سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەوەی سەبارەت بە فەزڵی رۆشتن بۆ نوێژی بەكۆمەڵ هاتووە...فیقه
له سونهنی فهرموودهكانی ابوداوودی ئهسهجهستانی //نووسینگهی تهفسیر ///عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: « الأَبْعَدُ فَالأَبْعَدُ مِنَ الْمَسْجِدِ, أَعْظَمُ أَجْرًا »(صحيح)واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی:
كێتان رێگاكەی زیاتر دوورتر بێت لە مزگەوتەوە پاداشتیان گەورەترە). عَنْ أُبَىِّ بْنِ كَعْبٍ, قَالَ: كَانَ رَجُلٌ لاَ أَعْلَمُ أَحَدًا مِنَ النَّاسِ مِمَّنْ يُصَلِّى الْقِبْلَةَ مِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ أَبْعَدَ مَنْزِلاً مِنَ الْمَسْجِدِ مِنْ ذَلِكَ الرَّجُلِ, وَكَانَ لاَ تُخْطِئُهُ صَلاَةٌ فِى الْمَسْجِدِ, فَقُلْتُ: لَوِ اشْتَرَيْتَ حِمَارًا تَرْكَبُهُ فِى الرَّمْضَاءِ وَالظُّلْمَةِ؟ فَقَالَ: مَا أُحِبُّ أَنَّ مَنْزِلِى إِلَى جَنْبِ الْمَسْجِدِ, فَنُمِىَ الْحَدِيثُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَسَأَلَهُ عَنْ قَوْلِهِ ذَلِكَ؟ فَقَالَ: أَرَدْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ! أَنْ يُكْتَبَ لِى إِقْبَالِى إِلَى الْمَسْجِدِ, وَرُجُوعِى إِلَى أَهْلِى إِذَا رَجَعْتُ, فَقَالَ: «أَعْطَاكَ اللَّهُ ذَلِكَ كُلَّهُ أَنْطَاكَ اللَّهُ [جَلَّ وَعَزَّ]مَا احْتَسَبْتَ كُلَّهُ أَجْمَعَ».(صحيح)واتە: لە ئوبەی كوڕی كەعبەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پیاوێ هەبوو نوێژە فەرزەكانی بە جەماعەت نەدەفەوتاند لە مزگەوتدا, ماڵی هیچ موسوڵمانێكی خەڵكی مەدینەش ئەوەندەی ماڵەكەی ئەو دوور نەبوو لە مزگەوتەوە, ئوبەی دەڵێ: پێم وت ئەگەر گوێدرێژێكت بكڕیایە لەكاتی گەرمای بەتین و تاریكیدا كە دەهاتی بۆ مزگەوت سواری بویتایە؟ پیاوەكە وتی: پێم خۆش نیە و حەز ناكەم ماڵەكەم بە تەنیشت مزگەوتەوە بێ, ئەم بەسەرهاتە گەیشتەوە بە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بۆیە ئەویش سەبارەت بەو قسەیەی كە مەبەستی چی بووە لە پیاوەكەی پرسی؟ ئەویش وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەمەوێت لە رۆشتنم بۆ مزگەوت و گەڕانەوەم بۆ ناو خێزانەكەم ئەگەر گەڕامەوە خێری ئەو هەنگاوە زۆرانەم بۆ بنوسرێت, پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی: خوای گەورە خێری ئەو هەموو هەنگاوانەی بۆ نوسیویت, هەموو ئەو خێرەت بۆ دەستەبەر بووە كە ویستوتە. عَنْ أَبِى أُمَامَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: « مَنْ خَرَجَ مِنْ بَيْتِهِ مُتَطَهِّرًا إِلَى صَلاَةٍ مَكْتُوبَةٍ, فَأَجْرُهُ كَأَجْڕ الْحَاجِّ الْمُحْڕمِ, وَمَنْ خَرَجَ إِلَى تَسْبِيحِ الضُّحَى لاَ يُنْصِبُهُ إِلاَّ إِيَّاهُ, فَأَجْرُهُ كَأَجْڕ الْمُعْتَمِڕ, وَصَلاَةٌ عَلَى أَثَڕ صَلاَةٍ لاَ لَغْوَ بَيْنَهُمَا, كِتَابٌ فِى عِلِّيِّينَ ».