سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوا ئهم ئایینه سهردهخات ..
شێخ عبدالحمید بن بادیس دەڵێت: مەندوبی فەڕەنسی لە جەزائیر ناردی بەدواما لەزەمانی ئیستعمارداو وتی : تۆ ئەبێ دەمت داخەیت ونابێ لەمزگەوتدا دەرس بڵێیتەوە، ئەگیناسەرباز
دەنێرم مزگەوتەكەتان داخاو بێدەنگتان بكات .
منیش پێم وت : تۆ ناتوانیت ئێمە بێدەنگ بكەیت ، لەمزگەوتیش نەهێڵن ،لە كۆڕو كۆمەڵی خەڵكدا و لە ئاهەنگی شایی و كۆڕی پرسەدا قسەی خۆم دەكەم ، سواری ئوتومبیل یان شەمەندەفەر ببم قسە بۆ نەفەرەكان دەكەم، بمخەنە بەندیخانەوە قسە بۆ بەندكراوەكان دەكەم، بمكوژن موسڵمانان كڵپە دەسێنن لە دژتان، بۆیە زۆر چاكترە بۆتان دەست نەدەن لە ئایینی ئەم ئوممەتە، بەخوا ئێمە بەم ئایینە دەجەنگین بەرامبەرتان و لەپێناو ئەم ئایینەشدا دەجەنگین .
ئەلب ئەرسەلان بە پانزە هەزار سەربازەوە لە جەنگێك دەگەڕێتەوە ، پاشای قوستەنتینیە(رۆمانس) بە شەش سەد هەزار سەربازەوە دەیەوێت هێرش بكاتە سەریان وئیسلام لەرەگ و ریشە دەربێنێت ، ئەلب ئەرسەلانیش خۆی دەشواو كفن دەپۆشێ و بۆن ئەدا لەخۆی و وتار ئەدا بۆ سوپاكەی و دەڵێت:وا ئیسلاما ، وا ئیسلاما ..ئەمڕۆ ئیسلام و لاالەالا الله لەمەترسیدایە، كێ بەهەشتی دەوێت باكفن بپۆشێ و خۆی ئامادەكات بۆ مردن ، هەموو سوپاكە كفنی پۆشی و رووبەڕووی دوژمن بوونەوە، یەك كەس بەرامبەر چوارسەد كەس، خوای گەورە سەری خستن بەسەر دوژمنداو ئەو سوپا گەورەیەیان تێك شكاند (كَمْ مِنْ فِئَەٍ قَلِیڵەٍ غَڵبَتْ فِئَەً كَثیرَەً بِإِذنِ اللَّهِ ۆاللَّهُ مَعَ الصَّابِڕینَ)(البقرە: من اڵایە٢٤٩)
ئەوانەی شەهید نەبوون دەگریان كە شەهیدنەبوون و دەبوایە كفنەكەیان داكەننەوە،ئەلب ئەرسەلانیش چەند جاری تر چووە جەنگەوەو كاتێ لەسەرجێگا لەسەرەمەرگدا بوو پێی ناخۆش بوو كە لە مەیدانی جەنگدا شەهید نەبوو، وتی: ئای بۆ ئەو ئاواتانەم كەنەهاتنە دی ، ئای بۆ ئەو ئیشانەی كەنەمتوانی بیكەم، ئای بۆ ئەو نەفسانەی كە بەداخ و حەسرەتەوە دەمرن.( وتاری هكذا علمتنی الحیاە _علی عبدالخالق القرنی).

