سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەوەی سەبارەت بە لەسەرخۆ رۆشتن بۆ نوێژی بەكۆمەڵ هاتووە...فیقه
له سونهنی فهرموودهكانی ابوداوودی ئهسهجهستانی /نووسینگهی تهفسیر ///عَنْ أَبُو ثُمَامَةَ الْحَنَّاطُ: أَنَّ كَعْبَ بْنَ عُجْرَةَ أَدْرَكَهُ وَهُوَ يُڕيدُ الْمَسْجِدَ -أَدْرَكَ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ - قَالَ: فَوَجَدَنِى وَأَنَا مُشَبِّكٌ بِيَدَىَّ, فَنَهَانِى عَنْ ذَلِكَ وَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: « إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ وُضُوءَهُ, ثُمَّ خَرَجَ عَامِدًا إِلَى الْمَسْجِدِ فَلاَ يُشَبِّكَنَّ يَدَيْهِ, فَإِنَّهُ فِى صَلاَةٍ ».(صحيح)واتە: (أَبُو ثمَامَەَ الْحَنَّاط) دەڵێت: لەرێگەی مزگەوت لەگەڵ كەعبی كوڕی عوجرە چاومان بەیەكتر كەوت, بینی من پەنجەكانم خستبووە ناو پەنجەكانمەوە, كەعب ئەو كارەی لێ قەدەغەكردم وتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (كاتێ كەسێكتان بەچاكی دەستنوێژ دەگرێ, پاشان دەچێ بەرەو مزگەوت, با پەنجەكانی نەخاتە ناو پەنجەكانیەوە, چونكە ئەو كەسە لە نوێژدایە). عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيَّبِ, قَالَ: حَضَرَ رَجُلاً مِنَ الأَنْصَاڕ الْمَوْتُ فَقَالَ: إِنِّى مُحَدِّثُكُمْ حَدِيثًا مَا أُحَدِّثُكُمُوهُ إِلاَّ احْتِسَابًا, سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ, ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الصَّلاَةِ, لَمْ يَرْفَعْ قَدَمَهُ الْيُمْنَى إِلاَّ كَتَبَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لَهُ حَسَنَةً, وَلَمْ يَضَعْ قَدَمَهُ الْيُسْرَى إِلاَّ حَطَّ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَنْهُ سَيِّئَةً, فَلْيُقَرِّبْ أَحَدُكُمْ أَوْ لِيُبَعِّدْ, فَإِنْ أَتَى الْمَسْجِدَ فَصَلَّى فِى جَمَاعَةٍ غُفِرَ لَهُ فَإِنْ أَتَى الْمَسْجِدَ وَقَدْ صَلَّوْا بَعْضًا وَبَقِىَ بَعْضٌ صَلَّى مَا أَدْرَكَ, وَأَتَمَّ مَا بَقِىَ كَانَ كَذَلِكَ, فَإِنْ أَتَى الْمَسْجِدَ وَقَدْ صَلَّوْا فَأَتَمَّ الصَّلاَةَ كَانَ كَذَلِكَ».(صحيح)واتە: لە سەعیدی كوڕی موسەییەبەوە هاتووە, كە وتویەتی: پیاوێك لە یاریدەدەران كەوتە گیانەڵاوە بە ئامادەبووانی وت: فەرمودەیەكتان بۆ دەگێڕمەوە ئەگەر لەبەر دەستكەوتنی خێرو پاداشت نەبوایە بۆم نەدەگێڕانەوە, ئەویش ئەوەیە بیستم لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: (ئەگەر كەسێ لەئێوە دەستنوێژێ بگرێ بەجوانی و بەتەواوی, پاشان دەرچێ بەرەو مزگەوت بۆ نوێژ, پێی راستی بەرزناكاتەوە ئیللا خوای گەورە چاكەیەكی بۆ دەنوسێت, پێی چەپیشی دانانێت ئیللا خوای گەورە خراپەیەكی هەڵدەورێنێت, كەسێ لە ئێوە ماڵی دوور بێت لە مزگەوتەوە یان نزیك ئەگەر هات بۆ مزگەوت و بەكۆمەڵ نوێژی كرد ئەوا خوای گەورە لە هەڵەو گوناهە بچوكەكانی خۆش دەبێت, بێگومان ئەگەر هات بۆ مزگەوت ئامادەبووان هەندێ نوێژیان كردبوو بەكۆمەڵ هەندێكیشیان مابوو جا ئەوەی فریاكەوت لەگەڵ پێشنوێژ بیكات ئەوەشی لەدەستی دەرچوو بوو دوای سەلامدانەوەی پێشنوێژ هەستێتەوە تەواوی بكات ئەوا خوای گەورە لە هەڵەو گوناهە بچوكەكانی خۆش دەبێت, هەروەها ئەگەر هات بۆ مزگەوت نوێژی بەكۆمەڵ تەواو بوو بوو نەگەیشت بە نوێژدا بە تەنیا نوێژی خۆی بكات بە تەواوی ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.

