سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئایه‌تێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جه‌خت کردنه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه له‌هه‌مان کاتدا ئایه‌ته‌کان یه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن....
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌وه‌ى که‌سه‌یرى قورئان ده‌کات چه‌ند ئایه‌تێک ده‌بینێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک دووباره‌بۆته‌وه ڕه‌نگه وابزانێ هه‌روا بێمه‌به‌ست دوباره بۆته‌وه, یان وابزانێ ته‌نها بۆ جه‌خت کردنه سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له‌یه چه‌ند جار باسکراوه, که‌له‌ڕاستىدا ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه ده‌بینین دووباره‌بونه‌وه‌ى هه‌رئایه‌تێک, بۆ جه‌خت کردنه له‌لایه‌ک وله‌لایه‌کى تریشه‌وه ته‌واو کردنى لایه‌نه‌کانى باسه‌که‌یه,تاهه‌رچىیه‌ک په‌یوه‌ندى به‌و باس و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه هه‌قى خۆى بدرێتى وبڕوادار به‌رچاو ڕوون بێت…ته‌نانه‌ت چیرۆکى هه‌ر گه‌لێک که‌له قورئان دا باسکراوه‌و له‌چه‌ند سووره‌تێکدا دووباره بۆته‌وه, هه‌رجاره‌و چه‌ند شتێکى نوێى لێباس ده‌کات که‌بۆ ئه‌وشوێنه پێویسته…
نموونه‌ى یه‌که‌م/ له‌قورئاندا له‌دووجێگا دا باسى نه‌کوشتن وزینده به‌چاڵ نه‌کردنى مناڵ هاتووه, ئه‌گه‌ر لێآ وردبینه‌وه یه‌که‌میان, جڵه‌وگیرى ده‌کات له‌کوشتنى مناڵ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت که‌ئه‌وکه‌سه بترسێت له‌داهاتوودا هه‌ژار بکه‌وێت و نه‌توانێ به‌خێوى بکات, واته ئێستاحاڵى باشه‌و له‌داهاتوو ده‌ترسێ...
دووه‌میش باسى حاڵه‌تێک ده‌کات که‌که‌سێک ئێستا هه‌ژاره‌وبه‌بیانووى ئه‌وه‌ى که‌ناتوانێ ئێستا به‌خێوىبکات ، مناڵه‌که‌ى خۆى ده‌کوژێت… دیاره ئه‌مه دووحاڵه‌تى جیاوازن وقورئان چاره‌سه‌رى هه‌ردووحاڵه‌ته‌که ده‌کات ویه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن..
ئایه‌تىیه‌که‌م/(ولاتقتلوا أولادكم خشية إملاق، نحن نَرزقكم وإياكم، إنَّ قَتلَهم كان خِطأ كبيرا)الإسراو٣١/واته/ مناڵه‌کانتان مه‌کوژن له‌ترسىهه‌ژار که‌وتن(لةداهاتوو), چونکه ئێمه ڕزق وڕۆزى ئه‌وان وئێوه‌ش ده‌ده‌ین, به‌ڕاستى کوشتن وزینده به‌چاڵکردنیان هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره بووه.
