سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنى ئه‌ستێره‌کان
که له کاروانێکى دووره‌وه به‌ره‌و مه‌نزل دێیته‌وه‌ودره‌نگ ده‌که‌ویت، به‌ره‌به‌ره ده‌که‌ویته ئامێزى دنیاى خامۆش و کشوماتهوهو، شه‌وه‌زه‌نگت به‌سه‌ردا دێت‌و ئینجا به تێڕامانێکه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌بڕیت بۆ ئاسمان، ده‌که‌ویته بیرکردنه‌وه‌یه‌کى قوول و ئه‌ندێشه‌یه‌کى سه‌یره‌وه، له دڵى خۆتدا پرسیار ده‌که‌یت له‌م دیمه‌نه خواکردانه‌ى ئاسمان که چه‌رخاو چه‌رخه مێشکى مرۆڤیان هه‌ژاندووه… جا پارێزگارى کردنى ئه‌م ملیاره‌ها ملیار ئه‌ستێرانه‌و، دابینکردنى وزه‌یان بێ که‌موکووڕى و، رێنه‌دان به تێکچوون و به‌یه‌کداماڵین له‌سووڕگه‌کانیانداو، به‌ڕێوه‌بردنیان له ملیاران ساڵه‌وه تاوه‌کو ئێستا به‌هه‌مان یاسا‌و ده‌ستوور، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که کردگارى ئه‌مانه زۆر بهههیبهتى و شکۆداره…
بۆ نموونه خۆر نزیکه‌ى پێنج ملیار ساڵه تیشک‌و رووناکىو گه‌رمى ده‌دات، به‌هۆى گه‌رمه کارلێکه ناوکىیه‌وه( التفاعلات الحرارية)، که له هه‌ر یه‌ک چرکه‌یه‌کدا (616) ملیۆن ته‌ن هایدرۆجین ده‌بێت به (612)ملیۆن ته‌ن هیلیۆم وه به بۆچوونى زانایان ره‌نگه خۆر بتوانێت تا پێنج ملیار ساڵى دیکه‌ش گه‌رمى بدات‌و کارلێکه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌موو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى که له‌شه‌ودا به ئاسمانه‌وه ده‌یبینین، به‌شێکن له گه‌له ئه‌ستێره گه‌وره‌که‌مان که (ريَى كاكيَشان)ه‌و بریتیه له (200) ملیار ئه‌ستێره؟!!…
ئه‌م بوونه‌وه‌ره پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه، که مرۆڤ چه‌نده لێى بکۆڵێته‌وه هێشتا هه‌ر که‌مه، قورئان زۆر به جوانى هانمان ده‌دات له‌سه‌ر تێفکرین‌و ورد بوونه‌وه لێى، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت: (الذي خلق سبع سماوات طباقا، ما تر‌ى في خلق الرحمن من تفاوت، فارجع البصر هل تر‌ى من فطور، ثم ارجع البصر كرتين ينقلب إليك البصر خاسئا وهو حسير ـ الملك 4)، واته: ( ئه‌و خوایه‌ى که حه‌وت ئاسمانى دروستکردووه، یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک، تۆ له دروستکردنیدا هیچ ناڕێکیه‌ک نا‌بینیت، ئه‌گه‌ر گومانێکت هه‌یه چاو بگێڕه‌و بزانه هیچ ناته‌واویه‌ک ده‌بینیت؟، دووباره چاو بگێڕه، یه‌ک له‌دواى یه‌ک، چاوت به نائومێدى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لات‌و هیچ نادۆزێته‌وه له که‌مو کووڕى و ناته‌واوى)…
یان ده‌فه‌رموێت: ( أفلم ينظروا إلى السما‌ء فوقهم كيف بنيناها و زيناها و مالها من فروج، والأرض مددناها وألقينا فيها رواسي وأنبتنا فيها من كل زوج بهيج، تبصرة وذكرى لكل عبد منيب ـ ق )، واته: ئایا له‌و ئاسمانه‌ى به‌سه‌ریانه‌وه‌یه ورد نابنه‌وه که چۆن دروستمان کردووه‌و رازاندوومانه‌ته‌وه، به جۆرێک که‌موکووڕى و که‌لێنى تێدا نیه؟!… هه‌روه‌ها زه‌ویمان راخستووه‌و که‌ژو کێومان له‌سه‌رى دامه‌زراندووه، وه له هه‌موو جۆره روه‌کێکى جوان‌و بۆنخۆش‌و تامدارمان تێدا رواندووه، ئه‌مانه هه‌مووى بۆ یادخستنه‌وه‌وچاوکردنه‌وه‌ى هه‌موو به‌نده‌یه‌که که بۆ لاى ئێمه بێته‌وه.له خزمه‌ت قورئاندا / نووسه‌ر ..
ئه‌وانه‌ى به‌دواى یه‌قیندا ده‌گه‌ڕێن له‌زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى زۆر ده‌بینن وله نه‌فسى خۆشیاندا به هه‌مان شێوه ،قورئان ده‌فه‌رموێت :( وفي الارض آيات للموقنين ، وفي انفسكم افلا تبصرون) الژاریات٢٠ ..
ئه‌وانه‌ى که ئارامگرن و یه‌قینیان هه‌یه خواى گه‌ولره ده‌یانکاته پێشه‌واو مامۆستا‌و خه‌ڵکى ڕێنمایى ده‌که‌ن به پێى به‌رنامه‌ى خوا ( وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْڕنَا لَمَّا صَبَرُوا وَكَانُوا بِآياتِنَا يُوقِنُونَ) (السجدة:24) ..
ئه‌وانه‌ى بڕوادارن و یه‌قینیان هه‌یه به ڕۆژى دوایى ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون ( وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ أُولَئِكَ عَلَى هُدىً مِنْ رَبِّهِمْ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) (البقرة:5)
حه‌زره دروودى خواى له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت : (صلاح أول هذه الامة بالزهد واليقين ، ويهلك آخرها بالبخل والامل ) أحمد

