سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌زاران نه‌مساوی ڕووده‌كه‌نه ئیسلام :
(توشی سه‌رسوڕمان بووم و واقم وڕما له‌وبه‌رنامه خواییه‌ی له دوتوێی سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه، كه وای لێكردم هه‌ست به بوونی خوا بكه‌م و ئیمان له ناخمدا كڵپه بكات و سه‌رهه‌ڵدات...) به‌م وشانه به‌رپرسی ده‌ستی ڕاگه‌یاندنی بنكه‌ی ئسلامی له نه‌مسا باسی چۆنیه‌تی مسوڵمانبوونی خۆی كرد.
ئامینه بیگاتی یه‌كێكه له هه‌زاران نه‌مساوی كه ساڵانه دێنه بنكه ئیسلامیه‌كانی نه‌مساو ئیسلامه‌تی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له دوای ڕِوداوی سیبته‌مبه‌ری 2011وه پرسیار ده‌رباره‌ی ئیسلام بۆته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو بۆ خه‌ڵكی نه‌مسا به تایبه‌ت چینی ئافره‌تان و به‌رده‌وام دێنه بنكه ئیسلامیه‌كان به تایبه‌تی له ڤیه‌ننا ی پایته‌خت و دوای خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له ئاینی ئیسلام ئیسلامه‌تی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و لێدوانه‌ی دكتور فرید الخوتی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئیسلامی له شاری ڤیه‌ننا بۆ په‌یامنێری (ئیسلام ئۆن لاین) ته‌نها ئه‌مساڵ بنكه‌ی ئیسلامی پێشوازی له 50 هه‌زار هاووڵاتی نه‌مساوی كردووه به مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و تێگه‌یشتن له ئاینی ئیسلام.
هه‌روه‌ها وتی : كه زۆرێك له زانكۆكان و قوتابخانه‌و بنكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوایان كردووه كه زیاتر شاره‌زای ئیسلام ببن و له‌گه‌ڵ مسوڵماناندا یه‌كتر ببینن و ڕاگۆرینه‌وه به‌ردوام هه‌بێت.
هۆی مسوڵمان بونی زۆرێك له نه‌مساویه‌كانیش ئه‌گه‌ڕێته‌و بۆئه‌وه‌ی كه هیچ توندوتیژی وگرژیه‌ك نابینن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان كاتێ پرسیار له هه‌ر بابه‌تێكی ئیسلامی ئه‌كه‌ن، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا وه‌ڵام ئه‌درێنه‌وه.
هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن بۆ نموونه وه‌ك شوكردنی هه‌ندێ له‌كچانی نه‌مساوی به مسوڵمانه‌كان ، یان وتووێژ‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیسلام له كاتی ئیشكردندا له كارگه‌و شوێنه‌كانی دیكه‌دا.
شایانی باسه كه ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه له بڵاوبونه‌وه‌دا له نه‌مسادا و به ڕه‌سمی ناسێنراوه.
ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان له نێوان 350 تا 400 هه‌زار كه‌س ئه‌بن له كۆی دانیشتوانی نه‌مسا كه هه‌شت ملێونن و، مسوڵمانه‌كان له هه‌ر نۆ ویلایه‌ته‌كه‌ی نه‌مسادا بڵاوه‌یان كردووه به تایبه‌ت له ڤیه‌ننای پایته‌خت.
له نه‌مسادا ته‌نها یه‌ك مزگه‌وت هه‌یه كه مناره‌ی هه‌بێت ئه‌ویش مزگه‌وتی ڤیه‌ننایه، به‌ڵام زیاتر له 200 شوێنی نوێژكردن هه‌یه كه وه‌ك مزگه‌وتی بچوك نوێژیان تیاده‌كرێت.
هه‌روه‌ها جێی باسه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه ناو ئیسلام له ئه‌وروپاو شوێنانی تریش له ئافره‌تانن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ كه ئاینی ئیسلام مافی گه‌وره‌ی داوه به ئافره‌ت و له شوێنی گونجاوی خۆی دایناوه‌و ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌كرێنه سه‌ر ئیسلام كه گوایا مافی ئافره‌تانی پێشێل كردووه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه‌و كۆمه‌ڵی مه‌به‌ستی ده‌ره‌كی یان تێ نه‌گه‌شتنی له خۆگرتووه..
له ساڵی 2004 به پێی سه‌رژمێری كۆڕی موفتیانی ڕوسیا زیاتر له بیست هه‌زار كه‌س له مۆسكۆ‌و ده‌وروبه‌ری بونه مسوڵمان كه %70یان ئافره‌تن . ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت له سه‌ر شتێك به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تان به تایبه‌تی مافی خۆیان له‌م ئاینه پیرۆزه‌دا ئه‌دۆزنه‌وه. ( باوكی محمد. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : (ئیسلام ئۆن لاین). پێگه‌ی زاگرۆس)

