سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پهروهردهو فێرکردن کۆمهڵگا دهگۆڕێت .. (بهشى سێ یهم)
ب- دڵ و دەروونیان پاك بكاتەوە (یزكیهم) كە ئەمەش زۆر گرنگە لە پەروەردەدا.
ج- فێری (كتاب و حیكمەت)یان بكات كە بەمەش لە گومڕایی و سەرگەردانیی
ڕزگارییان دەبێت و هاوسەنگیان دەبێت لە ژیاندا.
پەروەردەی ئیسلامی مرۆڤێكی صالح دروست دەكات كە دڵسۆز بێت بە هەموو بەرەی ئادەمی و دۆستی ژینگە و هەموو شتانێكی دەوروبەری بێت، بەپێچەوانەی پەرەوەردەی ڕۆژئاواوە كە هەوڵ ئەدەن هاوڵاتییەكی چاك دروست بكەن كە تەنها بە خاك وڵات و هاونیشتمانیانی خۆی دڵسۆز بێت.
پەرەروەردە و فێركردن یەكێكە لە بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی و پلە و مەكانەتی وڵاتان دیاری دەكات لە جیهاندا، چونكە پێشكەوتن لەم بوارەدا دەبێتە مایەی پێشكەوتن لە گشت بوارەكانی ژیاندا.
لە هەموو وڵاتانی دنیادا هەریەكە و بەپێی خۆی بودجەیەكی باش بۆ پەروەردە و فێركردن دائەنێت، بەڵام زۆر لە وڵاتە ئیسلامییەكان بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتداران و نەبوونی پلانی ستراتیجیەوە زۆر لەو بودجەیەی دابین دەكرێ بۆ ئەو بوارە جێ ناگرێ و بەفیڕۆ دەچێت.
قوتابی نازانێ بۆچی دەخوێنێ، زانكۆكان ساڵانە ژمارەیەكی زۆر دەرچوویان هەیە و وەكو پێویست لە كۆمەڵگەدا سوودیان لێ نابینرێ ،دەڵێن لە وڵاتی میسردا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار خاوەن شەهادەی زانكۆ بێ ئیش و بێكارن، لە مەغریبدا ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەرچووی كۆلێژی یاسان ئەوەندە زۆرن تا پەنجا ساڵی تر مەغریب پێویستی بە دەرچووانی تر نییە، لە جەزائیریش ئەوەندە دەرچووی كۆلێژی كارگێڕی هەیەو بێكارن دەتوانن دەوڵەتێك بەڕێوەبەرن.
ئەمە بێجگە لەوەی كە نزیكەی (٤٠%)ی دانیشتووانی وڵاتە عەرەبییەكان نەخوێندەوارن. سەركردایەتی ئەم وڵاتانە ڕووئیایەكی ڕوونیان نییە و نازانن بەرەو كوێ دەچن؟ پەروەردە و فێركردنیش هۆكارە بۆ گەیشتنە ئامانجێك و بۆ هێنانەدی ڕووئیای ئیستراتیجی دەوڵەت.
لەم وڵاتانەدا پڕۆگرامی خوێندن و ئەوەی فێری قوتابی دەكرێت هەر شێوازە كۆنەكەیە و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی خێرای زانستدا ناگونجێ، قوتابی زۆر ماندوو دەبێ لە لەبەركردندا و پاش ماوەیەكی كەمیش لە تاقیكردنەوەكان تەنها (١٣%)ی بیردەمێنی و (٨٧%)ی بیردەچێتەوە، لایەنی كرداری و تاقیگاكان زۆر لاوازن و هەموو شتەكان زیاتر نەزەرین كە ئەمەش وا دەكات قوتابی وەك پێویست فێرنەبێت.
لە یاباندا بەرزترین وەزیفە مامۆستاییە و بەرزترین موچەیان هەیە و بەچاوێكی ڕێزەوە كۆمەڵگە سەیری مامۆستا دەكات.

