سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جیاوازی ساڵی هەتاوی و ساڵی مانگی..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر///پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا (25)} [الكهف]، واتە: یارانی ئەشكەوت سێ سەد ساڵی تەواوی (هەتاوی) لە ئەشكەوتەكەدا مانەوە (ئەگەر بە ساڵی مانگی حسابی بكەین)
نۆ ساڵی تریشیان خستە سەر (واتە دەكاتە سێ سەد و نۆ ساڵ خەویان لێكەوت).
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی تێدایە كە (300 ساڵی هەتاوی) بەرامبەرە بە (309 ساڵی مانگی) بەگوێرەی دانیشتوانی زەوییەوە، بەوەش ئایەتەكە پێشڕەفتی هەیە لە زانستی گەردوونناسی و حسابە فەلەكییەكاندا، لەبەرئەوەش كە حسابكردنەكە ڕێژەییە و ئایەتەكە دەفەرموێت:{قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا يُشْڕكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (26)} [الكهف] واتە: (پێیان بڵێ): خوا خۆی دەزانێت بەماوەی مانەوەیان لە ئەشكەوتەكەدا. ئەمەش مانای وایە ژمارەی ساڵەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تری ئەم گەردوونە پڕ لە جوڵەیە دەگۆڕێت. بەپێی جیاوازی شوێن و چاودێر و چاودێریكراو، كات دەگۆڕێت، كەس نایزانێت تەنها خوای مەزن و بەدەسەڵات نەبێت.
بیردۆزی ڕێژەیی ئەنیشتاین ڕوونیكردووەتەوە كە كات بەبێ شوێن بوونی نییە، شوێنیش بەبێ كات بوونی نییە. بەوپێیە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووە تەنها لەو چوارچێوەیەدا دەچەسپێت كە تێیدا دەژیین، واتە لەسەر زەوی. ڕووداوە گەردوونییەكان كە لەم ساتەدا لە ئاسماندا دەیانبینین، مانای وەها نییە هەر ئێستا ڕوودەدەن، بەڵكو لە ڕابردوویەكی دووردا ڕوویان داوە.
كە ئەستێرەیەك لە ئاسماندا دەمرێت یان دەتەقێتەوە، مرۆڤ لەسەر زەوی نایزانێت تەنها لەڕێی پەیامێكی ڕووناكییەوە نەبێت كە ڕەنگە هەزاران یاخود ملیۆنان بەڵكو بلیۆنان ساڵ دواتر پێیبگات (بە حسابی ساڵەكانی سەر زەوی)، ئەم پەیامە ڕووناكییە ئەوكاتە درێژە دەخایەنێت، گەرچی خێراییەكی زۆریشی هەیە.