ئایه‌تى دووه‌م/(ولاتقتلوا أولادكم من إملاق ، نحن نرزقًكم وإياهم)١٥١الانعام
واته/ مناڵه‌کانتان مه‌کوژن وزینده به‌چاڵیان مه‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ژارن , چونکه ئێمه ڕۆزى ئێوه‌و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین… له‌ئایه‌تى یه‌که‌مدا که‌ده‌ترسن مناڵه‌که ببێته مایه‌ى هه‌ژاریان له‌داهاتودا وشه‌ى(نرزقهم)ى پێش خستووه, واته ڕزقیان له‌گه‌ڵ خۆیانه‌و, له‌دووه‌م دا که‌خۆیان هه‌ژارن و ده‌ترسن به‌مناڵه‌که زیاتر هه‌ژاربن ,وشه‌ى (نرزقكم) پێش ده‌خات واته ڕزق وڕۆزى ده‌ده‌ین به‌ئێوه‌و به‌ئه‌وانیش…
نموونه‌ى دووه‌م/ له‌مه‌سه‌له‌ى شوێنکه‌وتن ولاسایى کردنه‌وه‌ى کوێرانه‌ى باوباپیراندا,دووئایه‌ت هه‌یه که یه‌که‌میان له مه‌ککه‌و دووه‌میان له مه‌دینه هاتۆته خوارێ و ، له‌یه‌که‌میاندا ده‌فه‌رموێ(أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْڕ عِلْمٍ وَلا هُدىً وَلا كِتَابٍ مُنِيرٍ ، وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيڕ) (لقمان:21-22) واته/ ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که‌به‌ڕاستى هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووىخوا بۆ خزمه‌تى ئێوه‌ى دروستکردووه‌وبۆى ڕام کردوون, هه‌روه‌ها به فراوانى ناز نیعمه‌تى ئاشکراوپه‌نهانى به‌سه‌ردا ڕژاندون , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له‌خه‌ڵکى موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێى نابه‌جێ ده‌رباره‌ى خوا‌و به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن, بێهیچ به‌ڵگه‌یه‌کى زانستى وڕێنمایىیه‌کى پێغه‌مبه‌ران و په‌ڕاوێکى ڕوون که‌ره‌وه‌ى خوایى… کاتێکیش پێیان بوترێت شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که‌خوا ناردوویه‌تى, ئه‌وه ده‌ڵێن: نه‌خێر شوێن ئه‌وه ناکه‌وین, به‌ڵکو هه‌ر شوێنى ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باووباپیران ومامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لێ کردووه, ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگى کردبن بۆ سزاى داگیرساوى دۆزه‌خ, هه‌رپه‌یڕه‌وى ده‌که‌ن ؟! له‌ئایه‌تى دووه‌میش دا ده‌فه‌رموێ ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لا يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلا يَهْتَدُونَ) (البقرة:170) واته/ ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵکه نادانه بوترێت : شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که‌له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوه, ده‌ڵێن: نه‌خێر , هه‌رشوێنى ئه‌وه ده‌که‌وین که‌باوو باپیرانمان پێوه‌ى ئالووده‌بوون وله‌سه‌رى ڕاهاتوون, ئایا ئه‌گه‌ر باووباپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان بن و هیدایه‌ت وه‌رنه‌گرن , هه‌ردوایان ده‌که‌ون… له‌جارى یه‌که‌مدا هێرشى تیانیه بۆ سه‌ر باوک وباپیریان چونکه له‌مه‌ککه ئه‌وه زیاتر قورس ده‌که‌وته‌وه له‌سه‌ریان وله‌سه‌ر باووباپیریان لاریان نه‌بوو خۆ به‌کوشت دان, به‌ڵام له‌مه‌دینه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسابوو , جائیتر هێرش ده‌کاته سه‌ر باووباپیرانیان که‌عه‌قڵیان نه‌بووه‌و هیدایه‌تیان ورنه‌گرتووه‌و هه‌ردوو ئایه‌ته‌یه‌که‌ش یه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن وجه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌چاولێکه‌رى کوێرانه کارێکى نه‌شیاوو خراپه‌و ناگونجێ که‌سێ بیکات که‌خوا نیعمه‌تى عه‌قڵ وبیروهۆشى داوه‌تێ…..
نموونه‌ى سێیه‌م/قورئان له ده شوێن دا باسی داواى کافره‌کان ده‌کات که فرسه‌تَێکى تریان بدرێتێ وبگه‌ڕێنه‌وه دنیا تاچاکه بکه‌ن ، جا هه‌ر یه‌که‌یان ته‌واوکه‌رى ئه‌وانى تره‌وماناو مه‌به‌ستێک پیشان ده‌دات که جیاوازه له‌وانى تر :
یه‌که‌م/له‌سه‌ره‌مه‌رگداکافره‌کان ده‌ڵێن : ( حتى اذا جا‌ء احدهم الموت قال رب ارجعون لعلى اعمل صالحا فيما تركت كلا انها كلمة هو قائلها ومن ورائهم برزخ الى يوم يبعثون ) المۆمنون ١٠٠واته/ئه‌وکاته‌ىمردن دێت ویه‌خه به‌یه‌کێکیان ده‌گرێت ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگار بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا به‌ڵکو چاکه بکه‌م وئه‌و هه‌لانه‌ى له‌ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له ده‌ستى نه‌ده‌م ، پێى ده‌وترێت:نه‌خێرئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆخۆى ده‌یڵێت به‌ڵکوده‌بێت له‌جیهانى به‌رزه‌خدا له‌نێوان مردن وزیندووبونه‌وه‌داچاوه‌ڕێىبێت ..
