سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن ره‌زامه‌ندى دڵه‌کان به ده‌ست ده‌هێنیت ؟
نوسینى /الشیخ عبدالحمید البلالی ......وه‌رگێڕانى / حه‌یده‌ر حه‌مه ساڵح ........ئه‌مه پرسیارێکه له‌سه‌ر لێوه‌کانی زۆرێک له بانگخوازانه‌وه ده‌بیسترێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ده‌ست هێنانى دڵه‌کان بریتیه له ده‌روازه‌یه‌کی سروشتى و سه‌ره‌کى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى پێ بانگهێشت بکه‌یت و هیدایه‌تیان بده‌یت، سروشتى مرۆڤى وایه ، هه‌موو مرۆڤێک وته‌و ئامۆژگاری له که‌سێک وه‌رده‌گرێ که خۆشی بوێت و دڵی له‌لای بێت، ره‌وانبێژی زمان پاراویی نیه، ئه‌مه ئه‌و هۆکاره‌یه که زۆر که‌س لێی وون بووه کاتێ که ده‌بینێ که‌سێک نه‌سه‌روه‌ت و سامانێکى هه‌یه، نه زانست و زانیاری و نه زمان پاراوی و ڕه‌وانبێژى، به‌لآم مرۆڤه‌کان لێی کۆده‌بنه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بانگیان بکات که‌مه‌ندکێشی کردوون، باشه چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خاوه‌ن زانستێک بێت ؟
ده‌ست خستنى دڵه‌کان و که‌مه‌ندکێش کردنیان هونه‌رێکه پێویسته فێری ببیت و کاری له‌سه‌ر بکه‌یت به‌تایبه‌ت بۆ که‌سێک که رێگه‌ى بانگخوازى ده‌گرێته به‌ر تا ئه‌و کاری بانگخوازیه‌ی له‌سه‌ر ئاسان ببێت که خوا فه‌رمانى پێکردوه وه له گرنگترین رێگاکانى به ده‌ست هێنانى دڵه‌کان بریتییه له :
١. درێژه‌دان به‌زه‌رده‌خه‌نه له هه‌مووکاتێکدا .
٢. جێ به‌جێ کردنى پێویستى که‌سانى تر یان ده‌ست پێشخه‌ری له هه‌وال پرسیندا .
٣. پێشوازى کردنى به‌رده‌وام و بانگ کردنى به‌ناو یان نازناو یان به خۆشترین ناو که پێى بانگ ده‌کرێت.
٤. به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى له‌کاتى دیارنه‌بوونى ، سه‌ردانى نه‌خۆشیی له‌به‌ر خوا.
٥. هه‌وال پرسین و ده‌رخستنى تامه‌زرۆیی به هۆی دیار نه‌بوونیه‌وه .
٦. خۆ به‌که‌م زانین له کاتى جێ به‌جێ کردنى پێویستیه‌کى دا، واته وا خۆت ده‌رنه‌خه‌ى که له‌و زیاتر بیت .
٧. وه‌لآم دانه‌وه‌ى باش و پۆزش هێنانه‌وه له‌کاتى نه‌توانینى یارمه‌تی دانیدا .
٨. ئاگات له هه‌ست و نه‌ستى بێت له کاتى وته‌و گفتوگۆ و گاڵته‌کردن دا.
٩. هاوسه‌نگى پاراستنى که‌سیه‌تى واته گۆڕانکاری بێ مه‌به‌ست ،جارێ توڕه‌بیت و جارێ هێمن، کاتژمێرێک هه‌ڵه‌شه‌و کاتژمێریک دامه‌زراو و په‌شیمان و به‌و شێوه‌یه .
١٠. دادپه‌روه‌ری له‌کاتى هه‌ڵسوکه‌وتى رۆژانه‌دا له‌گه‌ل که‌سانى تر و دروست نه‌کردنى دووبه‌ره‌کى به‌هۆی پاره‌و پله‌و ره‌گه‌زه‌وه.
١١. رێزگرتن له بیر‌و بۆچونه‌کانى و بێ‌نرخ سه‌یر نه‌کردنى، مه‌گه‌ر له‌گه‌ل شه‌رع دا نه‌گونجاو بێت.
١٢. ده‌ست پێشخه‌ری له خۆشه‌ویستى ده‌ربڕین دا و نه‌رم و نیانى به‌رده‌وام ، وه‌ک ئه‌وه‌ى له کاتى به‌یه‌ک گه‌شتندا بڵێیت سلآو له برای به‌ڕێزم ،یان ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ی که له‌به‌ر خوا خۆشم ده‌وێیت، یان سلآو له خۆشه‌ویستى دڵم .....هتد.
١٣. دیاری پێشکه‌ش کردن.
١٤. به هانه هێنانه‌وه بۆی و گومانى باش بردن.
١٥. لێ‌خۆش بوون له‌کاتى هه‌ڵه‌کردن دا و رازی بوون به هه‌ڵه‌کانی و ده‌ست پێشخه‌ری له لێبووردندا.
تێبینى /ئه‌م بابه‌ته له کتێبی ( تاملات بعد الفجر) وه‌رگێڕدراوه

