سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قسه‌ى که‌شتیه‌وانیـَـکى ئاسمانى !
م. عوسمان رشید
قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت (ولو فَتحنا عليهم باباً مِن السَّماءِ فَظلُوا فيه يَعْرُجُون لقالوا إنّما سُكِرَت أبصارُنا بل نحن قومُ مسحورون )الحجر ١٥ واته: ئه‌و بێباوه‌ڕانه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له‌ئاسماندا بۆبکردنایه‌ته‌وه تا پیایدا سه‌ربکه‌ون , ئه‌وه ده‌یانووت : بێگومان ئێمه چاوبه‌ستمان لێکراوه وچاومان داخراوه , یاخود ئێمه که‌سانێکى جادوو لێکراوین . موعجیزه‌کانى ئه‌م ئایه‌ته :
١)له‌پێنج شوێندا باسى (العروج)کراوه , واته سه‌رکه‌وتن به‌ئاسماندا به‌چه‌ماوه‌یی وبه‌لارى نه‌ک به‌هێڵى ڕاست ، که ئه‌مه‌ش له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا زانرا , کاتێ مرۆڤ بیرى کرده‌وه له‌چوونه ده‌ره‌وه له‌زه‌وى و چوونه سه‌ر ئه‌ستێره‌کان ..
ئه‌مه‌ش ئایه‌ته‌کانى تره له‌و باره‌یه‌وه :
ا-(تَعْرُجُ الملائكة والرُّوحُ إليه في يوم كان مِقدارُهُ خمسينَ ألفَ سنَةَ) /المعارج ٤ واته : فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رزده‌بنه‌وه بۆلاى په‌روه‌ردگار له ڕۆژێکدا که‌ماوه‌که‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه به‌حسابى ئاده‌میزاد یاخود ڕه‌نگه مه‌به‌ست درێژى ڕۆژى قیامه‌ت بێت که‌په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به‌نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه ..
ب-(يُدَبِّرُ الأمْر مِنَ السما‌ء إلى الارضِ ثمَّ يَعْرُجُ إليه في يومٍ كان مقدارُهُ ألف سنَةٍ مِمّا تَعُدوُن) /السجده ٥ واته: ئه‌و خوایه له‌ژوور ئاسمانه‌وه کاروبارى زه‌وى ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتى ده‌کات , له‌وه‌و دوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کاروکرده‌وه‌ى به‌نده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلاى , له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ى که‌ئێوه ده‌یکه‌ن ..
ج-(يَعْلَمُ مايَلَِجُ في الارض وما يَخْرُجُ منها ومايَنْزِلُ مِن السَّماءِ ومايَعْرُجُ فيها وهو الرحيم الغفور) / السبأ ٢/
واته : خواوه‌ند ده‌زانێت چى ده‌چێت به‌ناخى زه‌ویداو چیشى لێ دێته ده‌ره‌وه و , چى له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌وچیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه , به‌ڕاستى ئه‌و خوایه میهره‌بان و لێ‌خۆش بووه ..
د-(يَعْلَمُ مايَلَجُِ في الارض ومايَخْرُجُ منها ومايَنزِلُ من السماءِ وما يَعْرُجُ فيها وهو معكم أينما كنتم والله بما تعلمون بصير) /الحدید ٤
واته :خواوه‌ند ده‌زانێت چى ده‌چێت به‌ناخى زه‌ویدا و چیشى لێ دێته ده‌ره‌وه , چى له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چى پیادا سه‌رده‌که‌وێت ,جاله‌هه‌ر شوێنێکدا بن ئه‌وزاته له‌گه‌ڵتاندایه‌و پێتان ده‌زانێت , دڵنیا بن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن بینایه ..
له‌هه‌رپێنج جێگاکه‌دا قورئان وشه‌ى (يعرج)به‌کارده‌هێنێت بۆچوون بۆئاسمان , که ئه‌مه‌ش بۆخۆى حیکمه‌تى خواى گه‌وره ده‌رده‌خات که‌ئه‌و وشه‌یه‌ى به‌کارهێناوه‌و تازه زانستى سه‌رده‌م تآى ده‌گات ..
٢) ئایا کردنه‌وه‌ى ده‌رگا هه‌روا له بۆشاییدا ده‌بێت ؟! دیاره نابێت ! که‌واته که‌جاران واده‌زانرا ئاسمان بۆشاییه و هیچى تیانیه وانىیه , به‌ڵکو ئاسمان بیناکراوه‌و مادده‌ى تیایه (والسماءَ بناءً) وئه‌و ده‌رگایه له‌وئاسمانه بیناکراوه‌دا ده‌کرێته‌وه که‌ڕآى ڕۆیشتن و ده‌رچوونى مرۆڤه بۆئاسمان ..
٣)ده‌فه‌رموێت (فظلوا فيه يعرجون)واته گه‌شته‌که‌یان له‌ڕۆژدا بێت , جا هه‌رچه‌ند ڕۆژه‌و سه‌رده‌که‌ون که‌چى پاش ده‌رچوون له‌وچینه گازیه‌ى ئاسمان که ده‌ورى زه‌وى داوه ئیتر تاریکى ده‌ست پێده‌کات , واته گه‌شته‌که له‌شه‌ودانیه , تا وابزانن به‌هۆى شه‌وه‌وه‌یه که ئاسمانه‌کانیان لێ تاریک بووه .
٣)جاکاتێ مرۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ زیاتر له (200كم)له‌ئاسمانداو چینى گازى ده‌ورى زه‌وى ده‌بڕێت , له‌پڕ هه‌روه‌ک چاوى دابخرێ هیچ نابینێ و تاریکى یه , ته‌نانه‌ت خۆر وه‌ک بازنه‌یه‌کى شین ده‌بینێ , جائه‌و ڕوناکىیه‌ى ئێمه ده‌یبینین له‌سه‌ر زه‌وى به‌هۆى ئه‌و تیشکى خۆره‌وه‌یه که له‌چینى گازىدا به‌هۆى گه‌ردى تۆز‌و خۆڵ و شتى تره‌وه شکانه‌وه ڕووده‌دات و ئابه‌و جۆره‌ى لێ دێ که سه‌رزه‌وى ڕوناک بکاته‌وه..
قورئان ده‌فه‌رموێت (لقالوا إنما سُكِّرَتْ أبصارُنا بل نحن قوم مسحورون).. واته: ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ئاسمان ده‌رچن ئه‌وا ده‌ڵێن بێگومان چاومان داخراوه و جادوومان لێکراوه ..
ئه‌وه‌ى سه‌یره و جآى سه‌رنجه , یه‌که‌م که‌شتیه‌وان که‌چووه ئاسمان و ئه‌و تاریکىیه‌ى دى , چه‌ند قسه‌یه‌کى کرد له وه‌سفى ئه‌و حاڵه‌ته‌دا که ئه‌گه‌ر وه‌رى بگێڕین ئه‌مه ماناکه‌یه‌تى : (من كةضوومة ئاسمان ضاوم لةدةست دا‌و هيضم نةبينى هةروةكو ئةوةى جادوو سيحرم ليَكرابيَت ؟!)..
ئه‌مه له‌کاتێکدا که ئه‌وکه‌سه بیانىیه‌و به هیچ جۆرێک ئاگادارى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى قورئان نه‌بووه و سه‌د ده‌رسه‌د قسه‌که‌شى وه‌ک فه‌رمووده‌که‌ى قورئانه (ثڕوَفيسوَر زغلول النجار) ..
٤) قورئان باسى ڕوَژێک ده‌کات که هه‌زار یان په‌نجا هه‌زار ساڵى ئێمه‌یه ئه‌مه‌ش هه‌ر موعجیزه‌یه‌و ئێستا زانراوه که ته‌نها له‌سه‌ر زه‌ویدا ڕوَژێک ٢٤ سه‌عاته وله‌ئه‌ستێره‌کانى تر‌و بوونه‌وه‌ردا به‌جوَرێکى تره و دیاره که ئه‌مه قسه‌ى که‌سێکى سه‌ر زه‌وى نیه که‌ته‌نها شه‌ووڕوَژى ٢٤ سه‌عاتى دیوه ..

