتى نوستن زۆر ئارام و ئاسوده بێت , کاتى نوستن کاتى له‌باوه‌شگرتن و سۆز و خۆشه‌ویستى و هه‌ستکردن به ئاسوده‌ییه . کاتێکه ده‌بێت دڵنیایبکه‌نه‌وه که خۆشتانده‌وێت . ده‌توانن له‌م کاته‌دا به ده‌نگى به‌رزچیرۆکى بۆ باسبکه‌ن .
*خوێندنى شه‌وان :
کاتێک منداڵه‌که‌تان ئه‌و شتانه‌ى که ده‌بێت له ماڵه‌وه بینوسێت و بیخوێنێت پێویستى به شوێنێکى ئارام هه‌یه که له‌وپه‌ڕى بێده‌نگى و به‌بێ ده‌نگه‌ده‌نگى ده‌وروبه‌ر کاره‌کانى خۆى ئه‌نجامبدات له شوێنى نوستن یاخود له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا ده‌رس بخوێنێت , خوێندن له‌م کاتانه‌دا ناهێڵێت منداڵ هه‌موو هۆشێکى لاى خوێندنه‌که‌ى بێت .