(حسن)واتە: لە ئەبو ئومامەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (هەركەسێك بەچاكی دەستنوێژ بگرێ لەماڵی خۆی دەرچێ بەرەو مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان بەكۆمەڵ, ئەوە پاداشتی حاجیەكی هەیە كە لە ئیحرامدا بێت, ئەوەشی دەرچێ بۆ نوێژی چێشتەنگاو خۆی ماندوو نەكات تەنها بۆ ئەوە نەبێ, ئەوە پاداشتی عەمرەیەكی بۆ هەیە, نوێژ لەودای نوێژ ئەگەر لە نێوانیاندا قسەی پڕوپوچ و دنیایی و كردەوەی خراپە نەكرێت, كردەوەیەكە لەناو دەفتەرێكی بەرزدا دەنوسرێت كە كردەوەی پیاوچاكانی تێدا دەنوسرێت). عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: « صَلاَةُ الرَّجُلِ فِى جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلاَتِهِ فِى بَيْتِهِ وَصَلاَتِهِ فِى سُوقِهِ خَمْسًا وَعِشْڕينَ دَرَجَةً, وَذَلِكَ بِأَنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ, وَأَتَى الْمَسْجِدَ لاَ يُڕيدُ إِلاَّ الصَّلاَةَ, وَلاَ يَنْهَزُهُ - يَعني - إِلاَّ الصَّلاَةُ, لَمْ يَخْطُ خَطْوَةً إِلاَّ رُفِعَ لَهُ بِهَا دَرَجَةٌ, وَحُطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةٌ, حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ, فَإِذَا دَخَلَ الْمَسْجِدَ كَانَ فِى صَلاَةٍ مَا كَانَتِ الصَّلاَةُ هِىَ تَحْبِسُهُ, وَالْمَلاَئِكَةُ يُصَلُّونَ عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِى مَجْلِسِهِ الَّذِى صَلَّى فِيهِ, يَقُولُونَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ, اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ, اللَّهُمَّ تُبْ عَلَيْهِ, مَا لَمْ يُؤْذِ فِيهِ, أَوْ يُحْدِثْ فِيهِ ».(صحيح)واتە: نوێژی كەسێك كە بەكۆمەڵ دەیكات بیست و پێنج پلە خێرو پاداشتی زیاترە لە نوێژی ماڵەوە و بازاڕی كە بە تەنیا دەیكات, ئەویش لەبەر ئەمەیە چونكە هەركاتێ كەسێكتان دەستنوێژ جوان بگرێ و دەرچێ بەرەو مزگەوت, لەو چوونەی بۆ مزگەوت تەنها مەبەستی نوێژ بێ, وە تەنها نوێژ پاڵی پێوە نابێت, هەر هەنگاوێ دەنێ پلەیە پێی بەرزدەبێتەوەو گوناهێكی پێی هەڵدەوەرێ هەتا دەچێتە مزگەوتەوە, كاتێ كە چووە مزگەوتەوە ئەوە ئیتر لەنوێژدایە مادەم نوێژ رێگری لێ كردبێت لە مزگەوت بێتەدەرەوە, وە مەلائیكەكان داوای لێخۆشبوونی بۆ دەكەن هەتا لەجێگە نوێژەكەیدا بمێنێتەوەو چاوەڕێی نوێژ بكات دەڵێن: خودایە لێی خۆشبە, خودایە رەحمی پێبكە, خودایە تەوبەو پەشیمانی لێ وەربگرە, تاكو دەستنوێژی هەبێ و ئازاری كەس نەدات بەدەست و بە زمانی. عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «الصَّلاَةُ فِى جَمَاعَةٍ تَعْدِلُ خَمْسًا وَعِشْڕينَ صَلاَةً, فَإِذَا صَلاَّهَا فِى فَلاَةٍ فَأَتَمَّ رُكُوعَهَا وَسُجُودَهَا بَلَغَتْ خَمْسِينَ صَلاَةً». (صحيح)واتە: لە ئەبو سەعیدی خودریەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (نوێژێكی جەماعەت خێرو پاداشتی بەرامبەر بە بیست و پێنج نوێژە كە بە تەنیا بیكات, ئەگەر لە سەحرایەكی بێ ئاودا بە رێك و پێكی و بە خشوعەوە نوێژێ بكات و سەجدەو ركوعەكەشی تەواو بێت ئەوا خێرو پاداشتی پەنجا نوێژی هەیە).

