سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مـار ..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن //نووسینگهی تهفسیر ///خوای گەورە لەبارەی مارە گەورەكەی موسا پێغەمبەرەوە (سەلامی خوای لێبێت) دەفەرموێت:{فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ (107)} [الأعراف]. واتە: (موسا) گۆچانەكەی فڕێدا و دەستبەجێ بوو بە مارێكی ئاشكرا.
(پعبان) مارێكی گەورە و درێژە و هەندێجار مەبەست لێی ماری نێرە. ئەمجۆرە لە زۆربەی خشۆكەكان زیاتر توانای ژیانی هەیە لە بوارگەلی فراوانی گەرمیدا. بە درێژكۆلەیی لەشی جیادەكرێتەوە كە هیچ پەلێكی نییە. بڕبڕەی پشتیشی جۆرێك جوڵەی هەیە دەتوانێت بازبدات، مار پێڵوی نییە بۆیە چاوی داناخات.
هەندێك لە مارەكان بەدەوری نێچیرەكەیاندا پێچ دەخۆن و پەستانی دەخەنە سەر و دەیكوژن و پاشان لوشی دەدەن. مار دەتوانێت ئاژەڵی گەورەتر لەسەری خۆی بخوات. هەیانە دەتوانێت ئاسكێك بكوژێت و بیخوات بەهۆی ئەوەوە كە دەتوانێت كۆی ئێسكی دەمی پێكەوە بجوڵێنێت، چونكە كاكیلەكانی پێكەوە نەبەستراون.
خوای گەورە دەفەرموێت:{فَأَلْقَى مُوسَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (45)} [الشعراء] . (تلقف) واتە بەخێرایی و باشی نێچیرەكەی دەخوات. ئایەتەكە واتە: موسا گۆچانەكەی فڕێدا، هەرچی درۆ و دەلەسە و گوریس و داریان هەبوو، هەر هەمووی هەڵلوشی و لەناوی دا.
ژار تاكە هۆكاری خۆپارێزی مـار نییە، ماری گژوگیایی ئەوروپی بەدەردانی شلەیەكی بۆن ناخۆش پارێزگاری لەخۆی دەكات. مـاری لوت چەماوەش خۆی وەك مردوو پیشان دەدات و بەپشتدا خۆی هەڵدەگێڕێتەوە. زۆرینەی مارەكان ژاریان هەیە وەك (ماری كۆبرا) كە لە هیند و چین هەیە و هەندێكیان درێژییان دەگاتە پێنج مەتر و زیاتریش.
لەبارەی جوڵەی مارەوە خوای گەورە دەفەرموێت:{فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَى (20)} [طه]. واتە: هەر كە فڕێی دا، بوو بەمارێكی زیندوو، بەخێرایی دەجوڵایەوە.
لەڕاستیدا ماری درەختان دەجوڵێن و بەنێو درەختەكاندا بەخێراییەكی زۆر خۆدەخلیسكێنن و دەجوڵێن. ماری بیابانیش بەشێوەیەكی لولپێچی دەجوڵێن تا لەنێو لمی بیاباندا خۆ نوقم دەكەن (ئەم كارەش وەك هەڵاتن لە گەرمای بیابان ئەنجام دەدەن).
مارە دەریاییەكانیش (كە لە پۆلی ماسییەكان دادەنرێت) زۆربەیان بۆ هێلكەدانان بەرەو كەنارەكان ناچن، بەڵكو هەر لە لەشی خۆیاندا هێلكەكان دەتروكێنن و بێچووی زیندوو لەدایك دەبێت و دەشتوانێت مەلەبكات. ئەم مارانە بەتەواوی ئاوین و لوتیان زمانەی تایبەتی هەیە ڕێ لە چوونەژوورەوەی ئاو دەگرێت بۆ نێو لەشیان.

