ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چیـرۆكی خـەڵكانی شـەممان...چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

چیـرۆكی خـەڵكانی شـەممان...چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی//نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///ئەم چیرۆكە لە قورئان بەم جۆرە هاتوە، كە خودا فەرموویەتی: واتە: (ئەی پێغەمەر صلی الله علیه‌ وسلم پرسیار بكە دەربارەی ئەو شارەی، كە لەسەر رۆخی دەریابوو،

كاتێك سنووری رێسای ڕۆژانی شەممانیان شكاند (كە بێگومان بڕیاربوو رۆژانی شەممە تەرخان بێت بۆ خواپەرستی‌و، بۆ سەربەستی ماسییەكان) –بەڵام ئەوان بۆ تاقیكردنەوەو گرفتاربوونیان لە ڕۆژی شەموانیاندا ماسییەكان بە سەربەستی دەهاتن‌و دەچوون‌و وەك چەتر سەر ڕووی ئاوەكەیان دادەپۆشی‌و نزیك كەناری دەریا دەبوونەوەو هەستیان بە هێمنی دەكرد، بەڵام ئەو ڕۆژەی، كە شەممە نەبوایە بەو شێوەیە نەدەهاتنە ڕوو، ئێمە بەوڕەنگە تاقیمان كردنەوە بەهۆی لادان‌و یاخی بوونیانەوە. دەستەیەك لە پیاو چاكانیان دەستیان كرد بە ئامۆژگاری كردنیان بەڵام دەستەیەكی تری ئیمانداران بەوانیان گوت: (بۆچی ئامۆژگاری كەسانێك دەكەن، كە خودا هەر لەنێویان دەبات، یان سزایەكی توندیان دەدات؟) ئەوانیش لە وەڵامدا گوتیان: [ئاخر با بەڵگەیەكی (دڵسۆزی‌و خەمخۆریمان) بۆ خودای پەروەرگارتان پێ بێت‌و، پاشان بەشكم ئەو ستەمكارانەش خۆ بپارێزن‌و پاشگەزبنەوە).

كاتێك ئەوانیش ئەو وەبیرخستن وبەیاد هێنانەوەیان فەرامۆش كرد، سەرەتا ئەو كەسانەمان رزگار كرد، كە قەدەغەو رێگرییان لەو كارە ناڕەوایە دەكرد، ئینجا ئەوانەی ئەو ستەمەیان دەكرد تووشی سزایەكی ئازاربەخش‌و توندمان كردن، چونكە لە سنووری ڕێساكان تێپەڕیبوون. لەكاتێكیشدا هەر لووتبەرزو یاخی بوون لەوكارە ناڕەوایەیاندا‌و كۆتاییان پێ نەدەهێنا پێمان گوتن: دەببن بەو مەیموونە سەرشۆڕو دەربەدەرانەو، وەك ئەوانتان لێ بێت. هەروەها ئەی پێغەمبەر  ئەوەیان بەیادبێنەوە، كەوا خودای پەروەردگارت بڕیاری خۆی داوە لەسەرئەوەی نەهێڵێت ئەوان تاڕۆژی قیامەت بحەسێنەوەو هەمیشە تاكۆتایی دنیا كەسانێكی وابكاتە دوژمن‌و ركەبەریان، كە ئازارو ئەشكەنجەی سەختیان پێ بچێژن، بێگومان خودای پەروەردگارت بەخێرایی تۆڵە لە ستەمكاران دەسێنێت. 
هەروەها زۆر لێبوردەو میهرەبانیشە (بۆ ئەوانەی باوەڕ دەهێنن‌و تەوبە دەكەن) لە دواییدا جوولەكەكانمان لەسەر زەویدا كرد بە چەند بەشێكەوەو بەدنیادا پەرتەوازەمان كردن، وەك چەند كۆمەڵێكی لێكدابڕویان لێ هات، هەندێك لەو كۆمەڵانە چاك‌و لەخواترس بوون‌و، هەندێكیشیان لە پلەیەكی نزمتری چاكی‌و لەخواترسانی ئەوان دابوون، هەروەها بە (خێرو خۆشییەكان)‌و بە زیان‌و ناخۆشییەكان) تاقیمان كردنەوەو گرفتارمان كردن تاكو بگەڕێنەوە سەر ڕێی ڕاستی دینداری‌و خواپەرستی‌و مرۆڤایەتی.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز