ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گرنگتـرین وانە لە چیـرۆكی مانگاكەوە

گرنگتـرین وانە لە چیـرۆكی مانگاكەوە

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگه‌ی ته‌فسیر///لێرەدا بەكورتی گرنگترین ئەو وانەو پەندو ئامۆژگاریانەی لە چیرۆكی (مانگاكە)وە وەردەگیرێن، دیاری دەكەین..

1- پێویست بوونی وەرگرتنی فەرمانەكانی خوداو حوكمەكانی شەریعەت بۆ جێبەجێ‌كردنیان‌و كارپێكردنیان‌و وابەستەییی تەواو پێیانەوە..ئەمەش بەمانای ئەوەی دەبێت فەرمان پێكراوان بەگورجی كاری لەسەر بكەن‌و رایپەرێنن.
2- بەكارنەهێنانی هیچ فڕوفێڵێك لە فەرمانەكانی خودا، یان لێدەرباز نەبوون‌و خۆلێنەدزینەوەیان.
3- بێگومان هۆكاری ڕاستەوخۆ لە پابەندبوون، یان پابەندنەبوون (دڵە). ئەگەر دڵا پڕبێت لەباوەڕ بەخوداو بەگەورەدانان‌و رێزگرتنی فەرمانەكانی، ئەوا ئارەزووشی لە بەجێ‌هێنان تیادا پەیدا دەبێت‌و نیازی بەخێرایی ڕاپەراندنی تیادا دەخوڵقێت، ئینجا هەر دڵەكەیە فەرمانی خۆی بۆ قەوارە مرۆیییەكە دەردەكات‌و هەموو دەزگاكانی ئەو قەوارەیەش (واتە هەموو ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤـ) دەسبەجێ‌ بەدەم فەرمانەكەیەوە بچن.
خۆ ئەگەر دڵا سام‌و شكۆ بۆ خودا دانەنێت‌و ڕێز لە فەرمانەكانی نەگرێت‌و، بەتەمای بەجێ‌گەیاندنیان نەبێت، ئەوا هەوڵی پاساو هێنانەوەو خۆلێدزینەوەو بیانووگرتن دەدات وەك ئەوەی گوایە فەرمانی بۆ قەوارەكە دەركردووەو دەزگاكان لە جێ‌بەجێ‌ كردن شكست بوون. 
جا ئەگەر مرۆڤێكی چالاك ببینین، كە پەلە لە گوێڕایەڵیی فەرمانەكانی دەكات‌و، پێشبڕكێ لەبواری خێرو چاكەدا دەكات‌و، لە پابەندیی‌و جێبەجێ‌ كردنیشدا جوامێرو بەجەرگە، ئەوا دەزانین، كە ئەم مرۆڤە دڵی ساغەو بەپەرۆشەو باوەڕدارە بەخوداو، خوا بەگەورە دەگرێت. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر مرۆڤێكی تەمەڵا‌و لاواز‌و بێ‌ توانا ببینین، كە لە حوكمەكانی خوادا فڕوفێڵا دەكات‌و لێیان ڕادەكات، ئەوا دەزانین، كە دڵی نەخۆشەو دەردەكە لە دڵیدایە، لەكاتێكدا نیشتگەی دەردەكەش دەدۆزرێتەوە، ئەوا دەسنیشانكردنی نەخۆشییەكەش ڕاست دەردەچێت‌و ڕێ‌ی چارەسەر ئاسان دەكات‌و كاری پەروەردەش سەركەوتوو دەبێت.
4- خۆ خەریك نەكردن بە كاروباری لابەلاو مەسەلە لاوەكییەكانەوە، چونكە لێكۆڵینەوەو كۆڵا پێوە هەڵگرتنیان هیچ كەڵك‌و سوودێكی نابێت‌و، بەفیڕۆدەری كات‌و كۆششەو، بەربەست لەبەردەم جێبەجێ‌كردنیشدا دروست دەكات.
5- فەرمانەكانی خودا وەها وەردگیرێن، كە خودا فەرمانی لەسەرداون، ئیدی هیچ ئاتاجێك بە زیادكردن‌و كەمكردنەوەیان نییە، هەروەها هیچ ئاتاجێك بە زۆركردنی مەسەلەكان‌و بە شیكارو لق‌و پۆكانی نییەو هیچ پێویستیكانـمان پێیان نییە.
6- ئاڵۆزكاری‌و تەگەرە خستنە سەر كارو فەرمانە دیارەكان باجێكەو دەكەوێتە سەر هەر كەسێك لەوانەی بەفەرمانی ڕوون‌و ئاشكرای خوداوە پابەند نابن، هەروەها ئاكامێكی بەدی هاتووە لەسەر ئەوانەی لە ڕێگەی ڕۆشن‌و ئاسان لادەدەن‌و دەچنە سەر ئەو شیكارو درێژە پێدانە لاوەكییانەی، كە هیچ پێداویستییەكیان تیادا نییەو، كە هیچ بەرووبوومێكیشیان نییە. 
ئەوەتا جوولەكەكان فەرمانەكەیان لەسەر خۆیان ئاڵۆزكردو، خوداش بارودۆخی ئاڵۆزی بەسەرداهێنان، خۆ ئەگەر هەر مانگایەكیشیان سەرببـڕیایە، كارێكی شیاو بوو بۆیان هەر لەبەرئەمەشە خودا داوای لە ئیمانداران كردووە، كە دوورە پەرێزبن لەو درێژەپێدان‌و قووڵاكردنەوەیەی، كە هیچ پێداویستییەكیان تیایدا نییەو، ئەو پرسیارە زۆرانەش نەكــەن، كە هیچ سوودێكیان تیادا نییە.. وەك فەرموویەتی: واتە: (ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار دەربارەی هەندێك شت مەكەن، كە ئەگەر ڕوون بكرێتەوەو فەرز بكرێت بەسەرتاندا وەڕستان دەكات، خۆ ئەگەر پرسیاریان لەبارەوە بكەن لەوكاتەدا، كە قورئان دێتە خوارەوە، ئەوا بۆتان ڕوون دەبێتەوە، كە خودا چاوپۆشی لە زۆر شت كردووەو خوداش هەر لێخۆشبووو بەئارامە بێگومان چەندین گەل‌و كەس پێش ئێوە پرسیاریان دەربارەی زۆرشت دەكردو كاتێك بۆیان ڕوون دەبووەوە باوەڕیان پێی نەدەماو یاخی دەبوون- كەواتە ئێوە ئەی ئیمانداران وەك ئەو كەسانە مەبن‌و زۆر لە شتەكاندا قووڵا مەبنەوەو زۆر بڵییی یان تیادا مەكەن).
هەر لەمبارەیەوە (مسلم) لە (ابو هریرە)وە -خودا لێی رازی بێت - فەرموودەیەكی گێڕاوەتەوە كە گوتوویەتی ((خَطَبَنَا رَسُولُ اللهِ sفَقَالَ: أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ فَرَضَ اللهُ عَلَيْكُمْ الْحَجَّ فَحُجُّوا. فَقَالَ رَجُلٌ: أَكُلَّ عَامٍ يَا رَسُولَ اللهِ؟ فَسَكَتَ حَتَّى قَالَهَا ثَلاثاً، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ s: لَوْ قُلْتُ نَعَمْ لَوَجَبَتْ وَلَمَا اسْتَطَعْتُمْ، ثُمَّ قَالَ: ذَرُونِي مَا تَرَكْتُكُمْ، فَإِنَّمَا هَلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ بِكَثْرَةِ سُؤَالِهِمْ وَاخْتِلَافِهِمْ عَلَى أَنْبِيَائِهِمْ، فَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ، وَإِذَا نَهَيْتُكُمْ عَنْ شَيْءٍ فَدَعُوهُ)).
واتە: (مسلم) لە (ئەبو هورەیرەوە) صلی الله علیه‌ وسلم  گێڕاوێتییەوە، كە گوتوویەتی: پێغەمبەر صلی الله علیه‌ وسلم وتارێكی بۆ داین‌و فەرمووی: (خەڵكینە خودا حەجی لەسەر فەرز كردوون ئێوەش حەج بكەن). پیاوێك گوتی: (ئەی پێغەمبەری خودا ئایا هەموو ساڵێك حەج بكەین)؟ واتە: ئایا هەر كەسێك لە ساڵێكدا یەك حەج بكات)؟ پێغەمەر صلی الله علیه‌ وسلم بێ دەنگ بوو، تا كابرا سێ‌ جار لێی پرسییەوە. ئینجا پێغەمبەر صلی الله علیه‌ وسلم لە وەڵامیدا فەرمووی: (ئەگەر بڵێم- بەڵێ‌- ئەوا فەرز دەبێت‌و ئێوەش ناتوانن ساڵانە هەركەسەو حەجێك بكات). پاشان فەرمووی: (چیم بۆدانان پێی دابین بن‌و، واز لە پرسیار لێكردنم بێنن، چونكە بێگومان كەسان‌و گەلانی پێش ئێوە بەهۆی (زۆریی پرسیاركردن)و (جیاوازیی بیروڕاو ئیختیلافیان لەگەڵا پێغەمبەرانیان) لەناوچوون‌و تووشی سزای خـودا بوو. جا ئەگەر فەرمانم بەشتێك پێكردن یەكسەر بەپێی تواناتان جێبەجێ‌ بكەن، خۆ ئەگەر شتێكیشم لێ قەدەغەكردن ئەوا وازی لێبێنن).
هەروەها (موسلیم) لە (سعدی كوڕێ‌ ابو وقاص)ەوە  گێڕاوێتییەوە، كە گوتوویەتی: پێغەمبەر صلی الله علیه‌ وسلم فەرموویەتی: ((اعڤم المسلمین فی المسلمین جرما، من سأل عن شی‌و لم یحرم فحرم علی الناس من اجل مسألته))، واتە: (خراپترین كەسی موسلمان، كە تاوانی دەرهەق موسڵمانان كردبێت ئەوكەسەیە، كە پرسیاری دەربارەی شتێك كردبێـت، كە لە خەڵكی حەرام نەكرابێت‌و بەهۆی پرسیارەكانی ئەوەوە حەرام كرابێت).
7- پێویست بوونی رێزگرتنی پێغەمەران‌و نێرراوانی خوداو، زانایانی كارگوزارو، ئاخاوتن لەگەڵیان‌و لەبارەیانەوە بەوپەڕی شەرمەو ئەدەبەوە.
8- مرۆڤی زاناو بانگەوازكار دەبێت دڵانی موسڵمانان بدوێنێت‌و دەستی سۆز لە پەڕەكانی دڵیان بدات (واتە دڵیان ڕازی بكات) تاكو كارتێكردن‌و كارلێك بوونیش بخوڵقێت خۆ ئەگەر سستی‌و تەمەڵییەكیشی تێدا بینین ئەوا بەدانایی‌و حیكمەتەوە چارەی دەكات.
9- بێگومان پابەندبوون بە فەرمانە خودایییەكان‌و بەجێ‌گەیاندنیانەوە مرۆڤ بەرەو نەرم‌و نیانیی دڵا‌و چاكبوونی دەروون‌و، چاككردنی ژیانی دەبات، بەڵام پابەندی‌و بەجێ‌گەیاندنی فەرمانەكان مرۆڤـ بەرەو ڕەقترین‌و توندترین سزا دەبات كە دروست بوونی دڵڕەقییە.
10- ئیسلام ئەوە لە مرۆڤی موسڵمان دەخوازێت، كە فەرمانەكانی خودا بەدڵا‌و گیان‌و بەخۆشی‌و چالاكی‌و گورج‌و گۆڵییەوە جێبەجێ‌ بكات‌و، هەموو قەوارەی جەستەشی بەشداریی تام‌و چێژی كارلێك‌و ڕەزامەندیی‌و بەجێ‌گەیاندنەكە بكات، واتە هەست‌و ئەقڵا‌و خەیاڵا‌و دەروون‌و ئەندامەكانی هەستكردن‌و سەرجەم ئەندامەكانی تری جەستەی (بەشداری)ی ئەو كردارە خواپەرستییانە بكات .
ئەمەش تەنها لەكاتی خێراكردن لە بەجێ‌گەیاندن‌و دەستپێكردنی ڕاستەوخۆی ڕاپەراندندا بەدیی دێـت، بەڵام خۆ ئەگەر مرۆڤی موسڵمان هەوڵی هەڵاتن‌و خۆلێدزینەوەو فڕوفێڵكاریی بدات، ئەوا ئارەزووەكەی خاو دەبێتـەوەو، ورەی لاواز دەبێت‌و هەستی قایل بوون‌و پەسەندكاریی لەلا نامێنێت‌و، ئینجا ئەندامە هەستەوەرییەكانیشی چێژی بەشداریی لەدەست دەدەن، ئەوسا ئەگەر بەناچارییش فەرمانەكە جێبەجێ‌ بكات، ئەوە جێبەجێ‌كردنێـكی ساردو مردوو دەبێت‌و خواستی بەجێ‌گەیاندنیشــی هەر ڕەق‌و بێ‌گیان دەبێت، واتە: (وەك ئەو جوولەكانەی مانگاكەیان سەربڕی‌و بەڵام وەك ئەوە وابوو، كە هەر سەریشیان نەبڕیبێت)
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز