سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مرۆڤ له پوخته‌یه‌کى خاکى زه‌ویه
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَ‌ابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُ‌ونَ)الروم/٢٠ واته: له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانى خوا ئه‌وه‌یه که له خاک دروستى کردوون, له‌وه‌ودوا زۆربوون و بڵاوبونه‌ته‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرً‌ا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرً‌ا ۗ وَكَانَ رَ‌بُّكَ قَدِيرً‌ا)الفرقان/٥٤ واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که له ئاوى مه‌نى مرۆڤ دروستده‌کات و کردوویه‌تى به‌هۆى خزمایه‌تى, بێگومان په‌روه‌ردگارى تۆ ده‌سه‌ڵاتى بێسنوره.
له‌ئایه‌تى یه‌که‌مدا ئاماژه‌ى به‌دیهێنانى مرۆڤ هه‌یه له خاک, له‌ئایه‌تى دووه‌میشدا له ئاو, به‌ڵام له‌م ئایه‌ته‌دا که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ)المومنون/١٢ واته: ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له‌خاک پێکهێناوه.
(طين) له ئایه‌ته‌که‌دا مه‌به‌ست مه‌به‌ست خۆڵ و ئاوه پێکه‌وه. له‌م سێ ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌یه‌کى ڕوون هه‌یه, بۆ بنه‌ره‌تى مرۆڤ. سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى له خۆڵ و ئاوى زه‌وى و کانزاکانى به‌دیهاتووه, به‌کورتى پوخته‌که‌ى له‌م زه‌وییه‌یه.
شیکردنه‌وه‌ى کیمیایى ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مرۆڤمان شیکرده‌وه بۆ پێکهاته‌و توخمه سه‌ره‌تاییه‌کانى, وه‌ک کانێکى بچوک وایه, له پێکهاته‌که‌دا(22) توخم که‌تا ئێستا ئاشکراکراون به‌شدارى ده‌که‌ن. ئه‌و توخمانه‌ش به‌م جۆره دابه‌ش ده‌کرێن:
١- ئۆکسجین و هایرۆجین, که هه‌ردووکیان ئاو پێکده‌هێنن. ئاو(65-70%)ى لاشه‌ى مرۆڤ پێکده‌هێنێت و مرۆڤ ن اتوانێت چوار ڕۆژ زیاتر به‌بێ ئاو بژى سه‌ره‌ڕاى ئه‌و توانایه‌ى که هه‌یه‌تى بۆ خۆراهێنان له‌گه‌ڵ وشکیدا (جفاف), ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانى گه‌ردوون ڕاسته.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ)الانبیاْ /٣٠ واته: له‌ئاو هه‌موو شتێکى زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه, ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن؟
٢-کاربۆن و هایرۆجین و ئۆکسجین, که بنه‌ره‌تى ئاوێته ئه‌ندامیه‌کان پێکده‌هێنن وه‌ک: شه‌کره‌کان و چه‌ورى و پڕۆتین و ڤیتامینه‌کان و هۆڕمۆنه‌کان و ئه‌نزیمه‌کان.
٣-حه‌وت ماده‌ى وشک (جاف), ئه‌وانیش:( کلۆر, کبریت, فۆسفۆڕ, مه‌گنیسیۆم, کالسیۆم, پۆتاسیۆم, سۆدیۆم) که(60-80%)ى ماده وشکه‌کان پێکدێنن.
٤-حه‌وت ماده‌ى تر‌ى وشک, که‌ڕێژه‌یان که‌متره, ئه‌وانیش: (ئاسن, مس, یۆد, مه‌نگه‌نیز, کۆباڵت, زینک, مۆلبیدیۆم)
٥-چه‌ند توخمێکى تر‌ى ده‌گمه‌ن که‌ژماره‌یان شه‌ش توخمه.
سه‌رجه‌م پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ک بارسته‌یه‌ک له خاک هه‌موو ئه‌و توخمه کانزاییانه‌ى تێدایه که له زه‌ویدا هه‌ن. ئه‌مه‌ش به ته‌واوى راستێتى ئه‌و ئایه‌ته له دڵ و بیره‌کاندا ده‌چه‌سپێنێت که ده‌فه‌رموێت:( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَ‌ابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُ‌ونَ)الروم/٢٠

