سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژى تۆ ئه‌مڕۆیه
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
ئه‌گه‌ر به‌یانیت لێهات, چاوه‌ڕوانى ئێواره مه‌به, ئه‌مڕۆ ده‌ژیت, نه‌دوێنێ که خێر و شه‌ڕى تێپه‌ڕیوه, نه سبه‌ینێ که نه‌هاتووه, ئه‌مڕۆ, که‌له‌ژێر تیشکى ئه‌و ڕۆژه‌یت, فریاى به‌ره‌به‌یانى هه‌ڵاتوو بکه‌وه ته‌نها ئه‌و ڕۆژه هى تۆیه, ته‌مه‌نت یه‌ک ڕۆژه, که‌واته بۆ ئه‌و ڕۆژه بژى له مێشکى خۆتا, وه‌ک له دایک بووبى و, هه‌ر له ڕۆژه‌دا بمرى, ئه‌گه‌ر حسابى خۆت به‌م شێوه بکه‌یت, پێت ناوه‌ته ژیانێکه‌وه که تێدا خه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگییه‌کانى ڕابردوو له کۆڵت بوونه‌ته‌وه.
وه نه له داهاتووى ترسناک که چى بۆ هه‌ڵگرتووى؟ ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ت هه‌بێت گرنگى تایبه‌تى پێ بده, داهێنه‌ربه تیایدا, خۆت ماندوو بکه و تێبکۆشه, له ئه‌مڕۆدا پێویسته نوێژى دڵڕفێنى بکه‌یت, قورئان بخوێنه به‌تێگه‌یشتنه‌وه, وێرد بخوێنه, یادى خودا بکه‌وه,
هزر بێت بۆ له زانسته‌کان به فیکرى ئاماده و هزرى له سه‌ر خۆبکه. له‌سه‌ر خۆ به له کاره‌کان, ڕه‌وشتى جوانت پێ بێ, به‌به‌شى خودا, خۆت ڕێک و پێک بکه, خزمه‌تى جه‌سته‌ى خۆت بکه , سوود به خه‌ڵکى بگه‌یه‌نه.
ته‌نها ئه‌مڕۆ که تۆى تێداى کاته‌کانى دابه‌ش بکه, وه‌کاتێکت به چه‌ند ساتێک لێبڕوا ڕۆژێکت به مانگ لێ بڕوا کرده‌وه‌ى چاکى تیادا بچێنه, کارى جوان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک ئه‌نجام بده, بگه‌ڕێوه بۆ لاى په‌روه‌ردگارت, له تاوانه‌کانت په‌شیمان ببه‌وه و خۆت ئاماده بکه بۆ کاروانى یه‌کجارى, له مڕۆدا به دڵخۆشى بژى به ئاسایش دڵ و ده‌رونت پڕ بکه, ڕ‌ازى ببه به خواردن و ماڵ و منداڵت و خێزانت فه‌رمانبه‌رییه‌که‌ت و زانسته‌که‌ت و به‌و ئاسته‌ى تیایداى, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت(فَخُذْ مَا آتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ الشَّاكِڕ‌ينَ)الاعراف/١٤٤ واته: ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیوى وه‌ریگره و پێى ڕ‌ازى به , به‌رامبه‌ر به خوا سوپاسگوزار به.
ئه‌مڕۆ ده‌ژیت, بێخه‌م و بێئیزعاجى و بێ توڕه‌یى, بێ ده‌روون پیسى, بێ حه‌سوودى. به ڕاستى پێویسته ئه‌م گوزاره جوانه له‌سه‌ر دڵت, وه‌له‌سه‌ر مه‌کته‌به‌که‌شت بنوسى ئه‌مڕۆ ڕۆژته ئه‌گه‌ر نانێکى گه‌رم بخۆێت؟ یان چ نانێک ده‌بێت به‌قسمه‌ت که هێشتا کاتى نه‌هاتووه؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئاوێکى شیرن و به‌تامت خوارده‌وه, بۆچى خه‌م بخۆیت بۆ ئاوى تاڵى و سوێرى دوێنێ؟ یان چ ئاوێکى تام گۆڕاوى گه‌رمى سبه‌ینێ, ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌یت له‌گه‌ڵ خۆت ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ژیم بۆیه هه‌ر چرکه‌یه‌کى دێت و ئه‌مڕۆت خستۆته گه‌ڕ بۆ بنبات نانى خۆت و گه‌شه پێ کردنى ئه‌و ڕووانه‌ى سه‌رکه‌وتووى به‌کاره‌کانت په‌روه‌رده ده‌که‌یت و ده‌ڵێیت: ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ, زمانى خۆم خاوێن ده‌که‌م, قسه‌ى خراپ به‌که‌س ناکه‌م و ناڵێم, جنێو ناده‌م و غه‌یبه‌ت ناکه‌م,
ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ ماڵ و مه‌کته‌به‌که‌م ڕێک ده‌خه‌م, شێواوى ماڵ و مه‌کته‌به‌که‌م ناهێڵم, به‌ڵکو ئه‌و په‌ڕى ڕێکوپێکى ده‌نوێنم, هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا خۆم به خاوێنى ڕاده‌گرم, شێوازى ده‌رێم جوان ده‌رده‌خه‌م به‌ڕێک و پێکى ده‌ڕم, ڕێ و پێک ده‌بم له وته‌کانم و هه‌موو جموجۆڵێکم هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ژیم و هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ فه‌رمانڕه‌واى خودام نوێژه‌که‌م له کاتى خۆى بکه‌م, له‌و په‌ڕى ته‌واوى و جوانیدا سوننه‌ته‌کان به جێده‌هێنم, قورئانى پیرۆز ده‌خوێنم و ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى ده‌که‌م, شتى به سوود ده‌رخ ده‌که‌م,
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ژیم له دڵى خۆم چاکه ده‌ڕوێنم, خراپه هه‌ڵده‌کێشم به ڕه‌گى داره‌که‌یه‌وه, به‌چڵه‌پۆپه تێکه‌له‌که‌یه‌وه, له خۆ به‌گه‌وره زانین و له خۆ ڕازیبوون و رووپاییکردن بۆ رازى کردنى خه‌ڵکى گومانى باش نه‌ردن به خه‌ڵکى.
ته‌نها ئه‌مڕۆ ده‌ژیم, سود به‌خه‌ڵکان بگه‌ینم, چاکه‌یان به‌رامبه‌ر بکه‌م سه‌ردانى نه‌خۆش بکه‌م, مردوویه‌ک بینێژم, ڕێگه‌ى ڕاست نیشانى ئه‌و که‌سه بده‌م که ڕێى لێ وون بووه, برسیه‌ک تێر بکه‌م, کارى پێویست بۆ هه‌ر پێویستبوویه‌ک ئه‌نجامبده. کۆمه‌کى سته‌م لێکراوێک بکه‌م, پاڕانه‌وه و تکا بۆ لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتان بکه‌م لاى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان, دڵى دڵته‌نگێک خۆش بکه‌م, ڕێزى زانا بگرم و به‌زه‌ییم به له‌خۆم بچوکتر دابێته‌وه ڕێزى له خۆم گه‌وره‌تر بگرم.
ته‌نها ئه‌مڕۆ ده‌ژیم, چى له ڕابردوویه‌ک بکه‌م له دوێنێوه ماڵ ئاوایى لێ کردووم کۆتایى هات؟هه‌تاوى ئه‌و ڕۆژه ئاوا بووه, که‌واته: ناگریم بۆ ڕابردوو, بیر له ناخۆشه‌کانى ناکه‌مه‌وه, چونکه به‌ڕاستى ئێمه‌ى جێهێڵاوه و ده‌نگى لێمان وه‌رگرتووه, بارى کاروانى خۆى پێچاوه‌ته‌وه و هه‌تا هه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لامان, ئه‌ى داهاتوو! تۆ له جیهانى نادیاریت, که‌واته من مامه‌ڵه ناکه‌م له‌گه‌ڵ خه‌و خه‌یاڵ, ده‌روونى خۆم نافرۆشم به داڵغه‌کان, په‌له له له‌دایکبوونێکى ون ناکه‌م؟ سبه‌ینێ هیچ شتێک نییه, چونکه هێشتا درووست نه‌بووه و شتێکى ناوبراو نییه.
ڕۆژت ئه‌مڕۆیه ئه‌ى مرۆڤ, ئه‌مڕۆ جوانترین وشه‌یه له فه‌رهه‌نگى کامه‌رانیدا, بۆ که‌سێک بیه‌وێ بژى له ژیانێکى ئه‌و په‌ڕى نمونه‌ییدا, به‌جوانترین شێوه بیڕازێنرێته‌وه.

