سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى مريم (٦)..واتای ئایهت
نووسینی /م.عادل كریم /ئا : نهجات رواندزی// گەورەيی مرۆڤ لە گەورەيی ابتلاء بەدەردەكەوێت :لەم سورەتە باسی زۆرێك لە پێغەمبەران هاتووە كەچى ناونراوە ( مريم) ئەوەش بێ حكمەت نيە و شايستەى ئەوەيە ،
وەرن با بەيەكەوە بچينە خزمەتى ئەم كەسايەتیيە بەرز و بەڕێزە ئينجا دەزانين تووشی چ تاقی كردنەوەيەكى سەخت بووە ؟؟!!!
١- سەرەتا خواى گەورە داوا لە پێغەمبەرمان و ئێمەش دەكات ذكرو يادى مريم بكەين هەروەك چۆن يادى پێغەمبەران دەكەينەوە بە شێوەى ( واذكر في الكتاب مريم) واتا لە ڕێزى پێغەمبەران ناوى هاتووە لە چەند شوێنى ئەم قورئانە.
٢- هەرچەند مريم صديقەيە پێغەمبەر نيە بەڵام قسە لەگەڵ جبريل دەكات و لەسەر شێوەى مرۆڤ خۆى پيشان دەدات ( فارسلنا اليها روحنا فتمثل لها بشرا سويا ) اية ١٧ ئەوەش بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كە دەكرێ جگە لە پێغەمبەرانيش فريشتەى خوا ببينن و قسەى لەگەڵدا بكەن و مژدەيان پێ بدات بەڵام لە شێوەى مرۆڤ. مريم يش تاكە كەس نيە وحاڵەتى تريش هەيە لە قورئان.
٣- قورسترين ابتلاء لەسەر ئافرەتان مەسەلەى داوێن پيسیيە كە پێی تۆمەتباربكرێت ، ئەوە بوو مريم تووشی هات ، بۆيە خۆزگە بە مردن دەخوازێ كاتێك ژانى منداڵ بوون دەگرێت ( فأجاها المخاض الى جذع النخلة قالت ياليتني مت قبل هذا وكنت نسيا منسيا ) اية ٢٣
٤- كاتێك خواى گەورە تاقيت دەكاتەوە لوتف و سۆز وميهرەبانيش زياد دەكات بۆت تاكو بەرگەى بگريت بزانە چ ئاسانكاريەكى بۆ دەكات ( فناداها من تحتها الا تحزني قد جعل ربك تحتك سريا . وهزي إليك بجذع النخلة تساقط عليك رطبا جنيا.فكلي واشربي وقري عينا فإما ترين من البشر أحدا فقولي إني نذرت للرحمن صوما فلن أكلم اليوم إنسيا) اية٢٣-٢٦
٥- گەورەترين ابتلاء بەسەر ئافرەتێك داهاتووە كە لە مێژوودا تاكە ڕووداوێكە كە دووبارە نەبويتەوە بۆيە ڕزگاركردنيشی ميهرەبانى و سۆز و خەڵاتێكى وەها گەورەى تێدايە كە هەموو جيهانى سەرسام كردووە تاكو ئێستاش ئەويش بەخشينى پێغەمبەرێكى أولو العزم كە لە منداڵييەوە بە ووتەكانى هەمووانى تەزاند و سەرسام كرد كە كورت كراوەى هەموو پەيامەكى لە خۆ گرتووە ( قال اني عبدالله اتاني الكتاب وجعلني نبيا..... ويوم يبعث حيا) اية ٣٠-٣٣
٦- سەيرى لوتفی خوا بكەن مريم بە يەك ئيشارەت لێی دەرچوو ( فأشارت اليه ) پێويست بە قسە و بەرگرى و بيانوو هێنانەوە ناكات خواى گەورە خۆى پلانەكەى داڕشتووە جگە لە خەڵكەكە مريم خۆيشی نازانێ كۆتايیيەكەى چ كەرنەڤاڵێك ساز دەكرێت و شاگەشكە دەبێت لە خۆشيان !!!!!
خوايە گيان كارەكانت چەند جوانە بەڵام ئاخ ئێمەى مرۆڤ چەند نەزان و كورت بينين و ليێی تێناگەين ؟؟؟!!!
سڵاو لە مريم و عيسى كوڕى مريم و ئەو زاتەش كە خوا مژدەى هاتنی پێدابوو لە دواى ئەو !!!!!!

