سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆرهەڵات و خۆرئاواكان..لهقورئاندا
نوویبنی /سهروهر حسن //نووسینگهی تهفسیر ///دیاردەیەكی ڕۆژانە هەیە لەودەمەی خۆر و زەوی دروستبوون ئەویش بەردەوامە، دیاردەی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون... لە قورئانی پیرۆزدا بە سێ وێنە و دەستەواژەی جیاواز هاتووە.
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {رَبُّ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلًا (9)} [المزمل] واتە: ئەو زاتەی تۆی ڕەوانە كردووە: خاوەن و پەروەردگاری خۆرهەڵات و خۆرئاوایە، جگە لەو هیچ خوایەكی تر نییە فەرمانی بەدەست بێت، كەواتە هەر ئەو بكە بە پشتیوانی خۆت و داوای یارمەتی هەر لەو بكە.
هەروەها دەفەرموێت:{رَبُّ الْمَشْڕقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْڕبَيْنِ (17)} [الرحمن]، واتە: خوا خاوەنی هەر دوو خۆرهەڵات و هەر دوو خۆرئاوایە.
یاخود دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَاڕقِ وَالْمَغَاڕبِ إِنَّا لَقَادِرُونَ (40) عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ خَيْرًا مِنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ (41)} [المعارج]، واتە: جا سوێند بە پەروەردگاری خۆرهەڵاتەكان و خۆرئاواكان، بەڕاستی ئێمە هەمیشە بەدەسەڵاتین لەسەر ئەمانە و لەناوبەرین و كەسانی چاكتر بهێنینە كایەوە، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە بێتوانا نیین.
لە ئایەتی یەكەمدا باس لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا بە دەستەواژەی تاك كراوە، لە دووەمدا بە جووت و لە سێیەمیشدا بە كۆ، ئاخۆ دەبێت هۆی ئەم جیاوازی دەربڕینانە چی بێت؟ ئایا ئەو خۆرهەڵات و خۆرئاوایانە لەكوێن؟
گران نییە لە دەربڕینی خۆرهەڵات و خۆرئاوا بە دەربڕینی تاك تێبگەین، لەكوێ بین و چۆن بوەستین هەر خۆرهەڵاتێك و خۆرئاوایەك دەبینین.
دوو خۆرهەڵات و دوو خۆرئاوا... ڕاڤەكارانی قورئان بە دوو خۆرهەڵات و دوو خۆرئاوای داناوە لە زستان و هاویندا. وەك زانراوە زەوی سوڕی خۆی بە دەوری زەویدا بە (365 ڕۆژ) تەواو دەكات، هەروەها لاریی تەوەرەی خولانەوەی لە تەوەرەی ستونی دەبێتەهۆی جیاوازی وەرزەكان و جیاوازی شوێن و كاتی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون لەسەر زەوی بە درێژایی ساڵ.
لەڕاستیدا خۆرهەڵات و خۆرئاوای سەر زەوی –واتە شوێنی خۆرهەڵاتنو خۆرئاوابوون- هەموو ڕۆژێك كەمێك دەگۆڕێن، واتە خۆر هەموو ڕۆژێك لە شوێنێكی جیاوازەوە هەڵدێت و ئاوا دەبێت (بە درێژایی ساڵ)، ئەوەش بەپێی خۆی واتە بوونی ژمارەیەك خۆرهەڵات و خۆرئاوابوون بە ئەندازەی ڕۆژەكانی ساڵ و نەك تەنها دوو خۆرهەڵاتن و دوو خۆرئاوابوون... گەرچی جیاوازی نێوان خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوونی لە زستان و هاویندا جیاوازییەكی ئاشكرا و رشوون هەیە.
كەواتە دوو خۆرهەڵات و دوو خۆرئاوا لە زستان و هاویندا مەبەستی ئەو ئایەتەیە كە دەفەرموێت:... ئەو خۆرهەڵات و خۆرئاوابوونە زەوەندانەش بە درێژایی ساڵ دەیانبینین مەبەستی ئایەتی سێیەم دەبێت، هەروەها مەبەستی خۆرهەڵات و خۆرئاوابوونی ناوچە جیاوازەكانیش دەگرێتەوە بەوپێیەی خۆرهەڵات و ئاوابوونی كردارێكی یەكبینە و بەردەوامە، لەهەر ساتێكدا خۆر لە ناوچەیەكدا هەڵدێت و بەگوێرەی ناوچەیەكی ترەوە خۆرئاوبوون دەبێت.

