سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ران سڵاوی خودایان له‌سه‌ربێت....... موعجیزه‌ى کراسى چاک که‌ره‌وه (یوسف سه‌لامى خواى لێ بێت)......(1)
کتێبخانه‌ی محوی... دانانی....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانی......عبدالله حسن وه‌رتی......خوای په‌روه‌رگار پێغه‌مبه‌ریه‌تی (النبوه)ی به‌خشیوه‌ته نه‌وه‌کانی (ئیبراهیم) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، واته:
(له هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئیسماعیل‌و ئیسحاق بووه) وه خوای گه‌وره (یعقوب)یشی به (ئیسحاق) به‌خشی، وه‌هه‌روه‌ها دوازنزه کوڕ‌و نه‌وه‌ش به (یه‌عقوب) ده‌به‌خشێتو له نێوانیاندا (یوسف) هه‌یه سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.
یوسف زۆر مناڵه‌و شه‌وێک له خه‌ونیدا ده‌بینێت ئه‌وا (یازده ئه‌ستێره)و خۆر‌و مانگ به ملکه‌چیه‌وه کڕنووش (سوژده‌ی) بۆ ده‌به‌ن، سه‌ر له به‌یانی له‌کاتی له خه‌و هه‌ستانیدا ئه‌م خه‌ونه بۆ باوکی ده‌گێڕێته‌وه، باسی ئه‌و رووداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی نێو خه‌ونه‌که‌ی بۆ ده‌کات، (یه‌عقوبی) باوکیشی راسته‌وخۆ له‌م خه‌ونه‌وه هه‌ست به‌و پێشبینییه ده‌کات که کوڕه‌که‌ی له ئاینده‌دا خاوه‌نی رێز‌و پله‌و پایه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌بێتو برایه‌کانی ملکه‌چو فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، به‌ڵام باوکی ترسی ئه‌وه‌شی لێ هه‌بوو که له ئاینده‌دا براکانی ئیره‌یی پێ ببه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش داوای لێ ده‌کات ئه‌م خه‌ونه‌ی خۆی بۆ برایه‌کانی نه‌گێڕێته‌وه. نه‌بادا شه‌یتان فریویان بدات‌و ده‌ستی لێ بوه‌شێننو ئازاری بده‌ن.
پاش ماوه‌یه‌ک براکانی (یوسف) دیتیان باوکیان ئێگجار زۆر (یوسف)ی برا بچووکه‌که‌یانی خۆش ده‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ک له هه‌موو کوڕه‌کانی تری خۆشتر ده‌وێت، هه‌ر بۆیه به‌مه زۆر په‌ستو تووڕه‌بوو بوون‌و (نیازی خراپ له ده‌روونیاندا سه‌ری هه‌ڵداو، ویستیان به په‌نهانی گێچه‌ڵێک بۆ (یوسف) بنێنه‌وه‌و له‌ناوی به‌رن.
یه‌کێک له‌و کوڕانه پیشنیارێک ده‌خاته به‌رده‌می براکانیو ده‌ڵێت: [اقْتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُواْ مِن بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ](يوسف: 9). واته: له‌نێو خۆیاندا بڕیاریانداو چاره هه‌ر ئه‌وه‌یه بیکوژین، یان فڕێی بده‌نه شوێنێکی چۆڵا‌و بیابانه‌وه، ئه‌و کاته سه‌رنجو سۆز‌و خۆشه‌ویستی باوکمان بۆ یه‌کلا ده‌بێته‌وه‌و روو هه‌ر به ئێمه ده‌دات، وه دوای یوسف ته‌وبه ده‌که‌ینو ده‌بینه پیاو چاک‌و گیروگرفتیشمان نامێنێت.
دوای ئه‌و پێشنیاره یه‌کێک له براکانی یوسف ده‌نگی به‌رز ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ: با دوور له چاوانی خه‌ڵکی فڕێی ده‌ینه بنی قوڵایی بیرێکه‌وه، به‌شکم ئه‌وساش کاروانێک بێت‌و ده‌ری بێننه‌وه‌و له‌گه‌ڵا خۆیاندا بیبه‌ن.
