سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌ش پێشه‌واکه‌ى فه‌رموده......ژیانى ئیمام بوخاری.....کێشه‌که‌ی نه‌یسابورو حه‌ساده‌ته‌که‌ی (الدهلی)............(11)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر.........ساڵی ٢٥٠ ک ئیمام بوخاری ره‌حمه‌تی چو بۆ نه‌یسابور، ئیمام موسلیم ده‌ڵێ: که ئیمام بوخاری هات بۆ نه‌یسابور، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و کرا، بۆ هیچ والی، یان زانا، یان که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌م نه‌دیوه بکرێت، هه‌ر هه‌مو شار چو بون به‌ره‌و پێشوازییه‌وه، ماوه‌ی دو فه‌رسه‌خ به قۆناغ خه‌ڵکی راوه‌ستا بون بۆ پێشوازی .(هدي الساري لا 490 ). پێش گه‌یشتنی ئیمام بوخاری، محمدی کوڕی یه‌حیای دوه‌لی( الذهلي )، که له زانا به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌وێ بو، به خه‌ڵکه‌که‌ی وت سبه‌ینێ من ده‌چمه پێشوازی محمدی کوڕی ئیسماعیل، هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ من دێت، با خۆی ئاماده بکات، بۆ سبه‌ی، که چونه سه‌ر ڕێی دیتیان شار رژاوه‌ته سه‌ر ڕێ! که گه‌یشته ناو شاریش، چوه دیوانی بوخارییه‌کان، ئیتر شه‌و رۆژ کۆڕی هه‌ر جمه‌ی ده‌هات، له‌ملاشه‌وه، که دوه‌لی به خه‌ڵکه‌که‌ی وتبو بچنه ده‌رسی بوخاری، هه‌ستی کرد وا فه‌قێکانی خۆشی ڕۆیشتون و، کۆڕی ده‌رسی خۆی چۆڵ بو، ئه‌مه‌ش ورده ورده ده‌بوه مایه‌ی حه‌ساده‌تی..
ئینجا حه‌ساده‌ت و غیره‌و به‌غیلی، زانای تریشی توشی غه‌یبه‌ت و دوزمانی کرد، تا ڕۆژێک فه‌قێی یه‌کێکیان چوه کۆڕی ده‌رسێکی ئیمام بوخاری و، لێی پرسی: ئه‌رێ ئه‌بو عبدالله تۆ ڕات چییه له مه‌سه‌له‌ی قورئان ؟! ئایا له‌فزی قورئان دروست کراوه، یان نا ؟! ئیمام بوخاری وه‌لآمی نه‌دایه‌وه، به‌لآم کابرا دوسێ جاری له‌سه‌ر یه‌ک پرسییه‌وه، ئیدی ئیمام گوتی: قورئان فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌یه، دروست کراو نییه، کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کان دروست کراوه، تاقیکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیش به‌م پرسیاره بیدعه‌یه.. به‌لآم کابرا که‌وته غه‌ڵبه غه‌ڵب و هاواری کرد: ئه‌وه‌تا محمدی کوڕی ئیسماعیلیش هه‌ر ده‌ڵێ: قورئان دروست کراوه!
ئیتر له‌و ساته به دواوه فیتنه‌و ئاژاوه دروست بو، چونکه له‌و زه‌مانه‌دا هه‌ر که‌س وای بوتایه، مانای وایه دژی ره‌ئی خه‌لیفه مه‌ئمون ده‌وه‌ستایه‌وه، که مه‌سه‌له‌که گه‌وره‌تر بو، که‌وته کۆڕی ده‌سه‌لآتدارانی سیاسی و زانایانی حه‌سود، تا دوه‌لی که وه‌کو موفتی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت بو بڕیارێکی ده‌رکرد و، وتی: قورئان فه‌رمایشتی خوایه‌و دروست کراو نییه، به‌لآم هه‌ر که‌س بڵێت له‌فزی قورئان دروست کراوه، ئه‌وه بیدعه‌چییه‌و نابێت که‌س قسه‌و و ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکات، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا، که هه‌ر که‌سێک بچێته کۆڕ‌و ده‌رسی محمدی کوڕی ئسماعیلی بوخاری، تۆمه‌تباری که‌ن، هه‌ر که‌سێک بچێته کۆڕ‌و ده‌رسی ئه‌و، ئه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕای ئه‌وه‌و، پێویسته قسه‌ی لێ داببڕرێت !!
