سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كورتـەی چیـرۆكـەكە..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگهی تهفسیر///ئەم ئایەتانە دەربارەی چیرۆكی ئاوایییەك (شارۆچكەیەك)ی جوولەكەكان دەدوێن، كە كەوتبووە سەر كەناری دەریا، شارۆچكەكەش یەكێك بوو لەو چەندان شارۆچكەیە، كە جوولەكەكان
لەو سەردەمەدا تیایدا دەژیانو كەوتبووە سەر رۆخی دەریایەك لەو دەریایانە (واتە نەزانراوە، كە كام شارۆچكەو لەسەر رۆخی كام دەریا بووە).
جوولەكەكانی دانیشتووی ئەو شارۆچكەیە فەرمانی ئەوەیان پێكرابوو، كە لە ڕۆژی شەممەدا ماسیو نەهەنگەكان ڕاو نەكەن، بەڵام لە تەواوی ڕۆژەكانی تری هەفتەدا بۆیان ڕەوا بوو، كە ڕاوەماسی بكەن. خودا بەم ڕاسپاردەیە تاقی كردبوونەوە، چونكە لە ڕۆژانی مۆڵەتی ڕێ پێدراوی ڕاوەماسییاندا ماسییەكان لێیان دووردەكەوتنەوە، لەكاتێكدا لە ڕۆژانی شەممەدا ئەو ماسییانە "بەزۆریی وەك چەتر (شرعاً) لە كەناری دەریایەكی" كۆدەبوونەوە. شەیتانیش وەسوەسەو خەیاڵی خراپی خستە نێو دەروونی كۆمەڵێك لە خەڵكی شارۆچكەكەوەو كاری ڕاوكردنی ماسیەكانی لەدڵادا بۆ جوان كردن.... بەڵام ئاخر چۆن فڕوفێڵا لە فەرمانی خوادا دەكەن؟ شەیتانەكەیان ڕێگەی فێڵێكی وردی شەیتانیانەی پیشان دانو ڕێنمایی كردن بۆ شێوازێكی دی، كە ڕۆژانی شەممە ڕاوی ماسییەكانی تێدا بكەن.
خەڵكی شارۆچكەكەش لەئاست هەڵسوكەوتی ئەو كۆمەڵە دەستدرێژكارەدا بوونە دوو تاقم:-
تاقیمی یەكەم: ئەوكەسە پیاوچاكو بانگەوازكارانە بوون، كە ئەركی خۆیان لە بانگەوازدا بەجێگەیاندو بەرپەرچی فێڵبازەكانیان دایەوەو ئیدانەی فڕوفێڵیان كردن، كە لە فەرمانی خوادا دەیانكردو ئیدانەی دەستددرێژیو ڕاوكردنی ڕۆژانی شەممەیان كردن.
تاقمی دووەم: ئەوكەسە بێدەنگو بێ هەڵوێستانە بوون، كە لەئاست دەستدرێژیی دەستدرێژكاراندا بێدەنگ بوونو، تەنانەت گەلێك گازاندەشیان لە پیاوچاكە بانگەوازكارەكان دەكرد لەسەر ئەوەی، گوایە هیچ سوودێك لە ئامۆژگاریو پەند دادانی گەلی لەنێو چووی سزا دراودا نییە.
بێگومان چاكە خوازەكانیش وەڵامیان بۆ لۆمەكارانی بێدەنگ ئەوەبوو مەبەستی ئەمان لەم بەربەرەكانییەی دەستدرێژكارەكان ئەوەیە، بەڵگە بخەنە بەردەم خودا، كە رێگرییان لە خراپە كردووەو، ئەركی سەرشانیان بەجێهێناوەو، پاشان بەشكم ئەو گەلە لە سنوور تێپەڕیوە وریاببنەوەو لە ئاكامی كارەكەیان بترسن. جا كاتێك سزای خودا تووشی دەستدرێژكارو لە سنوور تێپەڕبوان بوو، خودا ڕوخساری وەك مەیمونی دەربەدەركراو ناشیرین كردنو ئەم ناشیرینەكردنەش بەبارێكی واقیعیو ڕاستەقینە بووەو، دوای ئەوەش ئەو (بە مەیموون كراوانە) زاووزێیان نەكردووەو، نەوەی وەك خۆیان نەخستۆتەوەو، تا ماوەیەكی كەم ژیاونو قڕیان تێكەوتووە.
هەروەها خودا تاقمە چاكەخوازو بانگەوازكارەكەی لەو سزایە پاراستووە. ئیدی قورئانیش دەربارەی چارەنووسی تاقمە بێدەنگەكە هیچی باس نەكردووە، بۆیەش هیچی وای لەبارەوە باس نەكردوون، چونكە لاوازو كەمتەرخەم بوون لەپاراستنی رێسای خوادا، جا لەبەرئەوەش، كە لەگەڵا رزگاربواندا باسیان نەكراوە، لەوانەیە لەگەڵا ناشیرین كراوەكاندا تیا چووبن (والله اعلم).

