سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(زهیدی کوڕی سابیت) کۆکهرهوهی قورئان .. ( بهشی ١)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / گەر قورئانت بە دەستی راستت گرت و، سەرنجت دا و، بەجوانی و سورەت دوای سورەت، ئایەت لەدوای ئایەت بەنێو
باخە پڕ بەروبوومەكانیدا رۆشتیت، بزانە لەنێو ئەو كەسانەی كە پێویست دەكات سوپاس و پێزانینتانی ئاڕاستە بكەیت لەسەر ئەو كارە مەزنە، پیاوێكی گەورە هەیە ناوی (زەیدی كوڕی سابیت)ە..!!
رووداوەكانی كۆكردنەوەی قورئان كە دێتە باسكردن، لە گەڵیشیدا باسی ئەم هاوەڵە پایە بەرزە دەكرێت..
ئەو ساتەیشی گوڵبارانی سەر ئەو كەسانە دەكرێت چاكەی كۆكردنەوەی قورئان و ریزبەندی و لەبەركردن بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە، پشكی (زەیدی كوڕی سابیت) لەم گوڵبارانەدا زۆر مەزنە..
* * *
ئەو یەكێكە لە ئەنصارییەكانی مەدینە..
تەمەنیشی ئەو كاتەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) كۆچیكرد بۆ مەدینە، یازدە سال بوو، جا ئەو منداڵە بچوكە لەگەڵ موسڵمانانی دیكەی خاووخێزانیدا موسڵمان بوو و، پیت و فەڕی نزایەكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) رژا بەسەریدا..
باوك و خزمانیشی لە غەزای (بەدر)دا هێنایان لەگەڵ خۆیان، بەڵام پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەهۆی كەمی تەمەن و بچوكی جەستەیەوە گێڕایەوە..
لە غەزای (ئوحود)یشدا هاوڕێ لەگەڵ چەند هاوتەمەنێكی خۆیدا چوونە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێداگرتنی خۆیان لەسەر بەشداریكردن پێگەیاند تا لە هەر جێگایەكی نێو ریزی موجاهیداندا بێت وەریان بگرێت..
خزم و كەس و كارەكانیشیان لە خۆیان زیاتر پێیان دادەگرت و تكایان دەكرد و سووربوون لەسەر ئەو داوایە..
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سەرنجێكی سوپاسگوزارانەی ئەو سوارچاكە بچووكانەی دا و، وا دیار بوو كە لەم غەزایەشدا بەهانە بۆ رێگەنەدانیان لە بەشداریكردن دەهێنێتەوە.
بەڵام یەكێكیان، كە(رافیعی كوڕی خەدیج) بوو، چوویە بەردەمی پێغەمبەری خـــــوا (صلی الله علیه وسلم) حەربەیەكی هەڵگرتبوو و بەدەستی راستی بەشێوەیەكی جوان دەیجوڵاند و بە پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) وت:
{من وەك دەبینیت رم هاوێژم و، رم هاوێژی بەچاكی شارەزام، مۆڵەتم بدە بەشدار بم}..
جا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەستخۆشی ئەو پاڵەوانێتیە تازەپێگەیشتووە، جوانەی، بە زەردەخەنەیەكی رازیبوون لێ كرد و، پاشان مۆڵەتی پێدا..
هاوتەمەنەكانی هێندەی تر وروژان.
ئەمجا دووەمیان هاتە پێشەوە، كە (سەمرەی كوڕی جوندب) بوو و، بە ئەدەبەوە دەستی كرد بە هەڵكردنی دەستە بەهێزەكانی و، هەندێك لە كەس و كارەكەی بە پێغەمبەریان (صلی الله علیه وسلم) وت:
{سەمرە زۆران بازی لەگەڵ رافع دەكات}..
پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) بە زەردەخەنەیەكی بەسۆز دەستخۆشی لێكرد و مۆڵەتی دا..
تەمەنی هەریەك لە (رافیع) و (سەمرە) گەیشتبووە پازدە ساڵ و، لەپاڵ گەشەی بەهێزی جەستەیاندا.
لە هاوتەمەنەكان تەنها شەش بێچووە شێر مابونەوە، لەوانە (زەیدی كوڕی سابیت) و (عبدالله ی كوڕی عومەر)..
ئەمانیش دەستیاندا هەوڵ و كۆشش، جارێ بە تكا و پاڕانەوە، جارێ بە فرمێسك و گریان، جارجارێكیش بە نیشاندانی هێزی بازوویان.
بەڵام تەمەنیان بچووك و، جەستەیان هەڵی نەدابوو و، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وادەی بەشداریكردنی غەزای داهاتووی پێدان..

