سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نه‌خشه‌ی که‌نیسه بۆ گاورکردنی مسوڵمانان له جیهاندا ..
ئه‌ندازیار عوسمان......... موسڵمان بوونی یه‌کێک له گه‌وره قه‌شه‌کانی ئه‌فریقا که له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له ماوه‌ی دوو ساڵدا زیاتر له ١٥٠ هه‌زارکه‌س و ٢٥٠٠ قه‌شه هاتوونه ناو ئیسلام
*ئاشکرا بونی هاوپه‌یمانیه‌کی قێزه‌ون له نێوان که‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا‌و عه لمانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات
اشوک کولن یانق له چه‌ند دێڕێک‌دا :
له شاری یرول ی ناوچه‌ی بحیرات له خوارووی سۆدان له دایک بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له هه‌ر له‌وێدا ته‌واو کردووه .
خوێندنی ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی له ئۆغه‌نده ته‌واو کردووه .
زانیاری لاهوتی له ویلایه‌تی ته‌کساسی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌واو کردووه .
باوکی به‌رپرسی که‌نیسه بووه له ڕۆژهه‌ڵات وناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا که‌بنکه‌که‌ی له ئوغه‌نده‌یه.
چه‌نده‌ها شه‌هاده‌ی دبلۆمی وه‌رگرتووه له بواره‌کانی خوێندن و نه‌خشه‌کێشانی که‌نه‌سی و به گاورکردن و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵ له نه‌رویج و کینیاو خه‌رتووم .
ماجستێری به ده‌ست هێناوه له زانیاری لاهوتا له زانکۆی اکسفورد له به‌ریتانیا .
بۆته خاوه‌ن زۆرێک له پله‌و پایه که‌نه‌سیه‌کان له‌وانه :
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی نه‌رویجی بۆ یارمه‌تیدانی که‌نه‌سی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی نه‌رویجی بۆ یارمه‌تی وگه‌شه‌ی منداڵان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی لادان و نه‌هێشتنی ڕوداوه‌کان بووه له سۆدان، که ڕێکخراوێکی هاوبه‌شی سویدی و دانمارکی و هۆڵه‌ندیه .
قه‌شه بووه له که‌نیسه‌ى ئه‌سقه‌فی له خه‌رتوم .
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن بووه له سۆماڵ که‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
ئه‌مینداری گشتی کۆڕی که‌نیسه‌ی جیهانی بووه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا (1992-1993ز ) .
لێپرسراوی خوێندنی باڵای که‌نیسه بووه له ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا .
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆلیجی نیل بووه بۆ دیراساتی لاهوتی له سۆدان .
ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی لاوانی مه‌یسحی بووه ( 1987 و1988ز ) .
ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی یه‌کگرتنی مه‌سیحی بووه له ئه‌فریقا .
له ساڵی ٢٠٠٢ز بووه به مسوڵمان.
ئێسته‌ش ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی یه‌کگرتنی ئیسلامیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن وئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سۆدان ٢٠٠٣ز .
دوای ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین هیوای که‌نیسه بوو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت ، حه‌قیقه‌تی دۆزیه‌وه‌و زۆرێکیش له ڕاستیه شاراوه‌کانی ده‌رباره‌ی که‌نیسه‌و نه‌خشه‌کانی که‌نیسه‌ى ئاشکرا کرد .
دوای چه‌نده‌ها دیراسه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و خۆێندن له ئاینی که‌نه‌سیدا، گه‌شته ئه‌و ڕاستیه‌ی که ته‌نها دینێک ڕاست بێ و نه‌شێوێنرابێ ئاینی ئیسلامه .
دوای ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ری که‌نیسه بوو بۆ چه‌نده‌ها شوێن، بووه نوێنه‌ری ئیسلام و ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ خزمه‌تکردنی ئیسلام.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت به‌رامبه‌ر گاوره‌کان : [ ولاتقولوا ثلاثة انتهوا خيرا لكم انماالله اله واحدٍٍٍِِ ]١٧١ النسا‌و واته : واز بێنن له به خوا کردنی عیسا ئه‌وه باشتره بۆ ئێوه، به ڕاستی بووه یه‌کێک له‌وانه‌ی که باشترین و چاکترینی هه‌ڵبژارد له ژیانیدا .
دوای ئه‌وه‌ی که هیوای هه‌ره گه‌وره‌یان پێی بوو که خوارووی سوَدان هه‌مووی بکات به گاور، به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی که‌می مسوڵمان بوونیدا زیاتر له ١٥٠ هه‌زار که‌س بووه مسوڵمان که ٢٥٠٠ له‌وانه قه‌شه‌و شاره‌زان له ئاینی نه‌سرانیدا .
هه‌روه‌ها ڕوی قێزه‌ونی هه‌ندێ له عیلمانیه‌کانی هه‌ڵماڵی که چۆن بۆ دژایه‌تی ئیسلام ئاماده‌ن له گه‌ڵ هه‌موو که‌س و لایه‌نێکدا هه‌ماهه‌نگ بن و کار‌و پیشه‌یان ته‌نها دژایه‌تی کردنی ئیسلامه ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت .
