سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی سهعد ) فیداکارێکی یهکهم دهسته. (بهشی ٤)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ ئەو كاتەیش پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی كرد بە هاوەڵانی بڕواداری كە بۆ دووەمین جار بەرەو
حەبەشە كۆچ بكەن، (خالیدی كوڕی سەعید) یەكێك بوو لەوانەی خۆیان ئامادەكرد بۆی..
لەوێش (خالید) هێندەی خوای گەورە ویستی لەسەر بێت مایەوە، پاشان لەگەڵ براكانیدا لە ساڵی حەوتدا، گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان و، سەیریان كرد موسڵمانەكان لە رزگاركردنی خەیبەر بوونەتەوە..
ئەمجا (خالید) لە شاری مەدینە لە نێو كۆمەڵگای موسڵمانی نوێدا نیشتەجێ بوو كە ئەو یەكێ بوو لەو پێنج كەسە كە سەرەتایی هاتنیان بینیووەو، بونیاتیان ناوەو، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ هەر غەزایەك بچێت و، هەر دیمەنێك بەدی بكات، (خالید)یش لە ریزی پێشەوەی بەشداربوانیەتی.
(خالید)یش بە زوو موسڵمان بونەكەی و، بە جێگیربونی ویژدان و رێبازەكەی، جێگای رێز و خۆشەویستی بوو..
زۆر رێزی بڕوابوونی خۆی دەگرت و، ساختەیی تێدا نەدەكرد و نەیدەخستە سازشەوە.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەر لە وەفاتكردنی كردبوویە والی (یەمەن)..
كاتێك هەواڵی پێگەیشت (ئەبوبەكر) بووە بە جێنشین و، بەڵێنی پێدراوە، دەستی لە كارەكەی هەڵگرت و گەڕایەوە بۆ مەدینە.
لە كاتێكدا كە ئەو رێزی بێپایانی (ئەبوبەكر)ی لەپێش چاو بوو..
لەگەڵ ئەوەشدا وای دەبینی كە رەواترین كەس بۆ جێنشینی یەكێكە لە بەنی هاشم:
بۆ نمونە (عەباس).. یان (عەلی كوڕی ابوطالب).. لەسەر قەناعەتەكەی خۆی مایەوە و پەیمانی بە (ئەبوبەكر) نەدا.
ئەبوبەكر بەرانبەر بەوە بەردەوام بوو لە سەر خۆشویستن و رێزگرتنی و، زۆری لێ نەدەكرد لەسەر پەیمان دان، رقیشی لێی نەبوو لەبەر ئەوەی پەیمانی نەداوە، لە نێو موسڵمانەكانیشدا هەر كە ناوی بهێنرایە خەلیفەی مەزن یەكسەر لەبارەیەوە دەدوا و، بە شێوەیەك كە شایستەی بێت قسەی لەسەری دەكرد.
پاشتر بیروبۆچوونی (خالیدی كوڕی سەعید) گۆڕا، ئەوە بوو رۆژێكیان لە نێو ریزی موسڵمانەكاندا رێی بۆ خۆی كردەوە و بەرەو پێشەوە رۆیشت و (ئەبوبەكر)یش لەسەر دوانگە بوو، ئەوە بوو پەیمانێكی راستگۆیانەی بەتینی پێدا..

