سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بههۆی ترسنۆكیهوه خوای گهوره شوێنی نیشتهجێی لێ حهرام كردن..چیرۆكهقورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگهی تهفسیر ///بەهۆی ئەوەی لەجیهادو جەنگیندا ترسنۆك بوون، خوداش حەرامی كرد لەسەریان بچنە خاكە پیرۆزەكەوەو، شەرەفی رزگاركردنیو تیایدا نیشتەجێ بوونیشی لێ حەرام كردن، ئیدی ئەو خاكە پیرۆزەی
كە خودای پەروەردگار بۆی نووسیبوونو بۆی بڕیار دابوون كە بچنە ناوی، حەرام كرا لێیان.. بۆچی؟!
بێگومان (موسا) رێگەی رزگاركردنی خاكە پیرۆزەكەو زەفەر پێبردنی پیشاندان، كەچی ئەوان ئەو تاكە رێگە شیاوەیان رەت كردەوە.. بێگومان موسا دەیویست سوودو بەرژەوەندیی ئەوان بەدیی بێنێتو، خوازیاری سەربەرزیو شكۆمەندیو سەركەوتنو دەسەڵات وەرگرتن بوو بۆیان، هەروەها خوازیاری ئەوە بوو كە ئەوان ببنە گەورەو مامۆستای خەڵكانی تر.
تاكە رێگەی بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش هەر جیهادو جەنگین بوو، جا كاتێك ئەو رێگەیەیان رەت كردەوە، دیارە لەهەموو بەروبوومە خۆشو گەورەكانیشی بێ بەش كراون.
ئەوان نەفسو تەمەنو خوێنی خۆیان لەلا گرانو گرنگ بووو قوربانییان بەمانە لەپێناوی خوادا نەدەداو، نەیاندەكردە بەهایەك بۆ سەرەنجامە مسۆگەرو گەورەكە.
دەبینین لەجیهاددا قوربانیی گەورەو گران هەیە، رێگەكەش قورسو درێژو سەختە، دیارە نەفسیش لەسەرەتادا ئەمەی پێ خۆش نیە (وەك لەدەقی قورئاندا هاتووە) هەموو ئەمانە راستنو نكووڵیی لێ ناكرێت.. بەڵام ئەنجامی جیهادەكە گەورەیەو، بەهاكەشی خوازراوو ویستراوەو، ئامانجەكەشی بەرزو پیرۆزە، ئەم هەموو ئەنجامو بەهاو ئامانجانەش شایستەی بەگەڕخستنی گشت هەوڵاو توانایەكن كە بە ماڵاو نەفس لەپێناویدا خەرج بكرێت.
هەر بۆیەش باوەڕدارانی جیهادكار نەفسو خوێنو سامانو گشت موڵكو ماڵێكیان لەلا كەمو بێ بایەخ دەبێت لەكاتی جیهادداو بەوپەڕی قایل بوونو باوەڕو دڵسۆزییەوە دەیانكەنە قوربانی.
ئەرێ لەكەیەوە پەیداكردنی سەركەوتنو دەسەڵات بەبێ قوربانیدان بووە؟ ئەرێ لەكەیەوە پیاوەتی بەبێ باج دان بووە؟ ئەرێ لەكەیەوە ژیان بەبێ ناڕەحەتیو مەینەتی بوە؟ ئەرێ لەكەیەوە بەهەشت بەبێ نرخ بووە؟
لەخەونو خەیاڵادا دەژین ئەوانەی خوازیاری سەركەوتنو رزگاربووننو كەچی لێی دانیشتوون.. لەخەونو خەیاڵادا دەژین ئەوانەی سەربەرزیو شكۆمەندیو سەروەرییان دەوێتو كەچی ترسنۆكو لاوازن.. لەخەونو خەیاڵادا دەژین ئەوانەی بەبێ جیهادو داوای شەهادەت بەهەشتی خودایان دەوێت.
جا لەبەرئەوەی جوولەكەكانی سەردەمی موسا دانیشتنی زەلیلیو ترسنۆكانەیان هەڵبژارد لەو خواستی هەڵبژاردنەدا شكستیان هێناو، لە تاقیكردنەوەكەشدا كەوتن.. بەم هۆیەشەوە لەشەرەفو شكۆمەندیی رزگاركردنی خاكی پیرۆز بێبەش كران، لەو رێگەیە بێبەش كران كە دڵانی پیاوان بۆی لێ دەداتو، دەروونیان شەیدایەتیو، چاوانیان تیشكی روانینی بەردەوامیان خستۆتە سەر.
ئەمڕۆش عەرەبو موسڵمانەكان روویان لە جەنگینیان وەرگێڕاوەو، رێگەی پیاوەتیو سەربەرزیو رزگاریو سەركەوتنیان رەت كردۆتەوە، واتە رێگەی جیهادیان رەت كردۆتەوە، رێگەی لاوازیو بێ دەسەڵاتیو سواڵا كردنیان هەڵبژاردووەو، وایان لێ هاتووە سواڵاو داوای یارمەتی لە جوولەكەو دەسەڵاتدارانی دی دەكەن تاكو بەشێكی كەم لە خاكی وڵاتیان بەخێری خۆیان پێ ببەخشنەوە تەنانەت گەر زۆر بچووكو كەمیش بێت.. ئیتر شمشێرەكانیشیان پێچاوەتەوەو چەكەكانیان فرێداوەو، لقی دار زەیتوونیان بەرز كردۆتەوەو، كۆتری ئاشتییان هەڵداوەو، هیچ شتێكیشیان دەسگیرنەبووەو، هەرگیز (تا لەسەر ئەو ئاكارەش بن) هیچ شتێكیان دەسگیر نابێت.. ئەوان بەهۆی هەڵبژاردنی ئەو تراویلكە (سەراب)ە فریو دەرەوە رێگای جهادو شەهادەتخوازییان ون كردو، پلەو رێزی رزگارییان لەدەست داو، ژیانی زەلیلیو ترسنۆكیو لاوازییان بەباشترزانی.. لەبەر ئەوە خوداش لە ڕێزو شەرەفی جیهادكاریو رزگاركردن بێ بەشی كردن، كتومت وەك ئەوەی بڕگەی (أنَّها مُحرّمە علیهم) بەتەواوی بەسەر ئەوانیشدا بچەسپێت.
بێگومان جیهادكردنو رزگاركردنو، گێڕاندنەوەی وڵاتو شوێنو دیاردە پیرۆزەكان، ڕێزو پلەیەكی گەورەیەو، مەدالیایەكی بەرزەو، بەخششێكی پیرۆزو بەهاداری خودایییە.. خوداش نایەوێت ئەم شەڕەفە بدات بەو كەسەی، كە شایانی نییە، چونكە نەوەی بەزیو، سەركەوتن دروست ناكاتو خوازیارانی سەرشۆڕیش (كە هێمای زەلیلیین) ڕێنیشاندەری سەربەرزی نیین.

