ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

جوولـەكـەو شــەممە..چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

جوولـەكـەو شــەممە..چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///ئیمام  (راغبی اصفهانی) لە (مفردات)دا گوتوویەتی: (ڕیشەی (السبت) وشەی (قطع)ە، واتە: (بڕینەوە)... بۆ نموونە دەڵێن: (سبت السیر- أی قطعە)، ڕێگای بڕی، هەروەها دەڵێن: (سبت شعرە (أی قصە) واتە قژی بڕی، گوتراویشە ڕۆژی شەممە - السبت- ی پێ ناونراوە، چونكە خودا كاتێك ئاسمانەكان‌و زەویی لە ڕۆژی یەك شەممەوە لە شەش ڕۆژدا خەلق كرد، لە ڕۆژی شەممەدا كارەكەی بڕی‌و تەواوی كرد، ئیدی بەوناوەوە ناوبراوە. هەروەها خەویش بە (سبات) ناوبراوە، واتە ڕاوەستێنەری كار، مرۆڤی خەوتوو لەكار دادەبڕێت لەماوەی خەوتندا)( ).

ڕۆژی شەممە بە جوولەكەكانەوە لكێنراوەو پڕ بەپێستی خۆیشیانە، چ لە ڕووی ناوەكەی‌و ماناكەشیەوە.. لەقورئانی پیرۆزیدا وشەی (السبت)و مانا دەرهاوێژراوەكانی (حەوت) جار لە قورئاندا هاتوون، هەر حەوت جارەكەش لە بۆتەی یەك بابەتدا هاتوون، ئەویش لە باس‌و لێدوان لەبارەی جوولەكەوەیە.. بۆ نموونەش:
 - هەر لەو ئایەتانەی تایبەت بە چیرۆكەكەدا سێ‌ جار وشەی (سبت)و مانا لێدەرهێنراوەكانی هاتووە
- یەك جاریش لە ئایەتەی سوورەتی (النحل)دا هاتووه.
- یەك جاریش لەم ئایەتەی سوورەتی (النسا‌و)دا هاتووە
- یەك جاریش لە سوورەتی (البقرە) هاتووە
-(كەواتە حەوت جار وەك لەم ئایەتانەی سەرەوەدا خودا دەربارەیان فەرموویەو باسی لێوەكردوون وشەی (السبت)‌و مانا دەرهاوێژراوكانی هاتوون).. بۆیەش وشەی (السبت) بۆ جوولەكەكانەو داوایان لێكراوە تاكو لەو ڕۆژەدا خۆیان لەكار داببڕن هیچ كارێكی تێدانەكەن، وەك خوداش فەرموویەتی پێیان: (لاتعدو فی السبت)، واتە (لە ڕۆژانی شەممەدا دەستدرێژیی بە هۆی ڕاوكردنی ماسییەكانەوە مەكەن‌و سنوور مەبەزێنن).
- بەڵام ئەو جوولەكانەی كە لەسەر سەرپێچی‌و ئەنجامدانی كاری قەدەغەكراو پێگەیشتوون، لە خودایان یاخی بوون‌و سەرپێچیان لە فەرمانەكەی كردو، لە شەممەدا دەسدرێژییان كردو، كاری قەدەغەلێكراویان ئەنجامدا.. ئیدی نەفرەتی خودایان بەركەوت: ، هەروەها خودا بەوەش سزای دان، كە ڕوخساری ناشرین كردن‌و گۆڕینی بۆ مەیـموون‌و بەراز، هەروەها پێغەمبەریش صلى الله عليه‌ وسلم  هەواڵی ئەوەی پێداوین، كە خودا ڕۆژی هەینی (جومعە)ی لەسەر جوولەكان فەرزكرد، بەڵام بۆ ڕۆژی شەممەی ڕاوكردن‌و، ئێمەی موسڵمانیشی بۆ ڕۆژی هەینی رێنمایی كردووە.
وەك (مسلم) لە كتێبی (صحیح)ی خۆیدا لە (ابو هریرە)وە (صلى الله عليه‌ وسلم) گێراوێتییەوە، كە گوتوویەتی: ((نحن الاخرون السابقون یوم القیامە بید ان كل امە اوتیت الكتاب من قبلنا واوتیناه من بعدهمثم هذا الیوم الذی كتبه الله علینا، هدانا الله له، فالناس لنافیه تبع، الیهود غدا، والنصاری بعد غد))، واتە: [ئێمەی نەتەوەی موسڵمان، كە لەدوای هەموو نەتەوەكانی ترەوە لەدنیادا هاتووین، لە ڕۆژی قیامەتدا لەپێش هەموویانەوەین، سەرەڕای ئەوەی گشت نەتەوەیەك لەپێش ئێمەدا پەیام‌و كتێبی خودایان بۆ هاتووە، ئێمەش دوای ئەوان... ئەم ڕۆژەش (هەینی)، كە خودا بۆی نووسیوین‌و ڕێنمایی عیبادەت‌و خواپەرستیی بۆ كردووین‌و، خەڵكی نەتەوەكانی تریش ڕۆژانی دوای ئێمەیان بۆ دانراوە، جوولەكەكان ڕۆژی سبەینێ‌ (واتە –شەممە)یان بۆ پشوودان‌و كارنەكردن دانراوەو، بۆ دیانەكان (نەسرانییەكانی)یش ڕۆژی دووسبەی (واتە یەك شەممەیان) بە پشوو بۆ دانراوە].
 لە ڕیوایەتێكی هاوماناو هاوشێوەی تری ئەم فەرموودەیەدا، كە هەر (مسلم) لە (ابو هریرە)وە گێڕاوێتییەوە، كە پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم  تیایدا فەرموویەتی: ((نحن اڵاخرون، اڵاولون یوم القیامە، ونحن أول من یدخل الجنّە، بید أنهم أوتو الكتاب من قبلنا واوتیناه من بعدهم فاختلفوا، فهدانا الله لما اختلفوا فیه من الحق، فهذا یومهم الذی اختلفوا فیه، هدانا الله یوم الجمعە- فالیوم لنا، وغداً للیهود، ویعدتـمو للنصاری))( ).
هەروەها (مسلم) لە (حذیفە)ی كوڕی یـمان‌و لە (ابو هریرە)شەوە ، فەرموودەیەكی تری لەسەر هەمان بابەت‌و بە هاومانای فەرموودەكەی پێشوو لە پێغەمەرەوە صلى الله عليه‌ وسلم گێراوەتەوە، كە فەرموویەتی: ((أضل الله عن الجمع من كان قبلنا، فكان للیهود یوم السبت، وكان للنصاری یوم الاحد، فجا‌ء الله بنا، فهذا الله لیوم الجمعە- فجعل الجمعە والسبت والاحد وكذلك هم تبعانا یوم القیامە نحن الاخرون من اهل الدنیا والاولون یوم القیامە، المقضی لهم قبل الخلائف))( ).
بێگومان جوولەكەكان، كە ڕۆژی (هەینی)یان ڕەت كردۆتەوە، ڕۆژی (شەممە)یان هەڵبژاردووە، بەڵگەیەكە لەسەر میزاج‌و نەریتی كینە بەرایەتیان لە وەرگرتنی فەرمانەكانی خوادا.. هەروەها ڕۆژی (هەینی) ئەو جیاوازییە دیارەی نێوان (چۆنیەتی ڕەفتاری میزاجییانەی جوولەكەیە لە وەرگرتنی فەرمانەكانی خوادا)و (چۆنیەتی وەرگرتنی ملكەچانەی هاوەڵانی پێغەمبەریشە بۆ ڕاپەڕاندن فەرمانەكانی خوداو پابەندبوونیان پێوەی.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز