سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی سهعد ) فیداکارێکی یهکهم دهسته. (کۆتایى)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ (ئەبوبەكر) سوپاكانی بەرەو شام بەڕێدەخست و، ئاڵایەكی دایە دەست (خالیدی كوڕی سەعید) و بوو بە
یەكێك لە سەركردەكانی سوپا..
بەڵام بەر لە بەرێكەوتنی هێزەكان لە مەدینەوە، (عومەری كوڕی خطاب) بەرهەڵستی كرد لە سەركردایەتی كردنی (خالیدی كوڕی سەعید) و، بەردەوام داوای لە خەلیفە دەكرد هەتا بڕیارەكەی لەبارەی سەركردایەتی كردنی (خالید)ەوە بگۆڕێت..
هەواڵەكە دەگاتەوە بە (خالید)، ئەویش تەنها هێندە دەڵێت:
{سوێند بەخوا، بە سەركردە دانانەكەم دڵخۆشی نەكردم، و لابردنەكەیشم زیانی نەبوو بۆم}..!!
(ئەبوبەكری صدیق)یش بەرەو ماڵێ (خالید) دەڕوات و پۆزشی بۆ دێنێتەوەو، هەڵوێستە نوێیەكەی خۆی بۆ راڤە دەكات و، پرسیاری لێدەكات كە لەگەڵ كام سەردەستە و سەركردەكانی سوپادا حەز دەكات بڕوات؛ لەگەڵ (عەمری كوڕی عاص) كە ئامۆزایەتی..؟ یان لەگەڵ (شەرحەبیلی كوڕی حەسنە)؟
(خالید)یش وەڵامێكی دەداتەوە، كە مەزنی و تەقوای ناخی دەردەخات:
{ئامۆزاكەم، لەبەر خزمایەتیەكەی خۆشەویستە لام، (شەرحەبیل)یش لەبەر ئاینەكەی خۆشەویستە لام}..
پاشان بەوە رازی دەبێت كە سەربازێك بێت لە دەستەی (شەرحەبیلی كوڕی حەسنە)دا..
(ئەبوبەكر) بەر لەوەی سوپاكان بەرێبكەون (شەرحەبیل)ی بانگ كرد و پێی وت:
{سەرنج بدە (خالیدی كوڕی سەعید) و بزانە كە مافی هەیە بەسەرتەوە، هەروەك ئەوەی كە تۆ حەزت دەكرد كە مافی خۆت بزانرایە، گەر لە شوێنی ئەودابوویتایە و، ئەو لە شوێنی تۆداببوایە..
تۆ ئاشنای پلە و پایەی ئەوی لە ئیسلامدا..
دەزانیت كە كاتێ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) وەفاتی كرد، ئەو یەكێك بوو لە والیەكانی..
منیش كردمە سەركردە، پاشان بیروڕام گۆڕا..
بەڵكو ئەوەش ببێتە چاكە بۆی لە ئاینەكەیدا و، هیچ كەسیش بەهۆی سەركردایەتیكردنەوە خۆشبەخت نەبووە..!!
سەرپشكیشم كرد لە هەڵبژاردنی جێگەی خۆی لای چ سەركردەیەك بێت، جا ئەو تۆی هەڵبژارد بەسەر ئامۆزاكەیدا..
خۆ گەر تووشی شتێك هاتیت پێویستت بە بیڕوڕای كەسێكی بە تەقوای ئامۆژگاریكار هەبوو، ئەوا با یەكەم كەس كە بیروڕای وەربگریت؛ (ئەبوعوبەیدەی كوڕی جەڕاح) بێت، پاشان (مەعازی كوڕی جەبەل).. سێیەمیش (خالیدی كوڕی سەعید)، بزانە كە تۆ لای ئەوانە ئامۆژگاری و چاكەت دەست دەكەوێت..
ئاگاداریش بە لەوەی كە بیروڕای خۆت بسەپێنیت بە سەریاندا، یان لێیانی بشاریتەوە}..
لە پێگەی (مەرج صوفەر)دا لە خاكی شام، لە كاتێكدا كە شەڕ لە نێوان موسڵمانەكان و رۆمەكاندا بە شێوەیەكی ترسناك و خوێناوی بەردەوام بوو، لە پێشەوەی ئەو كەسانەی كە پاداشتیان كەوتە سەر خودا، شەهیدێكی پایەبڵند بوو، لە ساتی لاوییەوە تاكاتی شەهیدبوونی رێگای ژیانی بە رۆیشتنێكی راستگۆیانەی بڕوادارانەی ئازایانە بڕی..
موسڵمانان لە كاتێكدا كە بەسەر شەهیدانی جەنگەكەدا دەگەڕان بینیان، وەك پیشەی هەمیشەیی، هێمن و لەسەرخۆ، زیرەك و بێدەنگ، بەهێز و جەسوور، ئەمجا وتیان:
{خودایە لە خالیدی كوڕی سەعید ڕازی بە}...!!!

