سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوای دانا و ئاگادار پێی وتووم
ئهندازیار عوسمان.......پێغەمبەر(د.خ) لای زەینەبی خێزانی شەربەتی هەنگوینی دەخواردەوە، خاتوو عائیشە و حەفصە کەهەوێی بوون پێیان ناخۆش بوو،
بڕیاریاندا کە پێغەمبەر چوو بۆلای هەرکامیان پێی بڵێن تۆ (مەغافیر) ت خواردووە، (مەغافیر) یش خواردنێکی شیرینی بۆن ناخۆشە، جا کەپێغەمبەری خوا چوو بۆلای خاتوو حەفصە پێی وت: بۆنی مەغافیرت لێ دێ و مەغافیرت خواردووە، حەزرەتیش فەرمووی: نەخێر مەغافیرم نەخواردووە، بەڵکو لای زەینەب شەربەتی هەنگوینم خواردۆتەوە، جامادەم ئەو بۆنەم لێ دێ ئیتر ئەو شەربەتە ناخۆمەوە، بەڵام ئەم قسەیە بەکەس مەڵێ.
خاتوو حەفصە کە هاو تەگبیر بوو لەگەڵ عائیشە، ئەم قسەیەی بۆ گێڕایەوە. خوای گەورەش پێغەمبەری ئاگادارکردەوە، بۆیە پێغەمبەر لۆمەی حەفصە کرد و فەرمووی: ئەم قسەیەت بۆ عائیشە گێڕایەوە؟ حەفصەش وتی: کێ لەمە ئاگاداری کردیت؟ حەزرەت فەرمووی: خوا ئاگاداری کردم.
ئەم قسەو باسە گەیشتەوە خێزانەکانی تری پێغەمبەر، حەزرەت تووڕەبوو سوێندی خوارد تامانگێک نەچێ بەلایانا، تەنانەت خەریک بوو تەڵاقیشیان بدات، ئیتر ئەم ئایەتانە هاتەخوارەوە و چارەسەری کێشەکەی کرد. کە بەڕاستی ئەم ئایەتانەش بەڵگەی روون و ئاشکران کە قورئان دانراوی محمد نیە ، چونکە کەس نیە بێت رووداوێکی خۆی و خێزانەکانی ئاوا تۆماربکات،هەروەها ئەو غەیب نازانێ ، مەگەر شتانێک کە خوا بەوەحی ئاگاداری بکات، خوای گەورە لەسەرو حەوت ئاسمانەوە بەچەند ئایەتێک ئەو کێشەیەی چارەسەرکردو لەقورئاندا تۆماری کرد کەهەردەم پەندو ئامۆژگاری بێت و بۆ موسڵمانان. هەروەک دەفەرموێت:
(يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاةَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ )(1)التحریم ، ئەی پێغەمبەر بۆ شتێک کەخوا بۆی حەڵاڵ کردویت تۆ لە خۆتی قەدەغە دەکەیت، ئەتەوێ ژنەکانت لێت رازی بن، خوا لێخۆشبووی میهرەبانە.
(قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ) (2) التحریم ، بێگومان خوا دایناوە بۆتان کردنەوەی سوێندەکانتان ئەو رێ یەی ک ەبە سوێند لەخۆتانی دەگرن دەتوانن بە فیدیە بیکەنەوە خوا دۆستی ئێوەیە و دانای کاردروستە.
(وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَى بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَنْ بَعْضٍ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ قَالَتْ مَنْ أَنْبَأَكَ هَذَا قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ) التحریم (3)کاتێ کە پێغەمبەر بە نهێنی قسەیەکی درکاند لای هەندێ لە ژنەکانی ئنجا کە ئەو ژنە قسەکەی ئاشکرا کرد و خواش پێغەمبەری ئاگادارکرد، پێغەمبەر هەندێک لەقسەکانی باسکرد و هەندێکی باس نەکرد، ئنجا کە پێی وت، ژنەکەی وتی: کێ ئەمەی پێ وتیت؟
فەرمووی: خوای دانا و ئاگادار پێی وتووم (إِنْ تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا وَإِنْ تَظَاهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْڕيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَلِكَ ظَهِيرٌ)
ئەی (حەفصەو عائیشە) ئەگەر هەردوکتان پەشیمان ببنەوە و بابدەنەوە بەلای خواو پێغەمبەرا جێی خۆیەتی، چونکە بەڕاستی دڵتان لەڕێی راست لایدا، وەئەگەر پشتی یەکتر بگرن لەسەر بەربەرەکانێی پێغەمبەر هیچتان بۆ ناکرێت چونکە بێگومان خواوجبریل و موسڵمانانی باش پشتیوانی ئەون، وە هەرچی فریشتەی تریش هەیە هەمووی هاوپشت و یارمەتیدەری ئەون. ئنجا ئەیان ترسێنی بەتەڵاق دان:
(عَسَى رَبُّهُ إِنْ طَلَّقَكُنَّ أَنْ يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِنْكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا )(5)التحریم)التحریم ،هیوا وایە ئەگەر ئێوە تەڵاق بدات، خوای ئەو لە جیاتی ئێوە ژنانێکی چاکتر لەئێوەی بداتێ، کە هەمووشیان موسڵمان و بڕوادر و نزاکار و تەوبەکار و خواپەرست و کۆچکەربن لەڕێی خوادا، لەبێوەژن ولە کچ.
بەم سەرەتای سوورەتە کە هاتە خوارەوە، وە بەم ئامۆژگاری یە بۆ پێغەمبەرو خێزانەکانی، کێشەکە چارەسەر بوو، هەموو شت چووەوە جێی خۆی و پێغەمبەر هیچ لەدڵیا نەماو، پێغەمبەرو ماڵ و خێزانی ژیانیان وەک سەعات کەوتەوە گەڕو دەستی کردەوە بەبڵاوکردنەوەی پەیامی خوا و، کەوتە دانانی بناغەی ئاینێکی جیهانی و، دروستکردنی گەلێکی نموونەیی و، رێکخستنی دەوڵەتێکی ئیسلامی، لەسەر شێوەیەکی تازەی خوایی کەتائێستا نموونەی نەبینرابێ.

