سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تاریكی گەردوون..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهقسیر ///تیشكی خۆر كە ناڕاستەوخۆ دێت، تاكو لەسەر تەنەكانەوە نەدرێتەوە، ناتوانرێت ببینرێن. هەربۆیە بەهۆی بوونی گەردەكانی هەوا و ئاو و تۆز و گەردە هەڵواسراوەكانی هەواوە تیشكی خۆر پەرشدەبێتەوە
و بەوەش گومەزی شینی ئاسمان دەردەكەوێت، بەڵام سەرەڕای كەمبوونی زۆری ئەو گەردانە لە بۆشایی دەرەوەی بەرگەهەوای زەویدا، لەگەڵ ئەوەش تیشكی خۆر هەیە كەچی كەشتییەوانەكان هەر بەتاریك، وەك شەوەزەنگێكی بەردەوام، دەیبینن.
جێی سەرسوڕمانە قورئانی پیرۆز پێشینەی هەیە لە دانانی ئاسمان بە شەوێكی بەردەوام تاریك، زۆر تاریك، وەك دەفەرموێت:{أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا (27) رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا (28) وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا (29)} [النازعات]
لە میانەی مانای ئایەتەكەدا گوزارشت لە تەواوی بۆشایی گەردوون دەكات، چونكە دەقەكە پەیوەستە بە وەسفی قۆناغەكانی بەدیهێنانی گەردوون و دروستبوونی كۆمەڵەی ئەستێرەكان و تەنە ئاسمانییەكان، بەدەربڕینی لەبارەیەوە، واتە ڕێكخستن پێش كرداری فراوانبوونی گەردوون. واتە زیاتر چڕی و خەستی، قورئان وەسفی شەوی بۆ ئاسمان داناوە، چونكە بەدڵنیاییەوە ڕاناوی (ها) دەگەڕێتەوە، كەواتە ئایەتەكە پەیوەندی بە شەوی بەردەوامی ئاسمانەوە هەیە كە تەواوی بۆشایی ئاسمان دەگرێتەوە نەك شەوی زەوی كە كاتەكەی بەر لە هەڵاتنی خۆرە، شەویش بەڵگەی ڕەشی و تاریكییە.
ڕاڤەكارانی قورئان دەڵێن: واتە شەوەكەی زۆر ڕەش و تاریك و ئەنگوستەچاو كردووە، ئەمەش تەنها بە شاردنەوەی تۆزە گەردوونییەكانی نێوان هەسارە و ئەستێرە سەرەتاییەكان دەبێت، بەهۆی كێشكردن و چوونەوەیەكی ماددەكەیەوە. هەروەها واتە تیشكی خۆری بەدیارخستووە.
جێگای سەرنجە، وێڕای ئەوەی خۆر بەردەوام هەڵاتو و بریقەدار بێت لە بۆشایی گەردووندا، كەچی شەوێكی زۆر تاریك لەگەردووندا باڵادەستە كە وەك پۆشاكێك سەرجەم هەسارە و ئەستێرەكانی لە هەموو بەش و لاكانیەوە داپۆشیوە، بۆیە بەتەواوی وەك كۆمەڵە خاڵێكی بریقەدار لەسەر باكگراوندێكی ڕەشی تۆخ دەردەكەون.
پەروەردگار دەفەرموێت: {وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (10)} [النبأ ]
تایبەتكردنی ئەو شەوە بەردەوامە بەوەی پۆشاكێكە و داپۆشینەكەی وەك سەرجەم هەسارە و ئەستێرەكانی تری گەردوون زەویش دەگرێتەوە، بە وشەی (ڵكُم) لەو ئایەتەدا دیارە كە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (47)} [الفرقان] "ئیمام شەوكانی" دەڵێَت: واتە تاریكییەكەیتان لەبەردەكەین و بەهۆیەوە داتاندەپۆشین وەك ئەوەی پۆشاك داتاندەپۆشێت.
كەواتە ئەو شەوە بە تاریكیە زۆرەكەیەوە بە بۆشایی گەردووندا درێژدەبێتەوە تاكو هەموو تەنە گەردوونییەكان دابپۆشێت، تەنانەت خۆریش كە سەرچاوەی ڕووناكییە لە هەموو لاكانییەوە دایدەپۆشێت. خوای مەزن دەفەرموێت: {وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا (1) وَالْقَمَڕ إِذَا تَلَاهَا (2) وَالنَّهَاڕ إِذَا جَلَّاهَا (3) وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا (4)} [الشمس]
(ﭞ) واتە داپۆشین، ئەوەی كە فرمانەكە بە ڕانەبردوو هاتووە بەڵگەیە لەسەر بەردەوامی حاڵەتەكە كە داپۆشینە... ڕاناوەكە دەگەڕێتەوە بۆ خۆر، واتە شەوە ناسراوەكە بە بەردەوامی و تاریكیەكەی خۆر دادەپۆشێت. هەروەها (ﭒ) واتە ڕووناكییەكەی (ڕووناكی خۆر). قورئانی پیرۆز ڕووناكی و تیشكدان دەبەستێتەوە بە خۆرەوە (بەوەی سەرچاوەی ڕووناكییە)، مانگیش ڕووناكی ڕووەو زەوی پێچەوانەدەكاتەوە. (ﭚ) واتە كەشفی كرد و ڕوونی كردەوە. مەبەست لێرەدا ڕووناكی دەرچووە لێیەوە كە لەپێش بەرگەهەواوە نەبینراو بووە. بەمشێوەیە قورئانی پیرۆز فرمانی شاراوەی بەرگەهەوا دەردەخات لە ئاشكراكردن و دەرخستنی تیشكی خۆر كە لەپێش بەرگەهەوادا واتە لەبۆشایی دەرەوەدا، دەركی پێ ناكرێت. لەبەر نەبوونی دەرخستن و ڕوونكردنەوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڕووناكیش لە گەردووندا، كەچی تەنها تاریكی بوونی هەیە.
سەرەڕای جیاجیایی دەقەكانی قورئانی پیرۆز كە وەسفی دیاردەی تاریكی بەربڵاوی بۆشایی گەردوون دەكەن، هەموویان جەخت لە وەسفێكی جێگیر دەكەنەوە، ئەویش ئەوەیە هەمیشە شەو ڕووناكی ڕۆژ دادەپۆشێت.ڕاڤەكارانی قورئان دەڵێن: ماناكەی ئەوەیە خوای گەورە شەوی داناوە كە تاریكییە، ڕۆژ دادەپۆشێت، واتە شەوی وەك بەرگی ڕۆژ دروستكردووە كە بە تاریكییەكەی ڕووناكی ڕۆژ دادەپۆشێت. كرداری (یغشی) واتە داپۆشین. دەمی ڕانەبردووەكەی بەڵگەیە لەسەر بەردەوامیەتی و بەهێزیش دەگەێنێت، بە مانای زۆری و زیادەڕۆیی كە ئەمیش بەڵگەیە لەسەر داپۆشینی تەواوی بەرگەهەوا بە تاریكی شەو.
لەزیاتر ڕوونكردنەوەی وەسفی ئەم دیاردە شاراوەیەی تاریكی بەربڵاو لە گەردووندا كە خۆر و ڕۆژ و سەرجەم ئەستێرە و هەسارەكانی گرتووەتەوە، قورئانی پیرۆز كرداری (تغشیە) واتە داپۆشین، بەبێ تایبەتكردنی بۆ ڕۆژ، دەهێنێت تاكو داپۆشینی شەوەكە بە تاریكییە زۆرەكەیەوە سەرجەم ئەستێرە و هەسارە و تەنە گەردوونییەكان بگرێتەوە وەك دەفەرموێت:{وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى (1)} [الليل]
ئاژانسی بۆشایی ئەمریكی (ناسا) دەرفەت بە كەسانی ئاسایی دەدات بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان، تاكو دیمەنی پڕ ئەفسوناوی و سەراسیمای ئاسمان ببینن، دیمەنی شەوێكی بەردەاوم سەرەڕای هەڵاتن و بوونی تیشكی خۆر... قورئانی پیرۆزیش دەرفەتێكی بێبەرامبەر بە هەموو مرۆڤێكی سەرزەوی دەدات بۆ چێژوەرگرتن لەو دیمەنە ئەفسوناوییەی تاریكی گەردوون لە چەند ساتێكدا و بەبێ مەترسی و دوودڵی گەشتی بۆشایی. ئەویش ئەوەیە لە ڕۆژدا و لەگەڵ هەڵاتنی خۆردا چاوەكانی لێكبنێت و دیمەنی سیحراوی تاریكی گەردوون ببینێت. لەم وەسفە جوان و درەوشاوەیەدا بۆ تاریكی گەردوون قورئانی پیرۆز پێشینەی هەیە لە هەواڵی توانایی گەشتی مرۆڤ بۆ بۆشایی دەرەوە، وەك دەفەرموێت:{وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ (14) لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَسْحُورُونَ (15)} [الحجر]واتە: (ئەو بێباوەڕانە) ئەگەر دەروازەیەكمان لە ئاسمانەوە بۆ بكردنایەتەوە تا پیایدا سەربكەون و تێپەڕ ببن، ئەوە دەیانوت: بێگومان چاوبەستمان لێكراوە، یاخود ئێمە كەسانێكی جادوو لێكراوین!!
(سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا) واتە چاوەكانمان داخراوە، بە مانا نقوم بووە و داپۆشراوە، یاخود ڕێی لێگیراوە و قەدەغە كراوە لە بینین، ئەو كەسەش كە چاوەكانی لێكنابێت جگە لەتاریكی هیچی تر نابینێت.
جێی سەرسامییە قورئانی پیرۆز وەها باس دەكات كە هەستكردن بە چاولێكنان و (سكرت اڵابصار) لە ئاكامی تاریكی لەگەڵ بەرزبوونەوە لەسەر ڕێرەوی لولپێچی (لە كاتی ڕۆژدا) دەبێت، تاكو دڵنیایی ئەوە بدات دیمەنی تاریكی لەسەرو بەرگەهەواوەیە. هەر لەبەرئەوەیە كرداری (ڤلّوا)ی لەجیاتی (باتوا) یان (أمسوا) بەكارهێناوە، تاكو بیگەێنێت ئەو دیمەنە وێنەكراوەی قورئان پێشكەشی دەكات لەكاتی ڕۆژدایە، چونكە سێبەر تەنها لەڕۆژدا دەبێت.
بەر لە سەردەمی گەشتی فەزا، مرۆڤ هیچ بوونێكی لە بۆشایی ئاسماندا نەبووە و شوێنی بەردەوامی هەر زەوی بووە، واتە لەسەر ڕووی زەوی و لەژێر پێوەندێكی تەنكی بەرگەهەوادا. بەدڵنیاییەوە ئەم وەسفە درەوشاوانەی قورئانی پیرۆز بۆ تاریكی گەردوون گەواهین لەسەر ئەوەی لەلایەن خوای بەدیهێنەرەوە دابەزیوە، كە سەرجەم نهێنییەكانی بوون دەزانێت.

