ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

په‌روه‌رده‌و فێرکردن کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت ..

په‌روه‌رده‌و فێرکردن کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت ..
١-فەلسەفەی پەروەردە:
یەكەم شت كە ئەبێ‌ باسی بكەین لە پەروەردە و فێركردندا بریتییە لە فەلسەفەی پەروەردە، چونكە هەروەك تۆوەكە وایە كە چەكەرە دەكات و دواتر قەد و لق و گەڵا و گوڵ و
بەروبوومی دەبێت..
 فەلسەفەی پەرەردە دروشمێك بەرزدەكاتەوە كە ئەویش هێشتنەوە و بەرەو پێش بردنی بەرەی ئادەمییە.
ئەوانەی كە تەنها لە لایەنی ماددیەوە بۆ ژیان دەڕوانن تەنها بیر لە لایەنی ماددی مرۆڤ دەكەنەوە و هەموو مەبەستیان دنیایە، بەڵام پەروەردەی ئیسلامی كە فەلسەفەكەی لە عەقیدەی ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرێ‌ لەلایەنی ماددی و مەعنەوییەوە بۆ مرۆڤ دەڕوانێ‌ و مەبەستی هێنانەدی بەختەوەری مرۆڤە لە دنیا و ئاخیرەتدا.
ڕۆژئاوا پەروەردەكەی لەسەر لایەنی ماددی بنیات ناوە، بۆیە شارەزایان و دانایان كەوتنە پیاچوونەوەی فەلسەفەكەیان، بەتایبەت لە ساڵانی حەفتاكانەوە، كە چەند زانایەك كەوتنە هەڵسەنگاندنی فەلسەفەی پەروەردە، وەك (ئەبراهام ماسلو) كە پسپۆڕە لە بواری دەروونناسیدا و توانی كاریگەری زۆر لەسەر دەوروبەری دروست بكات و توێژینەوەیەكی نووسی بەناوی (شۆڕشی نەبینراو) كە تیایا باسی مەترسی جیاكردنەوەی ئایین و بیروڕا دەكات لە پەروەردە و زانست و داوادەكات كە گرنگی بدرێ‌ بە هەردوو لایەنی ماددی و مەعنەوی لەبواری پەروەردەدا.
هەروەها لەسەرەتای (١٩٧٠)دا یۆنسكۆ بڕیاری دا پیاچوونەوە بكات بە نیزامی پەروەردەدا لە جیهاندا لەبەرئەوەی هەست بە كەموكورتی زۆر دەكرا لەو بوارەدا بۆ ئەمەش لیژنەیەكی نێودەوڵەتی دروست كرد بەسەرۆكایەتی مسیۆ ئێدجار كە سەرۆكی پێشووی مەجلیسی وەزیرانی فەڕەنسی بوو، هەروەها وەزیری پێشووی پەروەردەی نیشتمانی بوو.. لیژنەكە سەردانی (٢٣) وڵاتیان كرد و دیراسەی ڕاپۆرتی بیست و پێنج ساڵی یۆنسكۆی كرد و خولاصەی كارەكانی لە موجەڵەدێكدا بەزۆربەی زمانەكانی دنیا چاپكرد.
سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت: كاتی ئەوە هاتووە نوێبوونەوە بكرێت لەبواری پەروەردەدا و هەموو وڵاتان هاوكاری یەكتری بكەن بۆ ئەو نوێبوونەوەیە، چونكە پێویستە مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی و گونجان بكات لەگەڵ نەفسی خۆی و دەوروبەریدا.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز