سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ران سڵاوی خودایان له‌سه‌ربێت....... موعجیزه‌ی به‌رانی ئیسماعیل سڵاوی خوای له‌سه‌ربێ..........(4)
کتێبخانه‌ی محوی... دانانی....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانی......عبدالله حسن وه‌رتی......(ئیبراهیم‌و ئیسماعیل) سڵاوی خوایان له‌سه‌ر بێت له‌م گفتوگۆیاندا له رێگه‌دان به‌ره‌و چیای (عرفات) شاخی (پبیر) ده‌ڕۆن كاتێك كه گه‌یشتنه ئه‌وێ، باوك كوڕه‌كه ده‌خاته سه‌ر زه‌وی ئینجا چه‌قۆ به ملیدا ده‌ینێت، به‌ڵام نایبڕێت، ئیسماعیل وای گومان برد كه سۆز‌و عه‌تفی باوكایه‌تی ڕێگره له به‌رده‌م سه‌ربڕینی، بۆیه به باوكی ده‌ڵێت: بابه گیان مه‌ترسه با سۆزی باوكایه‌تی وات لێ نه‌كا فه‌رمانی خوا ڕابگری، تۆ ئێستا ته‌ماشای من ده‌كه‌ی، له‌سه‌ر سك رامخه‌و ده‌م‌و چاوم بخه سه‌ر زه‌وی تاكو رووخسارم نه‌بینی‌و له پشتی مله‌وه سه‌رم ببڕه، ئه‌م مناڵه زۆر به جوانی هه‌ست‌و نه‌ستی باوكی ئه‌خوێنێته‌وه بۆیه پێی ئه‌ڵێ: به‌خێرایی كاره‌كه راپه‌ڕێنه، كراسه‌كه‌م له‌به‌ر داكه‌نه با به خوێن نه‌بێ نه‌بادا دایكم ببنێنێ‌و بۆم نیگران بێت، ئا له‌و ساته ناسك‌و هه‌ستیاره‌دا گوڕ گوڕ وه‌ك جۆگه‌له‌ی ئاو ئه‌شك‌و ئه‌سرین له چاوه‌كانی ئیبراهیم دێنه خواره‌وه به‌سه‌ر ریشی سپیدا‌و، له هه‌مان كاتیش‌دا ئیسماعیل به باوكی ده‌ڵێت: گه‌ر چوویته‌وه لای دایكم سڵاوی منی پێ بگه‌ینه‌و كراسه‌كه‌شی بۆبه‌ره‌ره‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌مه‌وه نیگه‌رانی‌و ناره‌حه‌تی منی بڕه‌وێته‌وه، باوكیشی له وه‌ڵامی ئه‌م قسانه‌ی كوڕه‌كه‌یدا پێی ووت: تۆ باشترین به‌نده‌ی خودای‌و چاكترین هاوكاری بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا، (ئیبراهیم) دوا نیگا‌و تێڕوانینی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی ماڵئاوایی یه‌كجاری ئه‌خاته سه‌ر رووخسار‌و چاوه گه‌شه‌كانی خۆشه‌ویسترین كه‌سی له‌سه‌ر زه‌وی‌و پێی ده‌ڵێت: خوات له‌گه‌ڵا كوڕه‌كه‌م ماڵئاوا، ئیسماعیلیش خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات بۆ فه‌رمانی خوا، ئینجا ئیبراهیم چه‌قۆ به ملیدا دێنێت‌و كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته قوربانی‌و بڕیار‌و فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌كات له كات‌و ساته‌كانی لێخشاندنی چه‌قۆ‌و بردنه پێش‌و هێنانه دواوه‌ی له‌سه‌ر ملی فه‌ریك‌و ناسكی كوڕه‌كه‌ی، له ناخیه‌وه هه‌ستی به خۆشه‌ویستی خودای خۆی ده‌كرد بۆ خۆی‌و كوڕه‌كه‌ی، له پاداشتی ئه‌م قوربانی‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌دا‌و له‌و ساته حه‌ساسه مێژوویه‌دا خودای په‌روه‌ردگار بانگی ئیبراهیم ده‌كات‌و پێی ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی ئیبراهیم ده‌ست هه‌ڵگره له‌سه‌ر بڕینی كوڕه‌كه‌ت چونكه مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌كه‌تمان ده‌ست كه‌وت‌و لێمان رادییت: كه گوێڕایه‌ڵیت‌و فه‌رمانی خودای خۆت به چاكی راده‌په‌ڕێنیت، ئه‌مه ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیار‌و گه‌وره‌و رۆشنه‌بوو كه ئیمان‌و باوه‌ڕی تۆمان پێ هه‌ڵسه‌نگاند‌و تۆش تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوویت.
