سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی سهعد ) فیداکارێکی یهکهم دهسته. (بهشی ٣)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ بەم شێوەیە بانگی خالیدی كرد و، پێی وت: (ئەرێ راستە تۆ شوێنی
(موحەممەد) كەوتویت و، گوێی لێ دەگریت كە سوكایەتی بە خواوەندەكانمان دەكات)...؟؟
خالید وتی:
{سوێند بەخوا موحەمەد راستگۆیە..
بەراستی منیش بڕوام هێناوە پێی و شوێنی كەوتووم}..
ئا لێرەدا باوكی كەوتە لێدانی، پاشان خزاندیە ژوورێكی تاریكی نێو ماڵەكەی و، تێیدا بەندی كرد، دوای ئەوە بە برسێتی و تینۆتی ماندووی دەكرد و دەیترساند...
(خالید)یش لە پشتی دەروازە داخراوەكەوە هاواری لێدەكردن:
{سوێند بەخوا ئەو راستگۆیە و، منیش بڕوام پێیەتی}.
دواتر (سەعید) بۆی دەركەوت كە ئەوەی بە سەر كوڕەكەیدا دەهێنێت بەس نیە، هەر بۆیە رۆژێكیان هێنایە دەرەوەو بردیە بەر گەرمای مەككە و، خستیە نێو بەردە قورس و گرانە بڵێسەدارەكانیەوە و سێ رۆژ نەیهێشت سێبەری بەربكەوێت..!!
تنۆكێك ئاویش بەر لێوی نەكەوێت..!!
ئەمجا باوكەكە لە كوِەكەی بێئومێد بوو و، گەڕاندیەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و، دەستی كرد بە هەڵنان و، ترساندنی و.. هەڕەشەی لێدەكرد و دەیترساند و... (خالید)یش وەك حەق خۆڕاگر بوو و، بە باوكی دەوت:
{لەبەر هیچ شتێك واز لە ئیسلام ناهێنم، بە ئەو دەژیم و، لەسەر ئەویش دەمرم}..
سەعید هاواری كرد:
{كەوابوو دووربكەوەرەوە لێم گەمژەی بێمێشك، سوێند بە لات خۆراكت لێ دەگرمەوە}..
(خالید)یش وەڵامی دایەوە:
{... خوای گەورە باشترین رۆزی دەرە}..!!
ئەمجا ئەو ماڵەی بەجێ هێشت كە پڕ بوو لە خۆراك و پۆشاكی رێك و جوان و رۆشت.. رۆشت بەرەو نەبوونی و بێبەشبوون..
بەڵام باكی لەچی بێت..؟؟
ئەی ئەو ئیمانەكەی لەگەڵدا نیە..؟؟
ئەی ئەو هەموو سەروەری ویژدان و، هەموو مافی خۆی لە چارەنووسیدا نەپاراستووە..؟؟
كەواتە برسێتی و، بێبەشبوون و، ئەشكەنجە چیە..؟؟
كاتێك مرۆڤ خۆی لەگەڵ حەقێكی مەزنی وەك ئەو حەقەدا دەبینێتەوە كە (موحەممەد)ی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بانگەشەی بۆ دەكات، جا ئایا لە هەموو جیهاندا شتێكی بەنرخ ماوە نەیبوبێت لە قازانجی خۆی لە مامەڵەیەكدا كە خوای گەورە خاوەنیەتی پێ بەخشیبوو، بەم جۆرە (خالیدی كوڕی سەعید) بە قوربانیدان ئەشكەنجەی لادەدا و، بەهۆی ئیمانەكەیەوە بەسەر بێبەشبووندا زاڵ دەبوو.