گوَڤاری( المجتمع )ی کوه‌یتی ژماره ٦٢٩ چاوپێکه‌وتنى کرد له‌گه‌ڵ (اشوك كولن يانق ) دا که زۆر خاڵی گرنگ وسه‌رنج ڕاکێشی له‌خۆ گرتووه :
ئه‌مینداری گشتی پێشووی که‌نیسه‌کانی جیهانی بوَ ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی ئاسیا مه‌ترسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌خشه‌کانی که‌نیسه‌ی ده‌رخست که ئه‌یانه‌وێت بیگرنه به‌ر بۆ به گاورکردنی گه‌لانی مسوڵمان له ڕێگه‌ی چه‌نده‌ها ڕێکخراوو که به به‌رگی مرۆیی داپۆشراوون و به هۆی چه‌کی یارمه‌تیدان یان فشار بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان هه‌وڵئه‌ده‌ن داواکاریه‌کانیان جێ به جێ بکه‌ن، له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا اشوک ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که به‌شداری کۆبونه‌وه‌یه‌کی نهێنی ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کانی کردووه له ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مریکی، بۆ لێکۆڵینه‌وه له حاڵی هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان هه‌ر یه‌ک به جیا‌و چۆنیه‌تی به گاورکردنیان و هه‌وڵ دان له گه‌ڵیاندا تاکو واز له ئاینی ئیسلام بێنن، ئه‌وه‌شی ڕوون کره‌دوه که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان و عیلمانیه‌کانی عه‌ره‌بدا، به‌وه‌ی که به هه موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی عیلمانیه‌کان ئه‌ده‌ن بۆ لێدانی ئیسلامیه‌کان و، ووتی : له لایه‌ن که‌نیسه‌ی هۆڵه‌ندیه‌وه داوام لێ‌کرا که هه‌ڵسم به گه‌یاندی بڕی ملێونێک و ٨٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ که‌نیسه‌ی میسری، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌خشین و دابه‌شکردنی به سه‌ر بزوتنه‌وه عیلمانیه‌کان و به تایبه‌ت ئه‌و که‌سایه‌تیه عیلمانیانه‌ی که زۆر توند‌و تیژن به‌رامبه‌ر به ئیسلام له به‌رامبه‌ر فشار خستنه سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامی و گرتنی چه‌نده‌ها له سه‌رانی بزوتنه‌وی ( الاخوان المسلمين ) به شێوه‌یه‌ک که زۆریان له گرتوخانه‌کان توند بکرێن وته‌نانه‌ت بگاته له ناوبردنی لاشه‌یی ئه‌گه‌ر پێویستی کرد .
هه‌روه‌ها ڕونی کرده‌وه که هه‌رچی پاره‌و سامانی یارمه‌تی ڕۆژئاوا هه‌یه له وڵاتانی ئیسلامی بۆ چالاکیه که‌نه‌سیه‌کان ئه‌ڕوات و سه‌رف ئه‌کرێت، هه‌روه‌ها که چۆن شه‌پۆلێکی به‌رفراوانی به گاورکردن وڵاتانی ئیسلامی گرتۆته‌وه :
بفه‌رموون ئێوه‌و ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که :
-ده‌وری ئه‌و ڕێکخراوه خێرخوازیه ڕۆژئاواییانه چیه له جیهانی ئیسلامی به گشتی و ئه‌فریقا به تایبه‌تی ؟
* له ڕاستیدا ئه‌وانه ڕێکخراوی که‌نه‌سین و له ژێر په‌رده‌ی ڕێکخراوه مرۆییه‌کاندا کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی کاره‌که‌یان به گاور کردنی مسوڵمانان و دورخستنه‌وه‌یانه له دینه‌که‌یان به چه‌نده‌ها ڕێگه‌و شێوازی جیاواز .
- ژماره‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه چه‌ندن که کۆڕی که‌نیسه‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات و چاودێریان ده‌کات ؟
* سه‌ر ژمێری کردن و ژماردنیان ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم که ژماره‌یان له چه‌نده‌ها هه‌زار تێپه‌ڕ ئه‌کات، ته‌نها له سۆداندا ٥٠٠ ڕێکخراوی که‌نه‌سی هه‌ن کار بۆ که‌نیسه ئه‌که‌ن .
-ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان چۆن هه‌ڵئه‌سن به کاری به گاورکردنی مسوڵمانان ؟
* ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان، یان ڕاستر بڵێن نه‌سرانیه‌کان، له خۆوه‌و کوێرانه هه‌ڵناسن به‌و کاره، به‌ڵکو به پێی نه‌خشه‌یه‌کی بۆ داڕێژراو‌و ورد کار ئه‌که‌ن، لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته یان ئه‌و شوێنه ئه‌که‌ن که ئه‌یانه‌وی کاری تیا بکه‌ن، به پێی نه‌خشه‌ی ئه‌و ئایینانه‌ی که تیایه‌تی و شوێن که‌وته‌ی هه‌ر ئاینێک، په‌یوه‌ست بونی خه‌ڵکه‌که‌ی به ئاینه‌که‌یانه‌وه، پێویستی ئه‌و خه‌ڵکه به خزمه‌تگوزاریه‌کان وه‌ک پاره‌و خواردن و ته‌ندروستی وخوێندن و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر...
هۆکاره‌کانی به گاورکردنیش زۆرن، به پێی ئاینی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌یانه‌وی بیکه‌ن به گاور‌و ئه‌ندازه‌ی وابه‌سته بونی به ئاینه‌که‌یه‌وه ئه‌گوڕێت، ئه‌و که‌سه چه‌نده پێویستی به پاره‌و ماڵ و یارمه‌تی و چاره‌سه‌رکردنی باری گوزه‌ران و ته‌ندروستی هه‌یه، به نموونه : بێ دینه‌کان هیچ گرفتێکیان نیه له‌وه‌ی که ببن به گاور ئه‌گه‌ر پێویستیه‌کانیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام مسوڵمانه‌کان ئه‌وه ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان له دوو ڕووه‌وه کار ئه‌که‌ن : یان کردنیان به گاوور، یان دورخستنه‌وه‌یان له ئاینه‌که‌یان ئه‌گه‌ر نه‌بوون به گاوور، وه هۆکاره‌کانی به گاورکردنی مسوڵمانان پله پله‌و قۆناغ قۆناغه‌و ئه‌ڕۆن له گه‌ڵیداو هه‌ڵیئه‌نێن و ئیغرای ئه‌که‌ن به زۆر شت .