وه‌ك خوای میهره‌بان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ: [فَلَمَّا أَسْلَمَا وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ*وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ*قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ*إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْبَلَاء الْمُبِينُ](الصافات: 103-106). واته: كاتێ هه‌ردووكیان (باوك‌و كوڕ)، ملكه‌چی فه‌رمانی خوابوون، ئیبراهیم اسماعیلی خسته سه‌ر روو بۆ سه‌ر بڕین ئا له‌و كاته‌دا ئێمه‌ش بانگمان له ئیبراهیم كرد‌و ووتمان: ئه‌ی ئیبراهیم به‌ڕاستی خه‌ونه‌كه‌ت به‌دی هێنا‌و جێبه‌جێت كرد، جا به‌ڕاستی‌و بێگومان ئێمه ئاوا پاداشی چاكه‌خوازان ئه‌ده‌ینه‌وه وه‌ك چۆن پاداشی ئیبراهیمان دایه‌وه، به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئاشكرایه‌و گه‌وره‌بوو، ئیبراهیم‌و ئیسماعیلمان پێ تاقیكرده‌وه. ئیبراهیم زۆر به هێواشی‌و له‌سه‌رخۆ به دڵێكی پڕ له خۆشه‌ویستی‌و باوه‌ڕ به خوابوون سه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سه‌رنج ئه‌داته ئه‌م بانگه‌وازه‌و ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ‌و چه‌قۆ لاده‌بات له‌سه‌ر ملی كوڕه‌كه‌ی‌و چاوی به (جبریل) ئه‌كه‌وێت، سه‌لامی خوای لێ بێ له ئاسمان دێته خواره‌و‌و (به‌رانێكی) سپی زۆر قه‌ڵه‌وی له‌لایه‌ن خواوه به دیاری بۆ هێناوه كه بیكاته فیدای ئیسماعیلی كوڕی، ئا ئه‌وه‌یه میهر‌و میهره‌بانی‌و به‌زه‌یی خوا به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی كه باوكی به نیازه سه‌ری ببڕێت، به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م به‌رانه ئه‌كاته دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی كوڕه‌كه‌ی بیكاته قوربانی، ئیبراهیمیش دیاری‌و قوربانیه‌كه وه‌رده‌گرێت له‌بری كوڕه تاقانه‌كه‌ی سه‌ری ده‌بڕێت‌و ده‌یكاته فیدا‌و بریكاری (ئیسماعیل) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، خوای گه‌وره له سه‌رووی كائیناته‌وه فه‌رمووی: [وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ](الصافات: 107) واته: له‌بری كوڕه‌كه‌ت ئه‌م به‌رانه‌ی بۆمان داناویت سه‌ری ببڕه‌و بیكه به فیدای كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت.
ئه‌وجا ئیبراهیم‌و ئیسماعیل سوپاسگوزاری‌و شوكرانه بژێری خوایان كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و لوتف‌و كه‌ڕه‌م‌و به‌خششه‌ی كه پێی به‌خشین‌و، به‌رانه سه‌ر بڕاوه‌كه‌یان برده‌وه بۆ لای هاجه‌ره‌ی دایكی (ئیسماعیل)و ئه‌ویش به دڵێكی باوه‌ڕداره‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كردن‌و له قوڵایی دڵا‌و ده‌روونیه‌وه سوپاسگوزاری خودای گه‌وره‌ی ده‌رده‌بڕی. ئینجا ئیبراهیم به هاوكاری خێزانه‌كه‌ی‌و ئیسماعیل ده‌ستیانكرد به دابه‌ش كردنی گۆشتی (به‌رانه‌كه) به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌و رۆژه بوو به جه‌ژنی موسڵمانان كه پێی ده‌ووترێ (جه‌ژنی قوربان) كه موسڵمانان له‌و جه‌ژنه‌دا قوربانی سه‌ر ده‌بڕن به‌تایبه‌تی (حاجیانی) ماڵی خوا له‌پێناو زیندوو ڕاگرتنی ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌و نزیكیان له خودا قوربانی ده‌كه‌ن‌و ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ر ده‌بڕن ئه‌مه یادگاریه‌كی زۆر به‌رز‌و پیرۆزی فیدای ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ره سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا (عبدالمنعم الهاشمی) له كتێبه‌كه‌یدا (معجزات الانبیا‌و) ده‌ڵێت: ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو، كه خوای گه‌وره ئیبراهیم‌و ئیسماعیلی پێ تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵی سه‌نگاندن، وه به هه‌موو ته‌رازوو پێوه‌ره گرنگه‌كان یه‌كێك بوو له‌و موعجیزه گه‌ورانه‌ی كه خوا كردیه خه‌ڵاتیان، ئیبراهیم‌و ئیسماعیل نموونه‌یه‌كی به‌رزی جیهانی خواپه‌رستی‌و ملكه‌چی‌و ره‌زامه‌ند به قه‌زاو قه‌ده‌ری خودان‌و نموونه‌ی گوێڕایه‌ڵی‌و فه‌رمانبه‌داری‌و بڕواداری‌و نموونه‌یین. هه‌ر بۆیه‌ش خوای گه‌وره ئه‌و موعجیزه به‌رزه‌ی پێ به‌خشین‌و قوربانی له‌و رۆژه‌دا كرده سوننه‌تێكی پیرۆز تا ژیان به‌رده‌وام بێت.
وه هه‌روه‌ها مامۆستا بۆچوونی وایه، كه هه‌ڵوێسته‌كان‌و رووداوه‌كان هه‌موویان موعجیزه‌ن نه‌ك ته‌نها هاتنه خواره‌وه‌ی دیاری (به‌رانه‌كه) (باوك، كوڕ، به‌ران)، (ئیراده‌ی خودا) هه‌موو لایه‌نه‌كان موعجیزه‌ی گه‌وره‌ن‌و مرۆڤایه‌تی له یادیان ناكات‌و ڕێز‌و ته‌قدیری لێ ده‌گرن.