دووه‌م/دواى زیندووبونه‌وه‌وحه‌شر کافران به‌کۆمه‌ڵ به‌زه‌لیلى وداماوىو سه‌رشۆڕى ده‌ڵێن : په‌روه‌ردگارا بینیمان ، بیستمان بمانگێره‌وه تاچاکه بکه‌ین ئێمه به‌ڕاستى ئێستادڵنیاین ( ولو تر‌ى اذ المجرمون ناكسوا رؤوسهم عند ربهم ، ربنا ابصرنا وسمعنا فارجعنا نعمل صالحا انا موقنون )السجده-١٢/
سێیه‌م / کاتێ سزاکه ده‌بینن له دڵى خۆیاندا ده‌ڵێن: ئاخۆ ڕێگا چاره‌مان هه‌بێ وبگه‌ڕێینه‌وه بۆدنیا (وترى الظالمين لما راوا العذاب يقولون هل الى مرد من سبيل ، وتراهم ُيعرضون عليها خاشعين من الذل ينظرون من َطرف خفي وقال الذين امنوا ان الخاسرين الذين خسروا انفسهم واهليهم يوم القيامة الا ان الظالمين في عذاب مقيم ) شورى-٤٥
واته/ سه‌ره‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ , هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره‌مل وخه‌جاڵه‌تن , له شه‌رمه‌زارى وترسدا له‌ژێره‌وه به‌تیله‌ى چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که , ئا له‌و کاته ناهه‌موارو ناخۆشه‌دا ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن:به‌ڕاستىخه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که‌خۆیان وکه‌س وکارو ماڵ ومنداڵیان له‌ده‌ستداوه له قیامه‌تدا,(واتة:ئةطةر كةس وكاريان لةبةهةشت بىَ بةمان ضى؟!وة ئةطةر لة دؤزةخيشدا بن ئةوا كةس فرياى كةس ناكةوىَ, كةواتة كةس وكاريان لة دةستدا) به‌ڕاستى سته‌مکاران له‌ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ى به‌رده‌وامدان ..
چواره‌م/ ئنجا کافران ده‌گه‌ڕێن به‌دواى تکاکارو شه‌فاعه‌تکارێکدا به‌ڵکو لێ‌خۆش بوون یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بکات(هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ) (لأعراف:53) واته/ ئایابێباوه‌ڕان چاوه‌ڕێى چىده‌که‌ن جگه له‌پێشهاتن وڕوودانى هه‌ڕه‌شه قورئانىیه‌کان؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ى که هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنه‌کان دێنه دى, ئه‌وانه‌ى پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستى پێغه‌مبه‌رانى په‌روه‌ردگارمان هه‌قیقه‌ت وڕاستىیان هێنابوو, ئه‌رێ ئه‌وه که‌سێک نىیه تکامان بۆ بکات؟ به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیا‌و کار‌و کرده‌وه‌ى چاک بکه‌ین , نه‌ک ئه‌وه‌ى که ئه‌وسا ده‌مانکرد, به‌ڕاستى ئه‌اونه خۆیان دۆڕاند‌و هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو وباوه‌ڕیان پێى هه‌بوو, لێیان ون بوو…
پێنجه‌م/ ئینجا که ده‌چنه لاى ئاگره‌که‌وه‌و سه‌ره‌نجامیان ده‌بینن وهه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه سوودى نابێت , ئنجا داواناکه‌ن , به‌ڵکو خۆزگه به‌گه‌ڕانه‌وه ده‌خوازن ! (وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّاڕ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ, بَلْ بَدَا لَهُمْ مَا كَانُوا يُخْفُونَ مِنْ قَبْلُ وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ) (الأنعام:27-28) واته/ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینى له‌قیامه‌تدا له‌سه‌رلێوارى دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون وده‌ڵێن:خۆزگه جارێکى تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیا, ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانى خوامان به‌درۆ نه‌ده‌زانى وله بڕواداران ده‌بوین, نه‌خێر ڕاست ناکه‌ن بڕوا ناهێنن, بێگومان ئه‌وه ئاواتێکى ئه‌سته‌مه , هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌و پیلانانه‌ى که‌پێشتر ده‌یانشاردوه, ئێستا وائاشکرا بووه بۆیان, خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ دنیا , ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى که‌جاران ده‌یانکرد, به‌ڕاستى ئه‌وانه درۆزنن.