-ئێوه چۆن که‌سێکی مسوڵمانتان له ئاینه‌که‌ی دور ئه‌خسته‌وه ؟
* ئه‌گه‌ر پابه‌ند بوایه به دینه‌وه ئه‌وه له ڕێگه‌ی ئیغرا کردن و هه‌واو ئاره‌زوه‌کانه‌وه-شه‌هه‌وات- ئه‌چینه ژوره‌وه، وه‌ک پێدانی شوهره‌ت و ناوبانگ و ده‌سته‌به‌رکردنی خوێندن یان پله‌وپایه یان ئافره‌ت، یه‌کێک له شاره‌زاکانمان به‌رده‌وام هاوڕێیه‌تی ده‌کات، هه‌موو پێویستیه‌کانی بۆ جێ به جێ ده‌کات و به‌رده‌وام له گه‌ڵیدا ده‌بێت بۆ شیکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی گشت گرفته‌کانی تا وای لێ دێت ده‌بێته کۆیله‌ی ده‌ستی ئێمه‌و له هه‌موو کارێکیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لامان، ئیتر ورده ورده له گه‌ڵیدا خه‌ریک ده‌بین تاکو زۆر به ئاسانی یان ده‌بێته گاور‌و دێته ناو ئاینه‌که‌وه، یان له ئاینه‌که‌ی خۆی دور ئه‌که‌وێته‌وه‌و باوه‌ڕی پێی نامێنێ .
-ئه‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ ووڵاتدا سه‌رنه‌که‌وتنایه له مه‌به‌سته‌کانی خۆتانداو فه‌شه‌لتان بێنایه چیتان ئه‌کرد ؟
* ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ری نه‌گرتایه‌و سه‌رکه‌وتو نه‌بوینایه، ئه‌وه چه‌نده‌ها هۆکاری ترمان ئه‌گرته به‌ر وه‌ک فشار خستنه سه‌ر ئه‌و حوکومه‌تانه‌ی که به توجیهاتی که‌نیسه نه‌ئه‌ڕۆشتن به‌ڕێوه، له ڕێی چه‌ند وڵاتێکی ڕۆژئاواییه‌وه ئه‌و حکومه‌ته ئاگادار ئه‌کرایه‌وه‌و، هه‌ڕه‌شه‌مان ئه‌کرد به بڕینی ئه‌و یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که ئه‌ماندا به گه‌له‌کانیان .. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که نه‌یانئه‌توانی وازیان لێ بێنن و زۆریان پێویست پێی بوو، یان ڕێگه‌یه‌کی ترمان ئه‌گرته به‌ر ئه‌ویش دانانی جۆرێک له گه‌مارۆی ئابوری له سه‌ریان یان دروستکردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و ئاینی له ناویاندا .
-ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌وپارانه‌ی که‌نیسه ده‌ستی ئه‌که‌وێت وئه‌یبه‌خشێت چی هه‌یه ؟
* له ڕۆژئاوادا به پێی ئه‌و یاسایه‌ی که هه‌یه ڕێژه‌ی %٥ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له وێ کار ئه‌که‌ن ئه‌ڕوات بۆ که‌نیسه‌و ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زاراوه ڕۆژئاواییانه‌ی ئه‌فریقاو ئاسایا که‌نه‌سین به پله‌ی یه‌که‌م، به مانای ئه‌وه‌ی که پاره‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌نیسه‌و چالاکیه‌کانی که‌نیسه ئه‌ڕوات و که‌نیسه‌ش له لای خۆیه‌وه بۆ چالاکی و کاره‌کانی خۆی به‌کاری دێنێ، به نموونه : که‌نیسه‌ی میسری زیاتر له ١٠ هه‌زار قوتابی له خوارووی سۆدان له خۆی گرتووه‌و یارمه‌تیان ئه‌دات، تا له داهاتوودا ببنه قه‌شه یان شاره‌زا له ئاینی نه‌سرانیدا .
-زانراوه که تۆ زۆرێک له پله‌و پایه‌ی که‌نه‌سی به‌رزت هه‌بوو، هه‌ستت به چ جۆره ژیانێک کردووه له ناویانداو چۆن ژیاویت ؟
* ڕێکخراوه ڕۆژیاواییه‌کان بێ لێپرسینه‌وه پاره‌یان بۆ ئه‌ڕشتین و هه‌موو پێویستیه‌کیان بۆ دابین ئه‌کردین، دوا مۆدیلی سه‌یاره‌و خانووی چاک و هه‌رچی پێوستیه‌که‌ی ژیان بوو له به‌ر ده‌ستمانا بوو، سه‌فه‌رکردنمان به سه‌رانسه‌ری دنیادا ئازاد بوو پاره‌که‌شی ده‌درا، له خۆشی و ژیانێکی بێ وێنه‌دا بووین، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ستم به بێ زاری و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌کرد، هه‌ستم ئه‌کرد که ئه‌م کارانه‌ی من ئه‌یکه‌م له گه‌ڵ سروشت و فیتره‌ی مندا ناگونجێن، قه‌ت هه‌ستم به هێمنی و ئارامی ده‌روونی نه‌ئه‌کرد .
-چۆن ئه‌م ژیانه خۆش و ڕابواردنه‌ت واز لێ هێناو به‌ره‌و ئیسلام هاتی ؟ چۆن قه‌ناعه‌تت به ئیسلام کرد ؟
* سوپاس بۆ خوا ڕێگه‌ی ڕاستم دۆزیه‌وه‌و هه‌موو خۆشی وشته‌کانم به جێهێشت بۆ که‌نیسه، به ڕاستی هه‌ستم کرد تازه له دایک بووم، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵێ ٢٠٠٢ بومه موسوڵمان وئیسلامم قبوڵ کرد ئیتر ته‌واو ده‌رونم که‌وته ئارامی و خوشیه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له چاو حاڵی پێشومدا ژیانێکی ئێجگار نه‌بوونی و ده‌ست کورت ئه‌ژیم، شاره‌زای ئیسلام بووم له ڕێگه‌ی به‌راوردکردنی ئاینه‌کانه‌وه و، له کاتێکا که دیراسه‌ی ماجستێرم ئه‌خوێند به‌م ده‌ره‌نجامانه هاتمه ده‌ره‌وه :
قورئان ناوی نوسه‌ری هه‌ڵنه‌گرتووه وه‌ک له ئنجیله‌کاندایه و هه‌ر یه‌که به ناوێکه‌وه‌یه .
قورئان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه، باس له ژیانی پێغه‌مبه‌ران ئه‌کات هه‌ر له گه‌وره‌مان ئاده‌مه‌وه تاکو محمد (r).
ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر (r)دوپاتی ده‌کاته‌وه که ئیسلام یه‌که‌م ئاین و دواترین ئاینیشه.
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بانگه‌شه‌ی ته‌وحیدو یه‌کتاپه‌رستیان کردووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ڕوون کراوه‌ته‌وه .
هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه‌و بۆ گه‌لێکی تایبه‌ت نێرراوه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى ڕه‌وانه‌کراوه.
کتێبه پێشووه‌کان ناتوانین جیاوازی بکه‌ین له نێوان وتاری خوا‌و وتاری پێغه‌مبه‌ره‌که‌و وتاری نوسه‌ره‌که، هه‌رچی ئه‌مانخوێنده‌وه : یوحه‌ننا وتی، به‌تره‌س وتی، وه هه‌روه‌ها..
به‌ڵام له ئیسلامدا فه‌رمووده‌ی خوا ڕوونه که قورئانی پیرۆزه‌و، قسه‌ی پێغه‌مبه‌ریش ئاشکرایه‌و زانراوه ، ژیانیشی هه‌مووی نوسراوه‌ته‌وه‌و وون نه‌بووه، زانایانی ئیسلامیش قسه‌کانیان روونه (هيض كام لة فةرمودةى خوا‌و ثيَغةمبةرو قسةي زانايان تيَكةلَ بة يةكتري نابن) ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر پاراستنی خوا بۆ ئه‌م دینه .
ئیسلام دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی تیایه بۆ هه‌موو مسوڵمانه‌کان به بێ جیاوازی، به‌ڵام له مه‌سیحیه‌تا یه‌کسانی نیه، من زۆر شت هه‌بوو جێگه‌ی شه‌رمم بوو به هۆی ڕه‌نگی پێستم، چونکه من شه‌رمم به خۆم ئه‌هاته‌وه له به‌ر ڕه‌شپێستیم له به‌رامبه‌ر سپی پێسته‌کانا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له مه‌سیحیه‌تدا چه‌ند جۆر‌و پله‌یه‌کن، ڕه‌شه‌کان بۆ خۆیان نوێژ ئه‌که‌ن، سپی پێسته‌کانیش بۆ خۆیان، له که‌نیسه‌کانی ئه‌مریکادا ڕه‌ش پێسته‌کان ناتوانن له که‌نیسه‌ی سپی پێسته‌کاندا نوێژ بکه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ( كولن ثاول ) ناتوانێت بچێته که‌نیسه‌یه‌کی سپی پێسته‌کان و قسه‌یان بۆ بکات، به‌ڵام له ئیسلامدا ئه‌م جیاوازیه نیه، هه‌ر که‌س زوتر گه‌یشته مزگه‌وت ئه‌وه ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ر ئه‌که‌وێت، مرۆڤه‌کان لای خوا یه‌کسانن، زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر ئیمامه‌که سپی پێست بێت یان ڕه‌ش پێست بێت و هیچ گرفتێک نیه، به‌ڕێزترین که‌س لای خوا ئه‌وه‌یه ته‌قواو خواناسی زیاتر بێت بێ گوێدانه زمان و ڕه‌گه‌زو وڵات.
- چۆن که‌نیسه هه‌واڵی ئیسلامه‌تی تۆیان پێ گه‌شت ؟
* زۆر بێزار بوون و توشی هه‌ڵچوونێکی زۆر بوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان دا که په‌شیمانم بکه‌نه‌وه له ئیسلام، سه‌ره‌تا به هه‌ڵنان و ئیغرا کردن، هه‌موو شتێکیان خسته پێشم تاکو پاشگه‌ز ببمه‌وه، وه‌عدو په‌یمانی زۆر شتیان پێدام، کۆمه‌ڵێ شاندی زۆر له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سۆدان هاتن بۆ لام و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی ئێجگار زۆریان کرده سه‌رم، به‌ڵام که زانیان بێ سووده و من به ته‌واوی له ئیسلام تێگه‌شتووم، ئیتر که‌وتنه هه‌ڕه‌شه لێکردنم به کوشتن، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌که له قسه‌و گوفتار تێی په‌ڕاندو ویستیان به کرده‌وه جێ به‌جێی بکه‌ن، تا ئێسته چه‌ند جارێک هه‌وڵی کوشتنیان داووم، ئێسته من ناوێرم سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک بمکوژن، هۆزه‌که‌م به‌رده‌وام به‌رگریم لێ ئه‌که‌ن، له‌و کاته‌وه هاتومه‌ته ناو ئیسلام هه‌ست ئه‌که‌م له پارێزگاری په‌روه‌ردگاردام، دڵنیایی ته‌واوم بۆ دروست بووه که مردن و ژیان به ده‌ستی خوایه، له به‌ر ئه‌وه له مردن ناترسم، ئه‌وه‌ی له پێناوی به‌رگری له ئیسلامه‌که‌یدا بکوژرێ ئه‌وه شه‌هیده، پاداشتێکى گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌ی لای خوای گه‌وره هه‌یه، به‌ڵام گاوورو جووه‌کان زۆر سوورن له سه‌ر ژیان و ژیانیان زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام مرۆڤی مسوڵمان ئاینه‌که‌ی له ژیانی خۆی خۆشتر ده‌وێت و هه‌رچیه‌کی به سه‌ر بێت له پێناویدا پێی ڕازیه.
-دوای ئه‌وه که مسوڵمان بوویت .. چ نه‌خشه‌یه‌کت بۆ داهاتوو کێشا ؟
* هه‌ندێ کتێبم نوسی له‌وانه " بۆچی مسوڵمان بووم ؟" وه کتێبێکیش له سه‌ر نه‌رم و نیانی و سه‌مه‌حاتی ئیسلام، دانه‌یه‌کی تریش له سه‌ر شته داهێنراوه‌کانی مه‌سیحیه‌تی نوێ، وه ژیانی خۆمم ته‌رخان کرد بۆ بانگکردنی ناموسوڵمانه‌کان بۆ ئیسلام، وه بۆبه‌شداری کردنی کرده‌وه‌یی و به به‌رهه‌م له بنیادنان و نوێکردنه‌وه‌ی سۆداندا له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی " یه‌کگرتنی ئیسلامی بۆ گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سۆدان " که خۆم سه‌رپه‌رشتی ئه‌که‌م .
-کتێبی ( بؤ مسولَمان بووم ) گرنگترین باسه‌کانی چین ؟
* به‌راوردێکم کردووه له نێوان ئیسلام و ئاینه‌کانی تردا، دژایه‌تی نێوان ئه‌و ئاینانه‌ی ترم ڕوون کردۆته‌وه‌و ده‌رم خستووه له به‌رامبه‌ر جێگیر بوونی ئیسلام، به ڕاستی ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام و پێی سه‌رسام بوون به‌رنامه‌ی میراته له ئیسلامدا که به چی شێوه‌یه‌کی ڕێک و دروست دانراوه، له ئاینی جووله‌که‌دا یاسای میرات هه‌یه، به‌ڵام ناڕێک و پێکه‌و ناته‌واوی زۆرى تیایه‌و دادپه‌روه‌رانه نیه، وه له مه‌سیحیه‌تا یاسای میرات هه‌ر نیه، به‌ڵام ئیسلام به شێوه‌یه‌کی زۆر ووردو ڕێک وپێک چاره‌سه‌ری کردووه، ته‌نانه‌ت هۆزی -الدینکا-که من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆی و مه‌سیحین، چه‌نده‌ها ساڵ کێشه‌ی به‌شکردنی میرات هه‌بوو له نێوانیانداو، جێ به‌جێکردنی یاسای میرات له ئیسلامدا بووه هۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و ناکۆکی نێوانیان کۆتایی هات .
-ژماره‌ی ئه‌وانه که دوای مسوڵمان بونت شوێنت که‌وتوون چه‌ندن ؟
* به فه‌زڵى خوای گه‌وره تاکو ئێسته ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ر ده‌ستم موسوڵمان بوون گه‌یشتۆته ١٥٠ هه‌زار که‌س، که‌٢٥٠٠ یان له گه‌وره قه‌شه‌و ڕێبه‌رانی نه‌سرانین، که هه‌موویان له خواروی سۆدان و شاخه‌کانی نۆبه‌و ناوچه‌ی ئه‌نجسنان.
-چۆن قه‌ناعه‌تت به‌و ژماره زۆره کردووه که بێنه ناو ئیسلامه‌وه ؟
* زۆر ئاسانه وا بکه‌یت ناسوڵمانه‌کان قه‌ناعه‌ت به ئیسلام بێنن، چونکه هیچ شتێکی وایان پێ نیه، دوای ئه‌وه بۆم ڕوون کردونه‌ته‌وه که ئیسلام ئاینێکه هیچ گومانێکی تیا نیه، ئاینێکه خوا تایبه‌تیه‌کی پێداوه‌و هه‌ر ئه‌و دینه لای خوای گه‌وره قبوڵه‌و وه‌رئه‌گیرێت : [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] ال عمران:١٩ وه دواندن و خیتابی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه به گشتی، ئاینێکه که چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی ژیان ئه‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ڵساوم به نوسینی چه‌نده‌ها نامه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به مه‌سیح هه‌یه‌و ئه‌م شتانه‌م بۆ نووسیون:
خوا ته‌نهایه‌و هیچ هاوه‌ڵێکی نیه‌و، خوا سێ به‌ش نیه‌و تاک و ته‌نهایه .
عیسا سه‌لامىلێبێت مرۆڤێکه‌و پێغه‌مبه‌رێکه، خوا ناردویه‌تی بۆ گه‌له‌که‌ی، نه خوایه‌و نه‌کوڕی خواشه .
عیسا پێغه‌مبه‌ری خوایه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به ته‌نهاو، پێغه‌مبه‌رێک نیه بۆ گشت مرۆڤایه‌تی و ئاینی نه‌سرانی ته‌نها بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بوو، کوڕی خوا نیه‌و هاتبێته خوارێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبواسرێ و ببێته قوربانی له پێناوی تاوانه‌کانی مرۆڤ و گه‌ڕابێته‌وه بۆ لای خوا‌و له لای ڕاستی باوکیه‌وه دانیشتبێ !!، به‌ڵکو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه.
-ئه‌ی باشه حاڵ و وه‌زعی ناهه‌مواری موسوڵمانان بێزاری نه‌کردیت و وای لێنه‌کردی که نه‌یه‌یته ناو ئیسلامه‌وه ؟
* به ڕاستی واقم وڕما، کاتێک که موسوڵمان بووم بینیم موسوڵمانان ئیسلام له ناو خویاندا جێبه‌جێ ناکه‌ن، به ڕاستی خوای گه‌وره دووسه‌رچاوه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ژیانی مه‌ده‌نی و سیاسی داناوه که ئه‌وانیش قورئان و سوننه‌تن، به‌ڵام به داخه‌وه موسوڵمانه‌کان له ژیانی خۆیاندا جێبه‌جێی ناکه‌ن و فه‌رمانڕه‌وایی پێناکه‌ن، وه حکومه‌ته‌کانیش له ووڵاته ئیسلامیه‌کاندا پابه‌ند نین به یاسای ئیسلامه‌وه، له به‌ر ئه‌وه لاوازی موسوڵمانان له ئه‌نجامی دورکه‌وتنه‌وه‌یان له ئاینه‌که‌یانه‌وه دروست بووه، وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دینه‌که‌یان ئه‌وا به هێز ده‌بنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتوو ده‌بن .
-له ئه‌نجامی ئه‌و شاره‌زاییه که هه‌ته له که‌نیسه، ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان و زایۆنیزمی جووله‌که‌دا هه‌یه ؟
* چه‌نده‌ها جار سه‌ردانی ئیسرائیل م کردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به هێزه‌ی که له نێوان ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کاندا هه‌یه بۆ به‌رگری له ئیسرائیل و پاراستنی، ته‌نانه‌ت من وام لێهاتووه که ئێسته به ته‌واوی ئه‌توانم به عیبری قسه بکه‌م، وه هیچ جیاوازیه‌ک نیه له نێوان ئیسڕائیل و ئه‌و ڕێکخراوه که‌نه‌سیانه‌دا، هه‌ده‌ف و مه‌به‌ستیان هاوبه‌شه، ئه‌ویش دروست نه‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی ڕاسته‌قینه‌یه چونکه ئه‌بێته مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، له به‌ر ئه‌وه هێرشی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕائیله و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی پاراستنی زایۆنیزم ئه‌ده‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که نزیکترن له ئیسلام زیاتر له ژێر ته‌وژم و هێرشی ڕۆژئاوادان وه‌ک ئێران و ئه‌فغانستان و سۆدان، جا ئیتر ئه‌گه‌ر ملیان نه‌دا بۆ داواکاریه‌کانی ڕۆژ ئاوا ئه‌وا توشی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری ئه‌بن .
-ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی که ئه‌مریکا ئه‌یداته میسر هیچ وڵاتێکی تر به‌و شێوه‌یه وه‌ری ناگرێت، بۆچی ؟
* له به‌ر شوێنی ئیستراتیجی میسر بۆ پاراستنی ئیسڕائیل، بۆیه میسر ناتوانێت هیچ داواکارىیه‌کی ئه‌مریکا ڕه‌ت بکاته‌وه چونکه بۆته کوێله‌ی یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌مریکا سه‌پاندی به سه‌ر میسردا که سه‌فاره‌تی ئیسڕائیلی بکاته‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌موو گه‌لی میسری ناڕه‌زا بوون و دژی ئه‌وه بوون، ئه‌توانم بڵێم که ڕۆژ ئاوا‌و که‌نیسه‌و زاێونیزم هه‌رسێکیان یه‌کیان گرتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلام، هه‌ریه‌که‌یان بارێکی هه‌ڵگرتووه‌و کارێکی له ئه‌ستۆ گرتووه، که‌نیسه هه‌ڵئه‌سێ به نه‌خشه‌کێشان، ڕۆژئاواش هه‌ڵئه‌سێ به جێبه‌جێکردن، وه ئه‌گه‌ر که‌نیسه سه‌ر نه‌که‌وت له کاره به گاور کردنه‌کانیداو له هه‌ر شوێنێکدا توشی نسکۆ هات، ئه‌وا یه‌کسه‌ر له ڕێی وڵاته ڕۆژئاواییه‌کانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆئه‌خرێته سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته تاکو بێته ژێر بار‌و به مه‌رجه‌کانی که‌نیسه ڕازی بێت و داواکاریه‌کانی جێبه‌جێ بکات .
-حه‌ز ئه‌که‌ین که باسی هه‌ندێ له‌و چالاکیانه‌مان بۆ بکه‌یت که به‌شداریت تیاکردوون دژی ئیسلام .
* له ساڵی ١٩٨١ کۆنگره‌یه‌کی نهێنی له بنکه‌ی لێکوَڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له ویلایه‌تی ته‌کساس گیرا، من یه‌کێک بووم له ئه‌ندامه کاراکانی ئه‌و کۆنگره‌یه، دروشمه‌که‌ی بریتی بوو له : "چۆن به‌ره‌نگاری شه‌پۆلی ئیسلامی ببینه‌وه؟" له‌وێدا وڵاته ئیسلامیه‌کانمان جیاکرده‌وه‌و پۆلێنمان کردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاتر کاریگه‌ری ئیسلامیان تیایه‌و پێشکه‌وتوترن وه‌ک میسر‌و عیراق و پاکستان، وه وڵاتانێکیش که زیاتر خۆشه‌ویستی ئیسلامیان هه‌بێت وه‌ک ئێران و ئه‌فغانستان و تاجیکستان و شیشان و سودان و ته‌شادو تورکیا .
کۆنگره‌که هه‌ر وڵاته‌ی به ته‌نیا خسته ژێر دیراسه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی گرنگ بوو ئه‌ویش : چۆن بچینه ناو ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و کار بکه‌ین بۆ به گاورکردنیان ؟ وه ئه‌گه‌ر له‌و مه‌به‌سته‌مان سه‌رکه‌وتو نه‌بوین و توشی نسکۆ هاتین، ئه‌وا که‌نیسه هه‌ڵئه‌سێت به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش به کردار که‌نیسه به یارمه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا پێی هه‌ڵساو سه‌رکه‌وتوبوون له‌و خاڵه‌داو توانیان که فیتنه‌و ئاژاوه‌ی ناوخۆیی له ئه‌فغانستاندا دروست بکه‌ن و یارمه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان ئه‌دا تاکو دژایه‌تی یه‌کتری بکه‌ن .
هه‌روه‌ها له ئێران‌دا هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی که سوننه‌و شیعه بکه‌ن به گژ یه‌کاو یه‌ک نه‌گرن، وه ئه‌و ته‌مو مژ‌و ناکۆکی و تایه‌فه‌گه‌ریه‌ی که له ئێران و وڵاتانی که‌نداودا هه‌یه ئه‌نجامی هه‌وڵ وته‌قه‌لای ئه‌و ڕێکخراوه که‌نه‌سیانه‌یه‌و، کاتێک هاتنه سۆدان بینیان که ئیسلام ئاینی به‌رچاوو بڵاوه له خواروی سوَدانا، سه‌یریان کرد که سۆدان دراوسێی کۆمه‌ڵێ وڵاتی ئیسلامیه‌و کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر خه‌ڵکه‌که، فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و کاته‌ی ئینگلیز هه‌ڵسا به دانانی یاسایه‌ک به ناوی " ناوچه که‌فاله‌ت کراوه‌کان " که به پێی ئه‌و یاسایه قه‌ده‌غه بوو خه‌ڵکی سه‌روو بچێته به‌شی خواروو، وه خه‌ڵکی خوارووش بڕوات بۆ ناوچه‌کانی تر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن که مه‌سیحیه‌ت به ته‌واوی له خواروودا بڵاو بکه‌نه‌وه‌و ئیسلامی تیا ڕیشه‌کێش بکه‌ن، ئه‌م یاسایه کاری پێ ئه‌کرا تا سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆیی ساڵی ١٩٥٦، وه ئه‌وه‌ی ویستیان کردیان، ئێستاش که‌نیسه به هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌یه‌وێت که له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بدات له سۆداندا، چونکه باوه‌ڕی وایه که به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی ته‌نسیری وه‌ستاوه. -ئه‌ی نه‌خشه‌ی که‌نیسه چی بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که خستبونیه ژێر پۆلێنی پێشکه‌وتوتری وڵاته‌کان له‌و کۆنگره‌یه‌دا که له ساڵی ١٩٨١ به‌سترابوو ؟
* له‌و وڵاتانه عێراق و میسر‌و پاکستان، ڕۆژ ئاوا به ئیعازی که‌نیسه خستنیه ژێر وورد بینه‌وه تاکو بتوانێت حوکمیان به سه‌ردا بکات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دروستکردنی گرفت و کێشه‌ی ناوخۆیی له لایه‌ک وخوڵقانی ناکۆکی و شه‌ڕو بێ متمانه‌یی له گه‌ڵ دراوسێکانیان له لایه‌کی تره‌وه، مه‌به‌سته‌که‌ش وه‌ستان و په‌ک که‌وتنی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی و ته‌کنۆلۆجی ئه‌و وڵاتانه بوو ئه‌ویش له‌به‌ر خزمه‌تی قه‌واره‌ی زایۆنی، به تایبه‌ت عێراق که‌سه‌رانی داگیرکه‌ری کۆنی عێراق به‌ریتانیا هاتن بۆ لای سه‌ددام و به پێی ئه‌و نه‌خشه کۆنانه‌ی که هی سه‌رده‌می داگیرکردنیان لایان مابۆوه، توانیان سه‌ددام قه‌ناعه‌ت پێبکه‌ن که کوێت به‌شێکه له عێراق و پارێزگایه‌کی عێراقی بووه له کۆندا، هه‌ڵیان نا تا له سه‌ر داگیرکردنی کوێت سور بێت، ئه‌مریکاش ده‌ورێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له هه‌ڵنانی سه‌دامدا بۆ داگیرکردنی کوێت، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام به‌و شێوه‌یه‌ی کرد که ئه‌مریکا ویستی ، ئه‌مریکاش ڕێگه‌ی بۆ خوش بووبکه‌وێته جێ به جێکردنی چه‌نده‌ها سینارێو که ئێسته له به‌ر چاومانه‌و هه‌ندێکیان ده‌بینین .
-چ ده‌ورێکت پێ سپێراوه که پێی هه‌ڵسیت و، ئه‌و لایه‌نانه چی بوون که کارت له گه‌ڵ ئه‌کردن ؟
* ڕاسپێری کۆنگره‌که ئه‌وه‌بوو که پێویسته عیلمانیه‌کان به کار بێنین بۆ که‌م بونه‌وه‌و به‌ربه‌ست کردنىئیسلامیه‌کان له جیهانی ئیسلامی‌دا، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پاڵپشتیکردن و یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵه عیلمانیه‌کان و، فشارخستنه سه‌ر وڵاته ئیسلامیه‌کان که سه‌رانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له گرتوخانه‌کان توند بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات سه‌رانیان له ناو به‌رن و ته‌سفیه‌یان بکه‌ن .
جا له‌م بواره‌دا ده‌وری من کورت کرابۆوه له‌وه‌ی واسیته بم له نێوان که‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتدا تاکو بتوانین یارمه‌تی عیلمانیه‌کان بده‌ین دژی ئیسلام، هه‌ستام به گه‌یاندنی بڕی ملێۆنێک و ٨٠٠ هه‌زار دولار له که‌نیسه‌ی هۆڵه‌ندیه‌وه له شاری ئه‌مستردام بۆ که‌نیسه‌ی میسری تاکو به سه‌ر سه‌رانی عیلمانی میسردا بیبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی که ئیسلامیه‌کان بگرن و ئه‌گه‌ر پێویستیشی کرد ته‌سفیه‌ی لاشه‌ییان بکه‌ن، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی " الاخوان المسلمون " ئه‌م پاره‌یه‌ش له نێوان ساڵه‌کانی ( 1996 – 1998 ) ته‌سلیمم کردووه، ئنجا یه‌ک له دوای یه‌ک ڕاپۆرته‌کانمان پێ ئه‌گه‌یشت، وه ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش که ئه‌م کارانه‌یان ئه‌نجام ئه‌دا هیچ کامیان به‌وی تریانیان نه‌ئه‌زانی .
- کێ بوون ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بوون ؟
* نوێنه‌رانی که‌نیسه‌کانی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کان و، وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان، ته‌وه‌ره‌ی کاری کۆنگره‌که‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی که چۆن که‌نیسه بتوانێت زاڵ بێت به سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کانداو کاریان تیا بکات، یان له ژێر په‌رده‌ی یارمه‌تی دانی مرۆیی، یان ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگه‌وه به‌روبومی نه‌بوو له ڕێی فشارخستنه سه‌ر حکومه‌ته‌کان وه‌ک باسم کرد .
-ئایا وا نا‌بینیت ئه‌م قسانه‌ی ئه‌یکه‌یت ژیانت بخه‌نه مه‌ترسی یه‌وه ؟
* به‌ڵێ هه‌ست به‌وه ئه‌که‌م و ئه‌زانم، به‌ڵام ویستم که چه‌ند نێهنیه‌کی که‌نیسه که له دووتوێی لاپه‌ڕه شاراوه‌کانی خۆیاندایه دژی ئیسلام ئاشکرایان بکه‌م، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که بوومه موسوڵمان هیچ له مردن ناترسم به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رگری بێت له‌م ئاینه پیرۆزه .
- کام وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامى ڕێکخراوو بانگه‌وازى به گاورکردنی تێدایه؟
* زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کان شه‌پۆلی به‌هێزی به گاورکردن گرتویه‌تیه‌وه، بۆ هه‌ر وڵاتیک به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، ڕۆژئاوا ئه‌توانێت چه‌ندێک که‌نیسه‌ی بوێت له‌و وڵاتانه‌دا دروستی بکات، ئه‌ویش به چه‌نده‌ها شێواز‌و هۆکاری جیا جیا.
-له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی که ناو ئه‌برێت به ئیرهابی نێوده‌وڵه‌تی دیاره که‌وا نه‌خشه‌یه‌ک هه‌یه بۆ لێدانی کاره‌خێرخوازیه ئیسلامیه‌کان، سیناریۆی ئه‌م نه‌خشه‌یه چۆن ئه‌بینیت ؟
* په‌ره‌سه‌ندن و زیادبونی کاره خێرخوازیه ئیسلامیه‌کان که‌نیسه‌ی بێزار‌و بێتاقه‌ت کردبوو، له به‌ر ئه‌وه هه‌ڵساوون به ئه‌نجامدانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک بۆ نه‌مانی کاری خێرخوازی ئیسلامی له‌وانه :
-ته‌وجیهی وڵاته ئیسلامیه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌یان به‌نه‌هێشتن و بن بڕکردنی کاره خێرخوازیه ئیسلامیه‌کان .
-کار کردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ ڕاوه‌ستان و په‌کخستنی ڕێکخراوه خێرخوازه ئیسلامیه‌کان، تاکو گوڕه‌پانه‌که چۆڵ بێت بۆ ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان و بتوانن به ئاره‌زوی خۆیان هه‌رچی ئه‌یانه‌وێت بیکه‌ن .
-په‌ره‌پێدان و گه‌شه پێکردنی ڕێکخراوه ڕۆژئاواییه‌کان که له ژێر په‌رده‌ی ڕێکخراوه مرۆییه‌کاندا کار ئه‌که‌ن، تاکو هه‌ڵسن به کاری سیخوری و هه‌واڵنێری و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که کاریان تیا ئه‌که‌ن .
- ئه‌گه‌ر که‌نیسه سه‌رنه‌که‌وت له‌وه‌داو فه‌شه‌لی هێنا، ئه‌وه هه‌ندێ له شوێن که‌وتوو ئاڵقه له گوێکانی خۆی به کار دێنێ له دروست کردن و هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌و ئاژاوه‌ی ئه‌هلی ناوخۆیی، تاکو ئاسایش و هێمنی تێک بچێت و ببێته هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاته ڕۆژ ئاواییه‌کان .
- به بۆچونی تۆ .. هۆی چیه ئه‌م هه‌موو هێرشه ئه‌کرێته سه‌ر ڕێکخراوه خێرخوازه ئیسلامیه‌کان و، ئه‌م هێرشانه له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه ؟
* له به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام به‌م شێوه خێرایه ئه‌مریکاو ئه‌وروپای توشی مه‌ترسی کردووه، که‌نیسه به هه‌موو توانایه‌کیه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات بۆ به‌رگریکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان له کاره‌کانیاندا و ووشک کردنی سه‌رچاوه‌کانیان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به ته‌واویش په‌کی نه‌خرا ئه‌وا سنوردارکردنی کاره‌کانی، وه ئه‌م نه‌خشه‌کێشان و هه‌وڵانه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵه ده‌ستیان پێ کردووه ئێسته له قۆناغی کۆتاییدان و ئه‌یانه‌وێت هه‌رچی ڕێکخراوه خێرخوازیه ئیسلامیه‌کان هه‌یه هه‌مووی دابخه‌ن، چونکه ئه‌م ڕێکخراوانه ده‌ورێکی گه‌وره‌و به‌رچاویان هه‌یه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام و دابینکردنی پێویستی موسوڵمانان، بۆیه له کاتێکا ئه‌بینین ئیسته ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان له شوێنه لێقه‌وماوو بێ ده‌ره‌تانه‌کاندا کار ئه‌که‌ن، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شمشێریان له سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کان به‌رز کردۆته‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و که‌نار کردنی هه‌موو ڕێکخراوه ئیسلامیه خێرخوازیه‌کان تاکو نه‌توانن په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن و خزمه‌تی مسوڵمانان بکه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که به‌ر به‌ره‌ڵا بکرێت بۆ ڕێکخراوه که‌نه‌سیه‌کان به ئاره‌زوی خۆیان بێ مونافیس کار بکه‌ن .
-چ یه‌یامێکت هه‌یه که پێت خۆش بێت بیگه‌یه‌نیت به موسوڵمانان ؟
* به برا موسوڵمانه‌کانم ئه‌ڵێم : خوای گه‌وره نیعمه‌ت و به‌خته‌وه‌ری ڕشتووه به‌سه‌رتانا به‌م ئیسلامه ، دوور مه‌که‌ونه‌وه لێی و که‌م ته‌رخه‌مى تیامه‌که‌ن، چونکه به ڕاستی ڕۆژئاوای مه‌سیحی هه‌موو مه‌به‌ستێکی له ناوبردن و پوکانه‌وه‌ی ئیسلامه، ئه‌م ئیسلامه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌سمایه‌و سه‌روه‌تی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسلامتان له ژیانی خۆتاندا جێبه‌جێ کرد ئه‌وه به هێز ئه‌بن و ڕۆژئاوا لێتان ئه‌ترسێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رتانه ئه‌وه‌یه که گرنگی بده‌ن به زانست و زانیاری تا بتوانن بنه‌مایه‌کی پته‌وو به هێز دروست بکه‌ن و بتوانن به شێوه‌یه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو هێرشه ببنه‌و که ڕوو به‌ڕووی خۆتان و ئاینه‌که‌تان ئه‌بێته‌وه، وه به بیروڕای من ئه‌گه‌ر مسوڵمانه‌کان %١٠ له ئاینه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌وه زاڵ ئه‌بن به سه‌ر ڕۆژئاواداو، زۆربه‌ی گرفته‌کانمان چاره‌سه‌رده‌کرد، ده‌ی چۆن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئیسلام جێ به جێ بکه‌ین !.(باوكى محمد) پێگه‌ى زاگرۆس .

