سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان خوێندن
ئامادةكردنى/ سانا حمدامین
خه‌ڵات و به‌خشش و ناز و نیعمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره به‌سه‌ر مرۆڤى بچوکه‌وه زۆرن و له‌هه‌ژمار نایه‌ن و هه‌رکامه و به‌ش و که‌لێنێک له‌که‌لێنه‌کانى ژیانى مرۆڤیان پڕکردووته‌وه و جوانى و ڕازاوه‌ییان به‌خشیوه‌ته ژیان و گه‌ردون.
به‌دڵنیایه‌وه یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین خه‌ڵات و دیارییه‌کانى خواى گه‌وره بۆ مرۆڤ خه‌لق و دروستکردنى خودى مرۆڤ خۆیه‌تى که به‌شیاوى ئه‌وه‌ى زانین له نه‌بوونه‌وه بمانهێنێته‌بوون و له‌عه‌ده‌مه‌وه بۆ جود. نیعمه‌تێکى دیکه‌ى خوا بۆ مرۆڤ مانگى ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووى ڕه‌مه‌زانه,
که‌مانگى په‌روه‌رده‌کردن و خۆسازدان و خۆ ڕاهێنانه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى خێر و چاکه و به‌ندایه‌تى و دوور که‌وتنه‌وه و په‌رێزکردن له گوناهو خراپه و تاوان, خواى میهره‌بان ویست و ئیراده‌ى فه‌رموو که خه‌ڵاتێکى دیکه‌ى گرنگ و گه‌وره‌ى و به‌نرخى بۆ هه‌ڵبژارد که مانگى ڕه‌مه‌زانه, چونکه بۆ که‌سێکى ده‌کاته خه‌ڵات و دیارى که ڕێزى لێناوه:( وَلَقَدْ كَرَّ‌مْنَا بَنِي آدَمَ)الاسراْ /٧٠ له‌ناو ڕه‌مه‌زانیشدا شه‌وى پیرۆز و پڕخێر و به‌ره‌که‌تى قه‌درى هه‌ڵبژارد, ئه‌و خه‌ڵاته‌ش بریتى بووله په‌یامى ژیان و ئاسوده به‌خشى دڵان و نور و پرشنگى ئاسمان و ڕوناهى چاوان و هێزى دڵ و ده‌رون و ڕوح و گیان-قورئان-په‌یامى ڕێومایى و زیکر و هیدایه‌ت و مانابه‌خشین به ژیان به‌ڕاستى ئه‌وپه‌ڕى بێباکى و سپڵه‌یى و نمه‌ک نه‌ناسى و بێ وه‌فاییه ئه‌گه‌ر چونه خزمه‌ت قورئان و خوێندنه‌وه و جێبه‌جێکردنى له ژیاندا له بیر و فه‌رامۆش بکرێت, به‌تایبه‌تى له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا که مانگى دابه‌زینى قورئانى پیرۆزه و ده‌خوازێ له ڕۆژ و کاته‌کانى دیکه زیاتر و باشتر و جوانتر‌و به‌دڵێکى پاکتره وه بچینه خزمه‌تى و به ئه‌ده‌به‌وه له‌گه‌ڵیدا بژین و پایز و خه‌زانى دڵى گوناهگرتوومان بکه‌ینه به‌هارى هه‌میشه ته‌ڕ و سه‌وزى قورئان و وه‌رزى به‌هارى پاکبونه‌وه و ژیانه‌وه و زیندوو بونه‌وه.
چه‌ند حه‌یف و جێى ئه‌سه‌ف و نیگه‌رانیه که‌ئه‌م مانگه پیرۆز و پڕخێره بگوزه‌رێت نه‌مانتوانیبێت به‌شێک له‌ته‌مه‌نمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ له‌خزمه‌ت قورئاند ژیان و قورئانیانه ژیان؟!

