سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فره‌دان و چه‌واشه‌کردنى جه‌ماوه‌ر !
ئه‌ندازیار عوسمان.......[ وقال فرعون يا ايها الملأ ما علمت لكم من اله غيري ، فأوقد لي يا هامان على الطين فاجعل لي صرحاً لعلي أطلع الى اله موسى واني لأظنه من الكاذبين ] القصص : ٣٨
واته : فیرعه‌ون وتى : ئه‌ى پیاو ماقوڵان نه‌مبیستووه خوایه‌ک هه‌بێ جگه له‌خۆم … جا ئه‌ى هامان خشتى سوره‌وه‌بووم بۆ بهێنه و کۆشکێکم بۆ دروست بکه سه‌رى له‌ئاسمان توند بووبێت ، تاوه‌کو له‌وێوه بڕوانم و خواکه‌ى مووسا ببینم ، چونکه من به‌یه‌کێ له‌درۆزنانى ده‌زانم .
به‌ڵێ … فیرعه‌ون زۆرزان بوو ، ده‌یزانى جه‌ماوه‌ره‌که‌ى چۆن ده‌خه‌ڵه‌تێنێ و چۆن له‌چاوه‌ڕوانىدا ده‌یان هێڵێته‌وه ، لێره‌دا فیرعه‌ون وا خۆى پیشان ده‌دات که‌له‌جیاتى گه‌ل ده‌چێ بزانێ خواکه‌ى مووسا له‌ئاسمانه ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ کۆشکێکى زۆر به‌رز هه‌بێ ، ئاشکرایه دروست کردنى ئه‌م کۆشکه‌ش چه‌نده‌ها ساڵى ده‌وێت … ده‌ى که‌واته با خه‌ڵکى چاوه‌ڕێ بن … به‌م جۆره فیرعه‌ون ته‌فره‌ى جه‌ماوه‌ره‌که‌ىدا .
به‌ڵێ .. فیرعه‌ون جه‌ماوه‌رى سوک و ریسوا کرد [ فاستخف قومه ] ئه‌وانیش [فاطاعوه ] ده‌م و ده‌ست به‌ده‌م داواکانى فیرعه‌ونه‌وه چوون و به گوێیان کرد و رازى بوون به‌زه‌لیلى و ریسوایى … به‌ڕاستى ئه‌وانه گه‌لێکى فاسق بوون [ انهم كانوا قوماً فاسقين ] زخرف /٥٤ .
[ فلما اسفونا انتقمنا منهم فاغرقناهم اجمعين ، فجعلناهم سلفاً ومثلاً للاخرين ] زخرف / ٥٦ .
کاتێ ملیان نه‌دا بۆ هه‌ق و راستى و رق و قینیان هه‌ستانین تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن و هه‌موویانمان نووقمى ئاو کرد و خنکاندمانن … وه کردمانن به په‌ند و مێژوو بۆ گه‌لانى دواى خۆیان .
تێبینى : کاتێ مووسا سه‌لامى خواى لێبێت له‌سه‌ره‌تاوه چوو بۆلاى فیرعه‌ون به‌نه‌رم و نیانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ کرد ، چونکه په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێدابوو ، که به‌نه‌رم و نیانى بانگه‌وازى خوا بدا به‌گوێىدا هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت : [ فقولا له قولاً ليناً لعله يتذكر أو يخشى ] گه : ٤٤ . به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى که فیرعه‌ون ملى نه‌دا و له‌سه‌ر تاوانکارىیه‌کانى به‌رده‌وام بوو ، ئیتر کاره‌که چووه قۆناغێکى دیکه‌وه ، که قسه‌ى نه‌رم و نیان سوودى نه‌بوو ، بۆیه مووسا قسه‌یه‌کى زۆر ره‌قى به‌فیرعه‌ون ووت که‌که‌س زاتى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌کرد پێى بڵێ : [ قال لقد علمت ما انزل هؤلاء الا رب السماوات و الارض بصائر واني لأظنك يا فرعون مثبوراً ] الاسرا‌و : ١٠٢ .
مووسا سه‌لامى خواى لێبێت به‌فیرعه‌ونى وت : تۆ باش ده‌زانیت که ئه‌و موعجیزانه‌ى من له خواوه‌یه که په‌روه‌ردگارى ئاسمانه‌کان و زه‌وىیه و ئه‌و موعجیزانه به‌ڵگه‌ن و به‌رچاو رۆشن که‌ره‌وه‌ن ، جا که‌تۆش مل نه‌ده‌ى بۆ هه‌ق و راستى ، من چاک ده‌زانم که تۆ ئه‌نجامت تیا چوونه !
که‌واته بانگه‌واز قۆناغ قۆناغه و هه‌ر قۆناغه‌ش هۆکار و شێوه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ، که به‌گوێره‌ى شوێن و کات و حاڵى خه‌ڵکى ده‌گۆڕدرێت و مه‌سه‌له‌که‌ش کێشمه کێش و مل ملانێى نێوان هه‌ق و نا هه‌قه …
له‌م سه‌رده‌مه‌ش دا زۆر هۆکار به‌کار ده‌هێنرێت بۆ ته‌فره‌دان و چه‌واشه کردنى جه‌ماوه‌ر ، وه‌ک هۆکانى راگه‌یاندن که هه‌موو ده‌زگا (مخابرات) یه‌کان شه‌وو رۆژ کار ده‌که‌ن بۆ زل کردن و هێشتنه‌وه‌ى (ديكتاتؤر)ه‌کان .
ده‌زگاى موخابه‌راتى ئه‌مه‌ریکى پسپۆڕێکى نارد به‌ناوى (اخلبرطر) که‌له‌بوارى دروست کردنى (شخصيات) دا زۆر به‌توانا بوو تاوه‌کو له‌میسردا کار بکات و رێ و شوێن دابنێ بۆ گه‌وره کردنى (عبدالناصر) له‌به‌رچاوى جه‌ماوه‌ر .
بۆ نموونه شانۆگه‌رىیه‌کیان دروست کرد به جۆرێک له‌کاتى وتارداندا بۆ جه‌ماوه‌ر له‌دوره‌وه به‌کرێ گیراوێکى خۆیان ته‌قه‌ى لێ بکات و وا پیشان بدرێت که سه‌رۆک بریندار بووه به‌مه‌ش لاى خه‌ڵکى خۆشه‌ویست بکرێ . ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى چه‌نده‌ها گۆرانیان به‌باڵاىدا هه‌ڵدا . وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها په‌راو له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ده‌نوسرا و به‌ناوى سه‌رۆکه‌وه بڵاویان ده‌کرده‌وه (سةيرى ثةراوى لعبة الامم ـ بكة ، نووسينى : مايلز كؤبلاند) .

