ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نەریتی جوولەكەو خووڕەوشـتیان لەڕێی چیرۆكی مانگاكەوە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نەریتی جوولەكەو خووڕەوشـتیان  لەڕێی چیرۆكی مانگاكەوە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی/نووسینگه‌ی ته‌فسیر///گوتمان چیرۆكی مانگاكە، نەریتی دیارو دەرخراوی جوولەكەمان پیشان دەدات‌و ئەو جۆرە ئەخلاق‌و خوو ڕەوشتەشیانـمان لەسەرباری حەقیقەت‌و واقیعی خۆی بۆ روون دەكاتەوە.

لێرەشدا هەوڵا دەدەین چەند داب‌و نەریت‌و هەڵسوكەوتێكی نالەباریان لەم خاڵانەدا دەسنیشان كەین:-

1- هەوڵا دانیان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەكان. ئەوەبوو خۆیان لە بكوژی پیاوەكەو تۆمەتی كوشتنەكە دەپاراست‌و دەیاندایە پاڵا یەكدی، هەروەها هەوڵیشیاندا ئەو تۆمەتە بخەنە پاڵا بێ تاوانەكان.
2- بێ‌ئەدەبیان بەرامبەر پێغەمبەرانیان‌و ڕێز لێ نەگرتنیان ئەوەبوو چەند پرسیارێكی وەهایان لە پێغەمەرەكەیان كرد، كە هیچ هۆكارو پێویستییەكی تێدانەبوو، بەروبوومیشی نەبوو. لەو وتەیەشیاندا هەربێ‌ ئەدەبیان نواند، كە پێیان گوت: (ئەرێ‌ تۆ ئێمە بەگاڵتە جاڕی خۆت دادەنێیت) لە دواییشدا، كە پێیان گوتووە (ئێستا هەق‌و راستیت بۆهێناین) هەر بێ‌ئەدەبییان بەرامبەری نواندووە.
3- ڕێزنەگرتنیان لە فەرمانەكانی خوداو لە حوكم‌و ڕێنمایییەكانی‌و هەوڵی خۆلێدزینەوەو فرۆفێڵا تێداكردنیان.
4- خۆ دواخستن‌و سستی كردن لەراپەراندنی فەرمانەكانی خوادا چونكە لەدواییداو لە كاتێكی درەنگداو بەناچــاری‌و شــەرمەزارییەوە فەرمانەكەیان ڕاپەڕاند، وەك ئەوەش وایە، هــــەر ڕایانپەراند بێت
5- نكووڵی كردنیان‌و زۆریی پرسیاریان لەسەر ئەو مەسەلانەی پێویست نین.
6- خۆ خەریككردنیان بەوكارەی سوودی نیە، گەڕانیان بەدوای ئەوشتەی بێ‌كەڵكە.
7- بایەخ دانیان بە مەسەلە ڕواڵەتی‌و لاوەكییەكان‌و ئاوڕدانەوەیان لەكارە بەركەنارو لە پەراوێزخراو‌و مام ناوەندییەكان لەسەر حسابی مەسەلە بنچینەیییەكان‌و كارە گرنگ‌و سەرەكییەكان.
8- ئەوان بەو نەریتە خاوو دەروونە شل‌و شێواوەیانەوە، شایستەی ئەوەبوون كە، خودا كاری قورس‌و ناڕەحەتیان بەسەردا بدات‌و ئەو شتەخۆش‌و پاكانەشیان لـێ‌ حەرام بكات، كە پێشتر بۆی حەڵاڵا كردبوون.
9- هەروەها ئەوان بەو نەریتە نالەبارانەیان شایستەی ئەوەبوون، كە خودا سزایەكی سەختیان بدات، سزاكەش ئەوەبوو دڵێكی ڕەقی پێدان.. دیارە مرۆڤی دڵرەقیش تووشی سزای توند دەبێت، كە سزاكانی تر گەلێك لەوە سووكترن، چونكە ئەگەر خاوەنی دڵێكی خواویست‌و نەرم بێت، ئەوا دەتوانێت ڕەوتی خۆی ڕاستكاتەوەو پەنا بباتەبەر چاكەو تۆبەكردن‌و پەشیمانی. خۆ ئەگەر دڵێكی ڕەقی هەبێـت ئەوا دەردەكە لە بنچینەدایە، لە درەختەكەدایە، نەك لە بەرووبوومەكەدا.
10- بەردو شتە ڕەقە بێ گیانەكانی دی گەلێك نەرمترو هێواش ترو ملكەچ ترن لە دڵانی جوولەكەكان.. ئیدی ئەو جوولەكانە چییان بۆ ماوەتەوە؟!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز