سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فیقهی ئافره‌تان...... عیبــادات..... بابه‌تى یه‌که‌م: پاک و خاوێنى..... پاک و خاوێنى چه‌ند ئادابێکى هه‌یه
پێویسته ئه‌و ئادابانه ڕه‌چاو بکرێن و بکرێن: 1- هه‌ڵنه‌گرتنى ناوى خوا له‌گیرفان و باخه‌ڵدا له‌کاتى چونه سه‌رئاودا. چونکه ئه‌نه‌س ره‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: ((كانَ رَسُولُ الله إذا دَخَلَ الْخَلاءَ وَضَعَ خاتَمَهُ))( 1) واته: پێغه‌مبه‌ر هه‌رکاتێ بچوایه بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن ئه‌نگوستیله‌که‌ى دا ده‌نا. چونکه ناوى پیرۆزى (الله) ى له‌سه‌ر نوسرا بۆوه.
٢) له‌سه‌ر ئاوده‌ست نابێ ناوى (الله) جل جلاله بگوترێ به‌زوبان، به‌لآم بهدلأ قه‌یدێ ناکا، وه‌لآمى سه‌لامیش نابێ بداته‌وه، ئه‌گه‌ر پشمى به‌دڵ ناوى خوا دێنێ نه‌ک به‌زوبان. ( 2)
٣) له‌کاتى سه‌رئاودا پێویسته خۆت داپۆشیت و دوور بکه‌وێته‌وه له‌خه‌ڵک، چونکه مغیرهى کوڕى شعبه ده‌ڵێ من له‌سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووم ، که ده‌چوو بۆ سه‌رئاو، زۆر دوور ده‌که‌وته‌وه، هه‌تا هیچ که‌س نه‌یان ده‌بینى. (3 )
٤) له‌کاتى سه‌رئاودا نابێ ڕوو بکرێته قیبله ، له ده‌شت و سه‌حرادا پشت بکرێته قیبله نه‌ک لهخانوبهرهدا، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى ((إذا أَتَيتُمُ الغائِطَ فَلا تَسْتَقْبِلُوا القبلةَ ولا تَسْتَدْبِروُها ببَوْل ولاغائط ولكنْ شَڕّقواْ أوغَڕّبُوا)).( 4) واته هه‌رکاتێ چونه سهرئاودهست ڕو له (قيبلة) مه‌که‌ن، پشتیشى تێ مه‌که‌ن بهمیزو پیسایى، به‌ڵکو ڕوو له رۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوا بکه‌ن.
٥) چوونه شوێنى سه‌رئاو به‌دانانى قاچى چه‌پ، چوونه ده‌ره‌وه‌ش به‌دانانى قاچى ڕاست، ئه‌م دوعایه‌ش بخوێنه، که پێغه‌مبه‌ر ده‌یخوێند ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ((اللهمّ اني أعوذ بك من الخُبُثِ والخبائث)). ( 5) واته: خوایه من خۆم ده‌پارێزم له شه‌یتانه نێر‌و مێیه‌کان.
٦) وتنى (غفرانك) وه (الحمد لله الّذى اذْهَبَ عنّي الأذى وعافاني) له‌دواى ده‌رچوون له سهرئاودهست ، چونکه له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕنه‌وه (كانَ إذا خَرَجَ مِن الخَلاء قال غُفرانَكَ). (6 )
واته: خوایه بم بوورهو لێم خۆشبه وه پێغه‌مبه‌ر ده‌ى فه‌رموو: (الحمد لله الذي أَذْهَبَ عنّي الأذى وعافانى).(7 ) واته: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى که ئه‌زیه‌ت و ناخۆشى لێ لابردم و منى خسته خۆشیه‌وه.
٧) بێ ده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئاوده‌ست ، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: ((لا يَخْرُجِ الرَجُلان يَضْڕبان الغائط كاشِفَيْ عَوْڕتيهما يتحدثان، فأنّ اللهّ يَمْقُتُ عَلى ذلك)).(8 ) واته دوو نه‌فه‌ر نه‌چنه سه‌ر ئاوده‌ست و عه‌وره‌تى خۆیان بۆ یه‌کترى ده‌رخه‌ن و ده‌ست که‌ن به‌قسه کردن، چونکه له‌سه‌ر ئه‌مه لێیان توڕه ده‌بێت.
٨) به‌کارهێنانى سیواک له‌کاتى ده‌ستنوێژگرتندا، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: ((لولا أَنْ أشُقَّ على أُمّتي لَأمَرْتُهُمْ بالسواك عند كلِّ وضُوءٍ)).(9 )
٩) له‌کاتى شۆرین و مه‌سح کردندا ده‌ست پێکردن به‌لاى ڕاسته‌دا، واته: لاى ڕاست و ده‌ست و قاچى ڕاست پێش بخرێ به‌سه‌ر لاى چه‌پدا؟ چونکه پێغه‌مبه‌ر واى کردووه.
١٠) میانه‌ڕه‌وى له ئاو سه‌رف کردندا و ئاو به‌بآ سود سه‌رف نه‌کرێ، چونکه سه‌عد گوتویه‌تى: ده‌ست نوێژم هه‌ڵگرت پێغه‌مبه‌ر هات به‌لام دا‌و پێى گوتم: ئیسراف مه‌که، گوتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ له‌ئاودا ئیسراف هه‌یه؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى: به‌ڵێ ئیسراف هه‌یه ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر ڕووبارێکى ڕۆیشتوو ده‌ست نوێژ بگرى (وان كُنْتَ على نهرٍ جارٍ).( 10)
له سێ جاریش زیاتر ئاو سه‌رف نه‌کرێ.
١١) له‌دواى ده‌ست نوێژ سوننه‌ته دوعا بخوێنرێ، دوعایهکهش ئه‌وه‌یه، که پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: (ما منكمْ مِنْ أحد يَتَوَضّأُ فيسبغ الوُضوءَ، ثم يقول: أشهد أن لا إله إلا الله وحدهُ لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبدهُ ورسوله إلا فُتِحَتْ له أبوابُ الجنة الثمانية يدخل مِنْ أيها يشا‌ء).(11 ) واته: هه‌ر که‌س ده‌ست نوێژێکى ته‌واو بگرێ و ئنجا بڵێ: ((اشهد ان لا إله إلا الله وحدهُ لا شريك لهُ وأشهدُ أنّ محمداً عبدهُ ورسولهُ)). ئه‌وه هه‌شت ده‌رگاکه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ده‌کرێته‌وه، لهههرکامیانهوه حه‌ز بکا ده‌چێته ژووره‌وه.
ترمژی ئه‌م دوعایه‌شی زیاد کردووه: ((رَبِّ إجْعَلْنِى مَنَ التّوابينَ وإجعَلْنِى مِنَ الْمُتَطَهِرين)).واته: خوایه بم خه‌ره ڕیزى تۆبه‌کاران و پاکانه‌وه.
١٢) له‌دواى ده‌ست نوێژه‌که سوننه‌ته دوو ڕکات نوێژى سوننه‌ت بکرێ، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: ((ما أحدٌ يَتَوضّأُ فيحْسُنُ الوضوء ويصلّي ركعتين يقبل بقلبه ووجهه عليهما الا وجبت له الجنة)).(12 ) واته: هه‌رکه‌س ده‌ستنوێژێکى جوان بگرێ و دوو ڕکات نوێژ بکات به‌دڵ و به‌جه‌سته ڕویان تێ بکات، ئه‌وه به‌هه‌شتى پێ ئه‌درێ.
١٣) له‌دواى ده‌رچوون له‌سه‌ر ئاوده‌ست، ده‌ست به‌جێ ده‌ستت به‌ئاوو صابوون بشۆره، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانى به‌کابرایه‌ک کرد ده‌ستى به‌ئاوو ئه‌شنان –گیایه‌که که ده‌کرێته صابوون-بشوا.
([1]) الحديث أخرجه أبوداود (1/5) والنسائي في كتاب الزينة (8/178\) والترمذي في كتاب اللباس (1747) وقال الترمذي: حسن صحيح غريب (4/ 230)، وابن ماجه.
والجزء الأول نت الحديث صحيح، رواه البخاري، ومسلم، وابن ماجه، أما الجز‌ء الثاني: فكان إذادخل الخلائ وضعه، ضعيف، ضعفه الشيخ الألباني في ضعيف أبيداود (4)، وضعفه ابن ماجه(61).
(فقه السنة- الطبعة مصححة منقحة ومخرجة الأحاديث موافقة لأحكام الشيخ محمد ناصر الدين الألباني) ج1 ص35 الطبعة الثانية- 1419-1999. التفسير
([2]) المفصل في أحكام المرأة بةرطي 1 لاثةڕة 51 .
([3]) (جامع الترمذي ) بةرطي 1 ل 96 , سنن أبي داود بةرطي يةك ل 8 .
([4]) رواه الشيخان .
([5]) متفق عليه.
([6]) رواه الخمسة
([7]) رواه إبن السني في أعمال اليوم والليلة (ص18)، الحديث رقم (22)، وإبن ماجه: كتاب الطهارة، باب ما يقول إذا خرج من الخلاء (1/110)، حديث رقم (301)، والحديث ضعيف، ضعفه الشيخ الألباني، في آراء الغليل (53)، وضعيف ابن ماجة (301).
([8]) سنن أبي داود، كتاب الطهارة (1/22) الحديث رقم (15)، وابن ماجة: كتاب الطهارة (342)، والسنن الكبرى للبيهقي، ومسند أحمد (3/36)، والحديث ضعفه الشيخ الألباني، في: ضعيف أبي داود(3)، وضعيف ابن ماجة (76)، وضعيف الجامع (6351).
_فقه السنة- طبعة منقحة ومصححة.. ج1 ص37)التسفير
([9]) رواه النسائي وابن ماجه والبخاري.
([10]) رواه ابن ماجه: كتاب الطهارة وسننها- باب ما جا‌ء في القصد في الوضوء، وكراهية ما جا‌ء في القصد في الوضوء، وكراهية التعدي فيه (1/ 147) الحديث رقم (425) وفي ((الزوائد)): اسناده ضعيف؛ لضعف حي بن عبدالله ولبن لهيعة، ومسند أحمد (2/221)، وضعفه الألباني، في ضعيف ابن ماجة (96)، والإرواء (140).
(فقه السنة... ج1 ص63) التفسير
([11]) أخرجه أحمد و الترمذي و مسلم
)12(

