سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٣٧) ی سورەتی (الاحزاب) : {وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ ..}
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه: (بخارى) له (أنس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه,ده‌ڵێت: ئايه‌تى : {وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ ..} سه‌باره‌ت به (زينب) ى كچى (جحش) و
(زيد) ى كوڕى (حارثة) هاته خواره‌وه, هه‌روه‌ها (حاكم) له (أنس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌ڵيت : (زيد) ى كوڕى (حارثة) هاته خزمه‌ت پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و حه‌زره‌تيش (صلی الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو :خێزانت ڕابگره و ده‌ستى لێهه‌ڵمه‌گره, ئنجا ئه‌م ئايه‌ته هاته خواره‌وه: {وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ ..}.
هه‌روه‌ها (مسلم) و (احمد) و (نسائي) ده‌گێڕنه‌وه, ده‌ڵێن : كاتێك واده‌ى مانگانه‌ى (زينب) به‌سه‌رچوو, پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) به (زيد) ى فه‌رموو :بڕۆ منى بيربخه‌ره‌وه, رۆيشت و پێى راگه‌ياند, ئه‌ويش وتى :من هيچ شتێك ناكه‌م تا ئيستخاره نه‌كه‌م, ئه‌وجا هه‌ستا و چوو بۆ جيگا و شوێنى نوێژكردنه‌كه‌ى, ئنجا قورئانى پيرۆز دابه‌زيه خواره‌وه, هه‌روه‌ها ده‌ڵين : پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات و بێ ئه‌وه‌ى ئيزن وه‌ربگرێ چووه ژوره‌وه, ئێمه ديمان كه خاتوو (زينب) چوو بۆلاى پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئيمه ئاو و گۆشتمان دايه, خه‌ڵكى رۆيشتن, به‌ڵام پياوان له‌دواى نانخواردن نه‌چوونه ده‌ره‌وه و قسه‌يان پيكه‌وه ده‌كرد, پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) چووه ده‌ره‌وه, منيش شوينى كه‌وتم, ئه‌ويش ده‌چووه ماڵى خێزانه‌كانى, پاشان پێم راگه‌ياند كه خه‌ڵكه‌كه رۆيشتوون, ئه‌ويش رۆيشت تا چوه‌وه بۆ ماڵ و ,منيش به‌دوايدا رۆيشتم تا بچمه ژووره‌وه و په‌رده‌ى دايايه‌وه له‌نێوان من و خۆي‌دا, پاشان ئايه‌تى حيجاب دابه‌زيه خوارو ئامۆژگارى خه‌لكى به‌وشێوازه كرا: {لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ..}.

