سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چێژى ماندوبوون بۆ خوا
ئه‌ندازیار عوسمان......دکتۆر عبدالرحمان السمیط، له ناوه‌ندى بوو له وڵاتى کوێت، حه‌زى ده‌کرد له ئه‌فریقیادا کاربکات بۆ خوا، ساڵ له دواى ساڵ تێپه‌ڕى و کۆلێژى پزیشکى ته‌واوکرد، خوا به نییه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ کرد و ژنێکى خێرخوازى کوه‌یتى بڕه پاره‌یه‌کى بۆ نارد که مزگه‌وتێک دروست بکات له شوێنێکدا که پێویست بێت، ئه‌ویش چوو له ناوچه‌یه‌کى ئه‌فریقیادا دروستى کرد، به‌مه‌ش ناسراو خێرخوازان هاوکاریان کرد‌و، کارى چاکى پێشکه‌ش کرد‌و، به ملیۆنه‌ها که‌سى موسوڵمان کرد. ناوبراو باسى ئه‌زموونى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت: بیست‌و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ده‌ستمان کرد به‌کارکردن له ئه‌فریقیا، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین که ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌مان بێته ڕێ، که هه‌رچه‌ند بیر له پاداشته‌که‌ى ده‌که‌ینه‌وه لاى خوا له‌ززه‌تى لێوه‌رده‌گرین. بڕوام نه‌ده‌کرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مانگادا له پشتى لۆرىیه‌کدا سواربم که هه‌موو گیانى ژانى ده‌کردوسى ساڵ بوو لۆرى بوو، ڕۆژوو دوو ڕۆژ نا به‌ڵکو ده ڕۆژى ڕه‌به‌ق له ڕێگایه‌کى خۆڵى پڕ چاڵ و چۆڵیدا. من دڵخۆش بووم به‌هاوه‌ڵه‌کانى سه‌فه‌رم که ناوبه‌ناو هه‌ر ته‌وقه سه‌رم خۆڵاوى ببوایه سه‌ریان بۆ ده‌لستمه‌وه ؟؟!
جارێک گرتیانم و له بنکه‌یه‌کى پۆلیسدا چه‌ند سه‌عات به پێوه ڕایان گرتم چونکه ئه‌فسه‌رى بنکه‌ى پۆلیسه‌که گاورێکى توندڕه‌و بوو.
به‌ڕاستى من نامه‌وێ بچمه سه‌ر ئه‌و باسه به دوورودرێژى که له زه‌لکاوه‌کان و نووستنى ناو کوخه‌کان و ڕۆیشتنى زۆر به‌پێ وتینوێتى و برسێتى تووشمان بووه وچه‌نده‌ها جاریش ته‌قه‌مان لێکراوه له‌و ناوچانه‌دا که شه‌ڕى ناوخۆى تیابووه.
ئه‌گه‌ر لۆرى قسه‌ى بکردایه ئه‌و لۆرىیه شایه‌تى بۆ ئه‌داین که لایه‌نێک داى پێمان وله حه‌ڤده ساڵ کارکردن‌دا دووجار سووتانیان و چاکمان کرده‌وه‌و ئێسته‌ش ئیشى پێده‌که‌ین.
جارێک لۆرى یه‌کیان سووتانین که چیمه‌نتۆى بارکردبوو بۆ بیناکردن و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و، سایه‌قو بانگخوازه‌که‌مان به‌هه‌زار حاڵ ڕزگاریان بوو، هه‌شتا کیلۆمه‌تر به‌پێ ڕۆیشتن تاگه‌یشتنه شارێک، چیمان هه‌بوو سووتا له لۆرىیه‌که‌دا له په‌ساپۆرت و شتى تر، ئه‌وه‌ى زیاتر نیگه‌رانى کردم ئه‌و فه‌رده شه‌کره‌بوو که ده‌مانویست بیبه‌ین بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که که ڕه‌مه‌زان بوو به ڕۆژووبوون و هه‌شت ساڵ بوو تامى شه‌کریان نه‌کردبوو.
نامه‌وێ باسى ئه‌و بانگخوازانه‌شمان بکه‌م که له خوارووى سۆدان و لیبیریاو سیرالیۆن و مۆزه‌نبیق و صۆماڵ و شوێنه‌کانى تردا گیانى خۆیان به‌خت کرد بۆ خوا که منیش شوێن پێى ئه‌وانم هه‌ڵگرتووه.
من په‌شیمان نیم له‌کارکردن له‌م بواره‌دا، چونکه به‌قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵم بژاردووه‌و ڕازیم به قه‌زاوقه‌ده‌رى خوا، به‌ڵام به‌زه‌ییم به‌وانه‌دا دیته‌وه که خه‌ریکى دنیان و نازانن له‌ززه‌تى کارکردن وخۆڕه‌نجاندن بۆ خوا چۆنه‌و چه‌ند پیرۆز‌و پڕ خێره. (سايتىصةييد.نيت).