براکانیش ئه‌م ڕایه‌یان په‌سه‌ند کرد‌و ده‌ستیان کرد به جێبه‌جێ کردنی پیلانه‌که، ئه‌وه‌بوو چوونه لای باوکیان (یه‌عقوب) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، داوای ئه‌وه‌یان له باوکیان کرد که رێگه‌یان بدات (یوسف) له‌گه‌ڵا خۆیاندا ببه‌نه ده‌ره‌وه بۆ یاری کردن، به‌ڵام یه‌عقوب وه‌ڵامی بۆ کوڕه‌کانی ئه‌وه‌بوو که زۆر خه‌مبارو دڵته‌نگ ده‌بێت گه‌ر (یوسف) لێی دوور که‌وێته‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه لێی بێ ئاگابنو گورگ بیخوات، ئه‌وانیش سوێندیان بۆ باوکیان خوارد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و کاره‌ساته ڕووبدات‌و زۆر سووربوون له پاراستن‌و ئاگادار بوونی یوسف. هه‌ر بۆیه (یه‌عقوب) رێ به کوڕه‌کانی ده‌دات که (یوسف) له‌گه‌ڵا خۆیاندا به‌رنه ده‌شتو سه‌یران به‌و مه‌رجه‌ی چاودێ ری بکه‌نو ئاگایان لێی بێت که هیچ شتێکی ناخۆشی‌و مه‌ترسیه‌ک نه‌یه‌ته ڕێگای.
براکانی (یوسف)یان برد به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ی که له‌نێو خۆیاندا له سه‌ری رێککه‌وتبوون، سه‌ره‌تا کراسه‌که‌یان له‌به‌رداکه‌ندو فڕێیان دایه نێو بیره‌که‌وه. ئینجا کراسه‌که‌ی یوسف به خوێن ره‌نگ ده‌که‌نو سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خۆیان به دڵته‌نگو غه‌مگین پیشان ده‌ده‌ن، ده‌نگی گریان‌و هاواریشیان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌چنه لای باوکیان پێی ده‌ڵێن: (بابه گیان ئێمه سه‌رگه‌رمی راکردن‌و یاری‌و تیر ئه‌ندازی بووین (یوسف)مان له‌لای که‌لوپه‌لو شت‌و مه‌که‌کانمان دانابوو تاکو پارێزگاری لێ بکات، ئێمه‌ش لێی دوور بووین به‌ڵام تا گه‌ڕاینه‌وه گورگ خواردبووی، (یه‌عقوب)یش کاتێک گوێی له‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه ده‌بێت، زۆر غه‌مگینو دڵته‌نگو نیگه‌ران ده‌بێتو لێدانه‌کانی دڵی زیاد ده‌بێت، (یه‌عقوب) باوه‌ڕ به قسه‌کانی کوڕه‌کانی ناکات‌و باش ده‌زانێت که ئه‌وه فێڵا‌و پیلانێکی براکانیه‌تی، بۆیه یه‌کسه‌ر پێیان ده‌ڵێت: [بَلْ سَوَّڵتْ ڵكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِیلٌ ۆاللّهُ الْمُسْتَعَانُ عَڵی مَا تَصِفُونَ] (یوسف: 18). واته: نه‌خێر باوه‌ڕ ناکه‌م شتی وابووبێ، به‌ڵکو به‌لامه‌وه وایه که ئێوه ده‌روونی خۆتان کارێکی ترسناکی بۆ شیرین کردوون‌و جگه له‌وه‌ی به منتان ووت شتێکی ترتان ئه‌نجام داوه، منیش به‌شێوه‌یه‌کی رێک‌و پێکو جوان ئارام ده‌گرم، سه‌برێکی وا شایسته‌ی پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ریه‌تی بێت، ته‌نها له خودا‌ش داوای یارمه‌تی ده‌که‌م بۆ ده‌رخستنی راستییه‌کان، ئه‌و قسه‌و باسه‌ی ئێوه وه‌سف ده‌که‌ن دروستتان کردووه.