ئیمام ئه‌بو عبدالله ئه‌لحاکم ده‌ڵێ: که دوه‌لی ئه‌و بڕیاره‌یدا، ئیدی که‌سانێکی زۆر که‌م نه‌بێت، که‌س نه‌یوێرا بێته ده‌رسی ئیمام بوخاری! مه‌گه‌ر یه‌کێکی وه‌کو ئیمام موسلیم وئه‌حمه‌دی کوڕی سه‌له‌مه !
محمدی کوڕی نه‌عیم ده‌ڵێ: ئه‌و زه‌مانه‌ی ئه‌و کێشه‌یه بۆ ئیمام بوخاری پێش هات، چومه لای و ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی باوه‌ڕم لێ پرسی، گوتی: باوه‌ڕ گوفتارو کرداره‌و زیادو که‌م ده‌کات، قورئانیش فه‌رمایشتی خوای په‌روه‌ردگاره‌و دروست کراو نییه، باشترین یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ریش ئه‌بو به‌کری سددیقه، پاشان عومه‌ر، پاشان عوسمان، پاشان عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب. له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه ژیاوم و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌مرم و، ان شا‌و الله له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش زیندو ده‌کرێمه‌وه. (هدي الساري ل491). بۆیه تا له ژیانی پیرۆزیدا مابو، هه‌ر سور بو له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌و راو بۆچونه‌ی، ته‌نانه‌ت له سه‌ره مه‌رگیشیدا، که خه‌ڵکی له ده‌وری بون، ریشی پیرۆزی خۆی گرت و گوتی: پشت به خوای خۆم ده‌به‌ستم و کاره‌کان ته‌سلیم به‌و ده‌که‌م، خوا خۆی بینه‌ره، خوایه گیان، جه‌نابت ده‌زانی له هاتنم بۆ نه‌یسابور، نه شانازی و، نه‌خۆبادانم ویستوه به‌سه‌ر که‌سدا، نه پله‌و پایه‌ی ناو خه‌ڵکیشم ویستوه، به‌لآم که نه‌مویست بچمه‌وه ولآته‌که‌ی خۆم، هه‌ر له‌به‌ر حه‌ساده‌تی خه‌ڵکی بو، ئه‌وا لێره‌ش که‌وتمه به‌ر شالآویی، خوایه گیان، جه‌نابت ده‌زانیت که ئه‌و حه‌ساده‌ته‌ی ئه‌و کابرایه پێم ده‌بات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و خێره‌ی، که جه‌نابت پێت به‌خشیوم..(هدي الساري ل 491).
ئیمام ئه‌لحاکم له ئه‌بو عبدالله‌ی ئه‌لئه‌خره‌مه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، که گوتویه‌تی: ئیمام موسلیم و ئه‌حمه‌دی کوڕی سه‌له‌مه، کۆڕ‌و ده‌رسی دوهلییان بۆ کۆڕ‌و ده‌رسی بوخاری واز لێ هێنا، پێی وتن: والله ناهێڵم که‌سێک بچێته کۆڕی ئه‌وه‌وه‌و بێته‌وه کۆڕی من، ناشهێڵم من و ئه‌و له شارێکدا نیشته‌جێ بین !! که هه‌واڵه‌که‌یان دا به ئیمام بوخاری، خۆی پێچایه‌وه‌و نه‌یسابوری به‌ره‌و بوخارا به‌جێ هێشت.
هه‌ر فه‌رسه‌خێک سێ میل بوه، هه‌ر میلێک چوار هه‌زار باڵ بوه، هه‌ر باڵێک ٢٤ په‌نجه بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌نجه‌یه‌ک دو سانتیمه‌تری بۆ حسێب بکرێت، باڵێک ده‌کاته ٤٨ سم، میلێکیش ده‌کاته ٩٢٠ر١ مه‌تر، که‌وابو یه‌ک فه‌رسه‌خ ده‌کاته‌٧٦٠ر٥ کلم. که‌وابو ماوه‌ی ده کیلۆمه‌تر خه‌ڵکی بۆ پێشوازی ئیمام بوخاری ره‌حمه‌تی وه‌ستابون !!

