ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(زه‌یدی کوڕی سابیت) کۆکه‌ره‌وه‌ی قورئان .. ( به‌شی ٣)

(زه‌یدی کوڕی سابیت) کۆکه‌ره‌وه‌ی قورئان .. ( به‌شی ٣)
 
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / لەو ساتەوە نیگا بەرەو دڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه‌ وسلم) رێی خۆی گرتەبەر تا ببێـە یەكێك لە رێنیشاندەران، كەژاوەی قورئان و بانگەوازەكەیشی بەم
ئایەتە جوانانە دەست پێكرد:[اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذی خَڵقَ، خَڵقَ الإِنسَانَ مِنْ عَڵقٍ، اقْرَأْ ۆرَبُّكَ اڵاَكْرَمُ، الَّذی عَلَّمَ بِالْقَڵمِ، عَلَّمَ الإِنسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ]العلق/١-٥.
ئا لەو دەستپێكەوە، كە نیگا دەهات بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه‌ وسلم)، هەركە رووی دەكردە لای خودا رووناكی و رێنوێنی دەخواست.
لە میانەی هەموو ساڵەكانی پەیامەكەدا،كاتێك كە پێغەمبەر(صلى الله عليه‌ وسلم) لە غەزایەك دەبوویەوە، تا دەست بە یەكێكی دیكە بكات و... ئەو دەمەی فرت و فێڵ و جەنگی تێك دەشكاند، تا رووبەڕووی نەیارەكانی دیكەی ببێتەوە و... جیهانێكی نوێ‌ بونیات بنێ‌ بەوپەڕی لێبڕانەوە..
نیگای بۆ دەهاتە خوارێ‌ و، پێغەمبەر(صلى الله عليه‌ وسلم) دەیخوێندەوەو، رایدەگەیاند، ئا لێرەدا دەستەیەكی پیرۆز سووربوونیان لەسەر قورئان هەر لە سەرەتاوە جوڵا و، هەندێكیان دەستیان دایە لەبەركرنی بەپێی توانا، هەندێكی دیكەشیان كە نووسین شارەزا بوون، ئایەتەكانیان بە نووسراوی دەپاراست..
لە ماوەی نزیكەی بیست و یەك ساڵدا، قورئانی پیرۆز ئایەت ئایەت، یان چەندین ئایەت لەدوای چەندین ئایەت هاتە خوارێ‌ و، بەپێی بۆنەی هاتنەخوارەوەو هۆكارەكانی و، ئەو قورئان لەبەر كارانە و ، تۆماركارانەش، بە پشتیوانی خودای باڵادەست، كاری خۆیانیان رادەپەڕاند..
قورئانی پیرۆزیش بە تەنها جارێك پێكەوە هەرهەمووی نەهاتە خوارێ‌، چونكە پەرتوكێكی دانراو، یان بابەتێك نیە.
بەڵگە و رێنیشاندەری (نەوەیەكی نوێ‌)یە و بەپێی سروشتی بونیات دەنرێت، خشت لەدوای خشت و، رۆژ لەدوای رۆژ، بیروباوەڕەكەی رادەبوو و، دڵ و فیكر و ویستی بەپێی ویستی خودا پێكدەهات و، بە كەم و كورتیەوە خۆی ناسەپێنێ‌، بەڵكو ئەزموونی مرۆیی ئەم ئوممەتە بە رێگای متمانەبوونی تەواو بەو ویستە خوداییە بەرێوە دەبات.
پاشان دەبوو قورئان پارچە پارچە و بەش بەش  بێتە خوارێ‌، تا چاودێری ئەو ئەزموونە بە پێی رەوتی گەشەسەندوو، هەڵوێستە نوێیەكانی و، ئەو گرفتانەی دێنە رێی بكات.  
قورئان لەبەركاران و نووسەرانی ئامادەبوون، هەروەك پێشتر باسمان كرد-بۆ لەبەركردنی قورئان و نووسینەوەی- لە سەرووی هەموویانەوە (عەلی كوڕی ابوطالب) و، (ئوبەی كوڕی كەعب) و، (عبدالله ی كوڕی مەسعود) و، (عبدالله ی كوڕی عەباس) و، خاوەنی ئەو كەسێتیە پایە بڵندەش كە ئێستا لێی دەدوێین: (زەیدی كوڕی سابیت) بوو رەزای خودا لە هەموویان بێت..
* * *
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز