سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی سهعد ) فیداکارێکی یهکهم دهسته. (بهشی ٢)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / رۆژێكیان..هێشتا رۆژ نەبۆتەوەو، (خالید)یش لە زیندەخەونەكەیدایە تا ئەو ساتە و، چارەسازی خەوێكی زۆر
گران و تەواو كاریگەر و، گوزارشت لە جوانی دەكات..
كەوابوو دەڵێین: شەوێكیان، (خالیدی كوڕی سەعید) لە خەویدا بینی لە لێواری چاڵە ئاگرێكی مەزندا راوەستاوەو باوكیشی لە پشتیەوەیەتی بە هەردوو دەستی بەرەو ئاگرەكە پاڵی پێوە دەنێت و، دەیەوێت بیخاتە ناویەوە، پاشان پێغەمبەری خودای بینی (صلى الله عليه وسلم) بەرەو روی دێت و، بە دەستی راستی پیرۆزی كراسەكەی گرت و لە ئاگر و بڵێسەكەی دووری خستەوە..
ئەمجار لە خەوەكەی بێدار بوویەوە، نەخشەی كاری رۆژی نوێی پێبەخشیبوو، دەست بەجێ بەرەو ماڵی (ئەبوبەكر) كەوتە رێ و، خەوەكەی بۆ گێڕایەوەو.. خەونەكەشی لە راستیدا پێویستی بە لێكدانەوە نەبوو..
(ئەبوبەكر) پێی وت:
{ئەوە خێر و چاكەیە و بۆ تۆ ویستراوە.. ئەوەش پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) شوێنی بكەوە، چونكە بەراستی ئیسلام بەربەستە بۆت لە ئاگر}..
ئەمجا (خالید) دەكەوێتە رێ و بەدوای پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) دەگەڕا تا بگاتە شوێنەكەی و پێێ بگات و، دەربارەی بانگەوازەكەی پرسیاری لێدەكات و، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) وەڵامی دەداتەوە:
{بڕوا بهێنیت بە خودای تاك و تەنیا و، هیچ هاوەڵێكی بۆ دانەنێیت.. و بڕوا بهێنیت بە موحەممەد كە بەندە و پێغەمبەریەتی و (صلى الله عليه وسلم)..
واز لە پەرستنی بتەكان بهێنیت كە هیچ نابینن و نابیستن و، هیچ سود و زیانێك ناتوانن بگەیەنن}...
ئەمجا (خالید) دەستی راستی دەهێنێت و، پێغەمبەری خوداش (صلى الله عليه وسلم) بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە بە دەستی راستی دەیگرێت و، (خالید) دەڵێت:
{من گەواهی دەدەم كە تەنها (الله) خودایە و..
گەواهی دەدەم كە (موحەممەد)یش پێغەمبەری خودایە}(صلى الله عليه وسلم) ..!!
چرپە و سرودەكانی ناخی دەردەچن...
هەموو ئەو ئاهەنگەی لە ناخیدا بوو دەردەچێت و.. هەواڵەكە دەگاتە باوكی.
* * *
ئەو رۆژەی (خالید) موسڵمان بوو، تەنها چوار تا پێنج كەسی دیكە بەرەو ئیسلام هاتبوون، كەواتە ئەو لەو پێنج كەسەدا؛ پێشەنگ بوو كە بەرەو ئیسلام هاتن.
كاتێك یەكێك لە كوڕەكانی (سەعیدی كوڕی عاص) بەو زووییە موسڵمان دەبێت، ئەوە-بەبۆچوونی سەعید- كارێكە دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سوكایەتییە بۆی لە نێو قوڕەیشدا و، زەوی لەژێر دەستەڵاتیدا دەهەژێت.

