سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی سهعد ) فیداکارێکی یهکهم دهسته. (بهشی ١)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / لە ماڵێكی پڕ ناز و نیعمەت و، رازاوە بە سەروەریی و، لە باوكێك كە لە نێو قوڕەیشدا پێشەنگی سەرۆكایەتی
بەشی بوو، (خالیدی كوڕی سەعیدی كوڕی عاص) لە دایك بوو خۆ گەر مەبەستتان بوو زیاتر ئاشنای رەچەڵەكی ببن ئەوا بڵێن: كوڕی ئومەیەی، كوڕی عەبدولشەمسی، كوڕی عەبدولمەناف..
ئەو رۆژەی تیرۆژەكانی رووناكی لە گشت لایەكی مەككەدا بە شەرمەوە دەڕۆیشت و، دەدوا كە (موحەممەدی ئەمین) لەبارەی نیگاوە دەدوێت كە لە ئەشكەوتی (حراء)دا بۆی هاتووەو، لەبارەی پەیامێكەوە كە لە پەروەردگارەوە بۆی هاتووە تا بیگەیەنێت بە بەندەكانی، لەو ساتەدا دڵی (خالید) گوێی بۆ ئەو ڕۆشناییە هەڵخستبوو و بووبووە شاهید..!!
دەروونی لە خۆشیاندا لە شەقەی باڵی دەدا، وەك ئەوەی لەگەڵ ئەم پەیمانەدا وادە و ژوانی هەبێت و.. دەستی كردبوو بە چاودێری كردنی رێ و شوێنی تیرۆژەكانی ئەو روناكییە و.. هەر كە گوێی لێبوایە گەورەپیاوانی هۆزەكەیان لەبارەی ئەو ئاینە نوێیەوە دەدوێن، لایان دادەنیشت و بە سنگ فراوانیەكی شاراوەوە گوێی لێدەگرتن و، جارجارێكیش بە وشەیەك، یان چەند وشەیەك بەشداری قسەكانیانی دەكرد كە پاڵی پێوە دەنا بەرەو رووگەی بڵاوبوونەوە و، كەوتنە ژێر كاریگەری و، ئاماژەپێدان..!
ئەوانەی لەو رۆژەدا دەیانبینی، لاوێكی لەسەرخۆی هێمنی، زیرەكی بێدەنگییان بەدی دەكرد، لەكاتێكدا كە لە ناخیدا ئاهەنگێكی پڕ جوڵە و خۆشی و شادی بوو. كە تێیدا تەپڵ لێدرا و.. ئاڵا بەرزكرایەوەو.. شەیپوری تێدا دەنگی دەدایەوە و.. سرودی تێدا گەرمی دەكردەوە و.. گۆرانی پاك و بێگەردی دەچڕی..
جەژنێك كە هەموو جوانیەكانی جەژن و، شادی و پەرۆشی جەژن و، هەرای جەژنی تێدابوو..!! ئەمیش وەك لاوێك ئەو جەژنە گەورەیەی لە سنگیدا شاردبووەوەو، نهێنیەكەی خەفەكردبوو، چونكە گەر باوكی بیزانیایە كە ئەو هەموو پێشوازییە گەرمەی لە بانگەوازەكەی (موحەممەد) لە ناخیدا هەڵگرتووە، ئەوا ژیانی دەكردە قوربانی خواوەندەكانی (عەبدولمەناف)..!!
بەڵام هەناسە ناوەكیەكانمان كاتێك كارێك دەشارێتەوەو، دەگاتە رادەی پڕبوون ئەوا توانای بەرلێگرتنی نابێت..

