سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ستێره كونكاره‌كه
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:{وَالسَّمَاءِ وَالطَّاڕقِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّاڕقُ (2) النَّجْمُ الثَّاقِبُ (3)} [الطارق ]، واته: سوێند به ئاسمان و به (طارق)، تۆ چوزانی (طارق) چییه؟ ئه‌ستێره كونكه‌ره‌یه تیشكی تاریكی ده‌بڕێت.
هه‌ر كه‌س له‌سه‌ره‌تادا گوێی له‌م سوێنده بێت نازانێت مه‌به‌ست له (الطارق) چییه، به‌لاَم له‌دواییدا خواى گه‌وره ڕوونیده‌كاته‌وه به‌وه‌ى كه ئه‌ستێره كونكه‌ره‌كه‌یه (النجم الثاقب).
لێره‌دا پرسیار ئه‌مه‌یه كه ئایا چۆن ده‌بێت ئه‌ستێره‌یه‌ك (طارق) و (ثاقب)یش بێت؟ ئایا شرۆڤه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه؟ ڕاڤه‌كاران ڕاڤه‌ى تیشكی ئه‌ستێره‌كه‌یان كردووه كه كونكه‌ره و تێپه‌ڕبووه، به‌لاَم سیفه‌تی (طارق) به ده‌گمه‌ن باسی لێوه‌كراوه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1)} [النجم]، واته: سوێند به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى له شوێنی خۆى ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه.
ئه‌م سوێنده‌یان تایبه‌ته به دیارده‌یه‌كی تر‌ى گه‌ردوونی كه ئه‌ویش دیارده‌ى ترازان و به‌ربوونه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه. لێره‌دا پێویسته جیاوازى بكه‌ین له‌نێوان ئه‌م دیارده‌یه و دیارده‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى شوهبه‌كان. شوهب ڕۆژانه دێته نێو به‌رگه‌هه‌وا و لێكخشاندنی به هه‌واى كه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌گه‌رمییه‌كه‌ى و له‌پاشان سوتانی، ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له شوهبه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وى. خواى مه‌زن سوێندى به شوهبه كه‌وتووه‌خواره‌وه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وى نه‌خواردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه له قورئانی پیرۆزدا زیاتر له جێگایه‌كدا ئاماژه‌ى پێدراوه.
بارستایی ئه‌ستێره نیوترۆنییه‌كان زیاترن له بارستایی خۆر به‌نزیكی (1.4) هێند. له‌سه‌ره‌تادا كه ئه‌ستێره‌كه ده‌ست به‌چوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات به‌سه‌رخۆیدا، به‌خێرایی دێته‌وه‌یه‌ك و په‌ستان له‌سه‌ر گه‌رده‌كانی مادده‌كه‌ى پترده‌بێت، به‌مه‌ش گه‌رده‌كانی تێكده‌شكێن و شلگازى ئه‌لیكترۆنی (المائع اللكترونی) دروستده‌بێت و ئه‌ستورییه‌كه‌ى زیادده‌كات و تواناى به‌رگه‌گرتنی ئه‌و په‌ستانه‌ى نامێنێت كه به‌هۆى قورسایی ئه‌ستێره‌كه و كێشكردنیه‌وه به‌رهه‌م دێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش هه‌ره‌سهێنانی هێزى كێشكردنی ئه‌ستێره‌كه‌یه (شلگازه ئه‌لیكترۆنیه‌كه) كه له‌لایه‌ن گه‌رده‌كه‌وه تێكشكاوه و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاحی سووریش به‌سه‌رخۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌لیكترۆنه‌كان ده‌لكێن به پرۆتۆنه‌كانه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵیدا یه‌كده‌گرن و نیۆترۆنی نوێ دروستده‌بێت.
ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت (به‌رامبه‌ر هێزى قورسی ئه‌ستێره‌كه) و له‌كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌لیكترۆنه‌كان له‌گه‌ڵ پرۆتۆنه‌كان یه‌كده‌گرن و ئه‌وده‌مه ئه‌ستێره‌كه بریتی ده‌بێت له نیوترۆنی په‌ستێوراو له‌سه‌ریه‌كتر، به‌بێ بوونی هیچ بۆشاییه‌ك، به‌شێوه‌یه‌ك چڕی ئه‌ستێره‌كه ده‌گاته ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئه‌وتۆ كه وێناكردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
به‌مجۆره ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاحی سوور دێته‌وه‌یه‌ك تا پێكهێنانی ئه‌و ته‌نه‌ى پێیده‌وترێت "ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی".
ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی چڕییه‌كه‌ى زۆره، به‌جۆرێك كه قه‌باره‌ى ته‌نها تۆپێكی پێ له‌مادده‌ى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كێشه‌كه‌ى ده‌گاته (50 هه‌زار بلیۆن) ته‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆپه بخرێته سه‌ر ڕووى زه‌وى یان هه‌ر ته‌نێكی ئاسمانی تر، ڕووه‌كه‌ى به‌رگه‌ى ئه‌و كێشه زۆر گه‌وره‌یه ناگرێت و تۆپه‌كه به‌نێو زه‌وى یان ته‌نه ئاسمانیه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌دواى خۆیه‌وه كونێك به‌جێده‌هێڵێت كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى تۆپه‌كه‌دا هاوڕێژه ده‌بێت.
چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى نیۆترۆنی چیرۆكێكی
سه‌رنجڕاكێشه. له‌ساڵی (1968ز)دا كچه قوتابیه‌كى ئه‌مریكی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی بێته‌لی به‌هۆى ئامێرێكی نوێوه وه‌رگرت (ئه‌و ئامێره پێیده‌وترێت ته‌له‌سكۆبی بێته‌ل یان ڕادیۆیی-Radio telescope) و ئاماژه بێته‌له‌كان له قولاَیی ئاسمان و دووریى سه‌دان ساڵی ڕووناكییه‌وه وه‌رده‌گرێت و تۆماریان ده‌كات.
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ى بیسته‌مدا گه‌ردوونناسه‌كان توانییان چاودێرى چه‌ندین ئه‌ستێره بكه‌ن كه سه‌رجه‌میان خاوه‌ن سیفه‌تی ناردنی ئاماژه‌ى بێته‌لی ڕێكوپێكن. ئاماژه‌كان به پچڕپچڕى ده‌گه‌ن: (له شێوه‌ى: بیب...بیب...بیب). هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك چه‌ند به‌شێكی چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و هه‌ر چركه‌یه‌ك یان زیاتر دووپات ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ى ناوه (كه ئاماژه‌ى بێته‌لی ڕێك‌وپێك ده‌رده‌كه‌ن) به‌ناوى ئه‌ستێره پرته‌داره‌كان به ئه‌ستێره‌ى (الطارق الثاقب) ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز كه تیایدا خواى گه‌وره سوێندى پێده‌خوات
(الطارق) ته‌نێكی ئاسمانییه و دوو سیفه‌تی تر‌ى هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌ستێره‌یی و كونكارییه، خۆئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م خاسیه‌تانه به‌راوردى ته‌نه ئاسمانییه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین ته‌نها ئه‌ستێره‌ى نیۆترۆنییه ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدایه، ئه‌ستێره‌و كونكار و (طارق)، پرته و لێدانی ڕێكوپێكیان هه‌یه. (الطارق) لێدانی ڕێكوپێكی پچڕپچڕ ده‌رده‌كات (تك... تك...) به‌ته‌واوى وێكچووى ئه‌و داتایانه‌یه كه بێته‌له‌كه گوێزاویه‌تیه‌وه بۆمان و سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنییه.
زاناكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ى كه ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی له‌نزیكبوونه‌وه‌ى له‌دایكبوونیدا پرته‌ى خێراى هه‌یه، به‌هۆى وزه‌ى خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌یه‌وه. ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی به‌ته‌مه‌ن ئاماژه‌ى هێواش و هێدیی هه‌یه و ماوه‌ى نێوان ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاماژه‌یه‌كى تر درێژتره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڕێژه‌ى وزه‌كه‌ى داده‌به‌زێت و خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌شی كه‌مده‌كات.
پاكوبێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى مه‌زن كاتێك ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ى به كونكه‌ر (الثاقب) وه‌سف كردووه و سوێندى پێخواردووه.
له مه‌زنی سوێنده‌كه‌وه دركی گه‌وره‌یی سوێندپێخوراوه‌كه‌ش ده‌كه‌ین، چڕیى ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی كونكار به‌رزترین بڕى چڕیى ناسراوى مادده‌یه و كێشه‌كه‌شی له كێشی گۆى زه‌وى زۆر زیاتره (وێڕاى بچوكی قه‌باره‌كه‌ى). ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، ئه‌ستێره‌یه‌كی كونكاره. كاتێك ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له‌سه‌ر هه‌ر ته‌نێكی ئاسمانی دابنرێت یاخود ته‌نها به‌ریبكه‌وێت، ئه‌و ته‌نه له‌به‌رده‌میدا خۆى ناگرێت، ته‌نانه‌ت خۆریش. هۆیه‌كه‌شی ئه‌و چڕییه زۆره‌یه كه ئه‌م ئه‌ستێره نیوترۆنییه هه‌یه‌تی.
ژماره‌ى ئه‌ستێره نیوترۆنییه‌كان له گه‌له‌ستێره‌كه‌ماندا (گه‌له‌ستێره‌ى ڕێی كاكێشان) به‌سه‌د هه‌زار ئه‌ستێره داده‌نرێت. ئاشكرایه ملیۆنان گه‌له‌ستێره‌ى تریش به سه‌دان هه‌زار ئه‌ستێره‌ى نیوترۆنی لێده‌ر و كونكارى تێدایه و ئاسمان پڕیه‌تی له‌م ئه‌ستێرانه.
په‌روه‌ردگار هه‌ر له‌دواى ئه‌و ئایه‌تانه‌وه ده‌فه‌رموێت:{إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (4)} [الطارق]واته: "(سوێند به‌وانه) هه‌ر هه‌موو كه‌سێك چاودێرى هه‌یه". هه‌موو كه‌سێك چاودێرى ده‌كرێَت، تاكو له مه‌ترسى ئه‌وانه بپارێزرێت.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (6)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

