سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(زهیدی کوڕی سابیت) کۆکهرهوهی قورئان .. ( بهشی ٤)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / پاش ئەوەی قورئان هاتە خوارەوە و، لە ماوەی كۆتایی هاتنەخوارەوەیدا، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) سورەت و ئایەتەكانی بە
ریزكراوی دەخوێندەوە بۆ موسڵمانەكان.
دوای وەفاتی پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم)، موسڵمانان یەكسەر سەرقاڵ بوون بە شەڕ لە دژی هەڵگەڕاوەكان.. لە جەنگی (یەمامە)شدا.. كە پێشتر لە كاتی قسەكردنمان دەربارەی (خالیدی كوڕی وەلید) و (زەیدی كوڕی خطاب) لێی دواین، ژمارەی ئەو قورئان لەبەرانەی كە شەهیدبون زۆر زۆر و كاریگەر بوو..هەر كە ئاگری هەڵگەڕاوەكان خامۆش بوو و دامركایەوە، (عومەر) خێرا چوویە لای (ئەبوبەكری صدیق) (خوا لێیان ڕازی بێت) تاوەكو سوور بن لەسەر ئەوەی كەبە پەلە (قورئان كۆبكەنەوە) بەر لەوەی قورئان لەبەركارەكانی دیكەش مردن و شەهیدبوونیان پێ بگات.
ئەمجا خەلیفەی ئیستخارەی بە پەروەردگاری كرد و.. راوێژی لە هاوەڵەكانی كرد و.. بانگی (زەیدی كوڕی سابیت)ی كردو و پێێ وت:
{تۆ گەنجێكی ژیریت و تۆمەتێكت نادەینە پاڵ}..
پاشان فەرمانی پێكرد كە دەست بكات بە كۆكردنەوەی قورئانی پیرۆز و، سوودمەند بێـت لە كەسانی خاوەن ئەزموونی ئەو بوارە..
(زەید)یش هەستا بە ئەنجامدانی ئەو كارەی كە چارەنووسی تێكڕای ئیسلام وەك ئاینێك لەسەری وەستاوە..!
لە ئەنجامدانی ئەم كارەشدا كە سەختترین و مەزنترین كارە تووشی ناڕەحەتی زۆر بوو، بەردەوام خەریكی كۆكردنەوەی ئایەت و سورەتەكان بوو لە دەمی ئەوانەی كە لەبەریان بوو، بەپێی پێگەی شوێنی نووسینیان و، بەراوردكردنیان، بەرهەڵستی دەكرا و دڵی دەشكا، تاوەكو قورئانی بە رێككراوی و گونجاوی كۆكردەوە..
هەموو ئەو هاوەڵانەی پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) كە لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ژیابوون و لە پێغەمبەریانەوە (صلی الله علیه وسلم) گوێبیستی بووبوون لە ماوەی تێكڕای ساڵانی هاتنەخوارەوەی قورئاندا كارەكەیان بێ هەڵە دایە قەڵەم؟، بە تایبەت زانایان و قورئان لەبەركاران و نووسەرانیان..

