سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى مريم (٧)..واتای ئایهت
نووسینی /م.عادل كریم /ئا:نهجات رواندزی///هونەرى دوعا كردن ( فن الدعاء): لە زكريا فێرى هونەرى دوعا كردن دەبين على نبينا وعليه الصلاة والسلام.بزانين زكريا چۆن دوعا دەكات؟؟؟
-١(إذ نادى ربه نداء خفيا) اية ٣
بە پەنهانى لە نێوان خۆى و خوادا داوا لە خوا دەكات لە كاتێك كەس ئاگاى لێ نيە، بەڵام خواى گەورە لەم قورئانە تۆمارى كرد و هەموو خەڵك پێی زانى تاكو ببێتە وانەيەك بۆ هەمووان تا ڕۆژى دوايی ، سازاندنى كات و شوێن و لايەنى دەروونى زۆر گرنگە بۆ دوعا كردن هەر وەك لە سورەتى ال عمران دەفەرمووێ ( هنالك دعا زكريا ربه) .
٢- ( قال رب إني وهن العظم مني واشتعل الرأس شيبا) لێرە زكريا عليه السلام لاوازى و بێ هێزى و زەليلی خۆى بۆ خواى گەورە بەيان دەكات ئەوەش كڕۆك و ناوەڕۆكى بەندايەتیيە تاكو زياتر ببێتة مايەى دابەزاندنى ڕەحمەتى خوا ئەوەش خاڵێكى زۆر گرنگە لە هونەرى دوعا و پاڕانەوە.
٣- پاشان دەفەرمووێ ( ولم أكن بدعائك رب شقيا) مرۆڤ دەبێ بە ئومێدەوە دوعا بكات و هەرگيز نەڵێ دوعام كرد بەڵام بێ سوود بوو يان قبول نەكرا، چونكە تۆ لە خوايەك دەپاڕييتەوە كە (سميع ومجيب) ە
٤- (وإني خفت الموالي من ورائي وكانت أمرأتي عاقرا فهب لي من لدنك ولياً . يرثني ويرث من آل يعقوب واجعله رب رضيا) اية ٥-٦
ئامانج لە دوعا زۆر گرنگە ، دەبێ بزانی چيت لە خوا دەوێ ؟ لێرە ئامانجى دوعاى زكريا بەدەردەكەوێت كە بريتييە لە بەخشينى منداڵێكى صالح كە ببێتة ميراتگر و جێنشينى باوكى لە گەياندنى بانگەوازى خوا و درێژەدان بە پەيامى باب و باپيرانی ( ال يعقوب) تاكو ببێتە جێگاى ڕەزامەندى خواى پەروەردگار.
بەداخەوە زۆر جار مرۆڤەكان گيرۆدەى دوعايەكانى خۆيانن چونكە دوعا دەكەن بێ ئەوەى ئامانج و پەيام لە دوعايەكانيان دياربێت، زكريا نايەوێ منداڵی ببێت تاكو پێی نەڵێن ووچاغی كوێربوو!! بەڵكو بۆ ئەوەى بوو تاكو پشتيوانى لێ بكات و درێژە بە پەيامەكەى بدات ، وە شتێكى ئاسايی ئەگەر حەزى نفسی خۆيشی تێدا بێت وەك لە شوێنێكى تر دەفەرمووێ ( رب لاتذرني فردا وانت خير الوارثين).
خوايە گيان داوات لێ دەكەين منداڵەكانمان صالح بكەيت و منداڵی صالحيش ببەخشی بەو كەسانەى كە منداڵيان نيە آمين.