شه‌شه‌م/ پاش ئه‌وه‌ى ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه‌و سزا ده‌چێژن وده‌زانن خواى گه‌وره وه‌عدى خۆى برده سه‌رو سزاى دان, ئینجا داوا ده‌که‌نه‌وه , به‌ڵکو ڕێیان بدرێ بگه‌ڕێنه‌وه دونیا‌و ده‌ڵێن(وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ، تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ ، أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ,قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْماً ضَالِّينَ ، رَبَّنَا أَخْڕجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ,قَالَ اخْسَأُوا فِيهَا وَلا تُكَلِّمُونِ) (المؤمنون:108) واته/ئه‌و که‌سه‌ى ته‌رازووى چاکه‌کانى سووک بێت, ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و خۆیان خه‌سارو ڕیسوا کردووه, ده‌بێت هه‌ر له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانى نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر, بڵێسه‌ى ئاگر ده‌م وچاویان ده‌برژێنێت, هه‌موویان ده‌م وچاویان ده‌شێوێت ,( ئةوسا خواوةند ثرسياريان لىَدةكات)ئایا کاتى خۆى ئایه‌ته‌کانى من به‌سه‌رتاندا نه‌ده‌خوێندرایه‌وه, که‌چى ئێوه بڕواتان پێنه‌بو وبه‌درۆتان ده‌زانى؟ سه‌ره‌نجام به‌که‌ساسىیه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تى ونه‌هامه‌تى سه‌رشانى گرتین و زاڵ بوو به سه‌رماندا, ئێمه که‌سانێکى گومڕا بووین, په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگرى دۆزه‌خ وسزاکه‌ى ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکى تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ گومڕایى ئه‌وه ئیتر دیاره ئێمه که‌سانێکىسته‌مکارین , خواى گه‌وره له‌وه‌ڵامیان دا ده‌فه‌رموێت: بێده‌نگ بن وده‌متان داخه‌ن , قسه‌شم له‌گه‌ڵ مه‌که‌ن…
حه‌وته‌م/ ئنجا که له‌وه‌ش بێهیوا ده‌بن , واده‌زانن به‌هاوارهاوارو ده‌نگه ده‌نگ ڕه‌حمیان پێده‌کرێ وسزایان سووک ده‌کرێ وده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ دنیا , دیاره که‌ئه‌مه‌ش هه‌ر سوودى نابێت: ( وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ،وَهُمْ يَصْطَڕخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْڕجْنَا نَعْمَلْ صَالِحاً غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ) (فاطر:37) واته/ ئه‌وانه‌ى کافر‌و بێبڕوابوون , دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه , بڕیارى له‌ناوچوونیان نادرێت , تابمرن وڕزگاریان ببێت ! ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه, ئا به‌وشێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێباوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن وتۆڵه‌یان لێده‌ستێنین . ئه‌وانه گریه‌و زارىوهاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێبه‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسىیه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه, مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ى چاک ئه‌نجام بده‌ین, نه‌ک ئه‌وه‌ى که‌جاران ده‌مانکرد, له وه‌ڵامیاندا خواوه‌ند ده‌فه‌رموێت : ئایائه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێنه‌به‌خشین, ئه‌وه‌ى بیه‌وێت بیرێ بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟!
بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات,( ديارة هةموو خةجالَةت وسةر شؤڕ دةبن وقسةيان ناميَنيَت) بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده‌بچێژن سزاى سه‌ختى دۆزه‌خ, چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نىیه …
هه‌شته‌م/ سزاوئازارىدۆزه‌خ کافران بێزار ده‌کات وهیچ چاره‌یان نامێنێ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که داوا ده‌که‌ن تاقه ڕۆژێک به‌شێک له سزاکه‌یان له‌سه‌ر سووک بکرێت, دیاره بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامیان نادرێته‌وه:( وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّاڕ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْماً مِنَ الْعَذَابِ,قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَى قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِڕينَ إِلَّا فِي ضَلالٍ) (غافر:49-50)
واته/ئه‌وانه‌ى که‌له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدان به‌فریشته‌کانى کارگێڕى دۆزه‌خ ده‌ڵێن:داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن, ته‌نها ڕۆژێک به‌شێک له‌سزاو ئازارمان که‌م بکاته‌وه.. ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیان دا ده‌ڵێن:باشه مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ڕوون وئاشکراوه, ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان ده‌ڵێن : به‌ڵێ, ڕاسته, ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ى که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه, بێگومان داخوازى وپاڕانه‌وه‌ى کافران به‌هیچ ناچێت , تازه هیچ نرخێکى نیه‌وگیرا نابێت…
نۆیه‌م/ کاتێ بێ هیواش ده‌بن له ده‌رچوون له دۆزه‌خ وکه‌م کردنه‌وه‌ى سزاکه‌ى ، ئنجا داواده‌که‌ن له کارگێڕانى دۆزه‌خ ، که داوا بکه‌ن له‌خوا که به‌یه‌کجارى له‌ناویان به‌رێت:( إِنَّ الْمُجْڕمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ، لا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ، وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا هُمُ الظَّالِمِينَ ، وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُمْ مَاكِثُون ، لَقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَاڕهُونَ) (الزخرف:78)واته/ به‌ڕاستى تاوانباران له‌ناوئازارو سزاى دۆزه‌خ دا به‌هه‌میشه‌یى ده‌مێننه‌وه,ئازار‌و سزا له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه, له‌کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نائومێد‌و بێهیوان.
جاوه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن, به‌ڵکو هه‌رخۆیان سته‌مکار بوون, دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن, ئه‌ى مالیک( كةفريشتةى سةرثةرشتيارة):باپه‌روه‌ردگارت بمانکوژێت, ده‌با بمرین وکۆتایى به‌م سه‌غڵه‌تىیه‌مان بێت, له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێت: به‌ڕاستى ئه‌وه جێتانه‌و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه, سوێند به‌خوا به‌ڕاستى ئێمه په‌یامى هه‌ق وڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردووه, که‌چى زۆربه‌تان حه‌زتان له‌حه‌ق وڕاستى نیه‌و لێى بێزارن..
ده‌یه‌م/ کافره‌کان هه‌رکات سه‌یرى کار‌و کرده‌وه‌ى به‌دیان ده‌که‌ن وده‌زانن هه‌رچى وه‌عدو په‌یمان وقسه‌ى پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌رچوون , ئاوات ده‌خوازن که‌خۆزگه پاش زیندوکردنه‌وه ببونایه‌ته‌وه به گڵ وتیابچونایه‌ته‌وه, یان هه‌ر زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه‌و هه‌ر نه‌بوونایه…جائه‌مه له دواى هه‌مووبێ هیوا بوونه‌کانیان بێت, یان له‌گه‌ڵ هه‌موو قۆناغێک که‌پێشتر باسمان کرد بیڵێن هه‌رده‌گونجێ( يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَاباً) (النبأ:40) واته/ قیامه‌ت ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یرى کرده‌وه‌کانى ده‌کات که‌پێشتر کردوونى ، خوانه‌ناس ده‌ڵێت: خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه‌و ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه‌و گیرم نه‌خواردایه...

